لە زمانناسیدا، کرداری ئێرگەتیڤ کردارێکە کە دەتوانی تێپەر یان تێنەپەڕ بێ و بکەرەکەی ئەگەر تێنەپەڕ بێ لەگەڵ بەرکارەکەی ئەگەر تێپەڕ بێ یەکێکە. کرداری ئێرگەتیڤ خۆی دەبێتە دوو بەش. یەکەم ئێرگەتیڤی کامڵ و دووھەم ئێرگەتیڤی پساو. لە ئێرگەتیڤی کامڵدا کردار لە ھەموو کاتەکانیدا تایەتمەندییەکانی سەرەوی ھەیە بەڵام لە ئێرگەتیڤی پساودا وا نییە.

لە کوردیدا دەستکاری

لە زمانی کوردیدا بۆ وێنە لە کوردیی باکووریدا و لە کاتی ڕابردوودا، کردار ئێرگەتیڤە. بۆ وێنە لەم زارەدا:[١]

  1. ئەز چووم.
  2. تە ئەز دیتم.

لێرەدا ھەر وەکی دیارە بکەری کرداری تێنەپەڕی «چوون» لەگەڵ بەرکاری کرداری تێپەڕی «دیتن» یەکەن و کردار ئێرگەتیڤە.

ئێرگەتیڤ ھەروەھا لە کاری ڕابردوو ھەورامی و لەکیشدا ھەیە، بەڵام لە زمانی ئەدەبیی گۆرانیدا نییە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دانش‌پژوە، فاطمە، ارگاتیو در زبان کردی، تھران، نشر داستان، ١٣٨٩.
  2. ^ "چمن آرا، ب، درآمدی بر ادب حماسی و پهلوانی کُردی با تکیه بر شاهنامه کُردی، جستارهای ادبی سال چهل و چهارم بهار 1390 شماره 172".