کرمی دەزوولەیی (بە ئینگلیزی: Thread worm یان Pin Worm) کرمێکی مشەخۆری زۆر بچووکە کە تووشی ڕیخۆڵە ئەستوورە دەبێت و لە ناو پیساییدا بە دیار دەکەوێت، و لە نێو منداڵان زۆر باوە و بە ئاسانیش دەگوازرێتەوە. لە ناو پیساییدا وەک پارچەیەک دەزوولەی سپی دەبینرێ، و دەتوانری لە کۆمی منداڵیش ببینرێ. لە شەودا کە منداڵ دەخەوێ، کرمەکان دێنە نزیک کۆم. وەک ئەوەی لێرە دەردەکەوێت.[١]

نیشانەکانی بوونی کرمی دەزوویی دەستکاری

باوترین نیشانەکانی:

  1. زۆر خورانی دەوری کۆم و ئەندانی زاوزێ بە تایبەتی لە شەودا.
  2. بێزار بوون و ھەڵسان لە شەودا.

نیشانە کەمتر باوەکانی:

  1. دابەزینی کێش.
  2. خۆپیس کردن.
  3. خورانی پێستی دەوری کۆم.[٢]

ھۆکارەکانی تووشبوون دەستکاری

  • لە ڕێگەی قوتدانی ھێلکۆکەی ئەم کرمەوە لە سەرچاوەی پیسبوو بە کرمەوە.
  • خوراندن ناوچەی کۆم و دواتر دەست بردن بۆ دەم یان خۆراک. (چونکە ھێلکۆکەکان دەچنە ژێر نینۆکی کەسەکە).
  • ھێلکەکان دەبن بە کرم لە ڕیخۆڵە ئەستوورە. دواتر ئامادە دەبێ بۆ دانانی ھێلکەی زیاتر، لە نزیک کۆم ھێلکەکان دادەنێت.
  • سووڕەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، ئەگەر چارەسەر نەکرێ.

Thread worm دەتوان بۆ ماوەی ٢ ھەفتە جەوھی دەرەوە بمێنێتەوە.[٣]

چارەسەر دەستکاری

ھەموو ئەندامانی ماڵەکە پێویستە چارەسەر وەربگرن، چونکە ھەندێک کەس تووشدەبن بەڵام ھیچ نیشانەیەکیان لێ بەدیار ناکەوێ. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێ ھێلکەکان فڕێبدات و ئەندامانی تری ماڵەکە تووش بکات.

دەرمانی Mebendazole بۆ لە ناوبردنی ئەم کرمە بەکاردێ لە Gut بە گوێرەی تەمەن و ئاگاداری کەسانی پسپۆڕ.

بەڵام بۆ لە ناوبردنی ھێلکەکان پێویستی بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ماڵەکە ھەیە. بۆ ڕێگە گرتن لە دووبارە بڵاو بوونەوەی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Threadworms". nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2018-01-08. Retrieved 2021-08-14.
  2. ^ "Threadworms". nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2018-01-08. Retrieved 2021-08-14.
  3. ^ "Threadworms". www.healthywa.wa.gov.au. Retrieved 2021-08-14.
  4. ^ "Threadworms | Causes, Symptoms and Treatment". patient.info (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-14.