کازیوە ( هەروەها پێی دەگوترێت گزنگی درۆینە ) کاڵ و بڵاوو بەنزیکەیی درەوشانەوەی سپی ناو سێگۆشەییە کە لە ئاسمانی شەودا دیارە و وا دەردەکەوێت کە لە ئاراستەی خۆردرێژ بووبێتەوە ، کە هاوشێوەی ناوچەی کەللوەکان خۆی نیشان دەدات . تیشکی خۆر کە بە تەپوتۆزی هەسارەیی بڵاوبووەتەوە دەبێتە هۆی ئەم دیاردەیە . کازیوە بە باشترین شێوە لە کاتی خۆرئاوابوونی خۆر لە بەهار و پێش خۆرهەڵاتن لە پایزدا دەبینرێت، بەتایبەتی کاتێک کە لە گۆشەی لێژیدایە بۆ ئاسۆ ،بەڵام ڕووناکی خۆر هێندە کزە کە تریفەی مانگیش دەدرەوشێتەوە[١] .

کازیوە
تروسکایی کازیوە

پلەی گەشی کازیوە بە گوێرەی دووریەکەی لە ڕووناکی خۆر دەگۆڕێت یان جوانتر خۆی نیشان دەدات کاتێک مانگ لە ئاسمان نەبێت.کازیوە هەموو ئاسمان دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی گەورە بەشداری لە تەواوی ڕووناکییە سرووشتییەکان دەکات بەتایبەت لە ئاسمانێکی شەوی ڕوون و بێ مانگدا . دیاردەیەکی تری کازیوە هەیە بەڕووناکیەکی کاڵ لەشێوەی گەشانەوەی هێلکەیی - ئەوکاتە درووست دەبێت کە ناوچەکەی ئاسمان راستەوخۆ دەکەوێتە بەرامبەر خۆر ، کە بەهۆی ئەو تیشکانەی خۆرەوە درووست دەبێت کە بەرەو دواوە بڵاوبوونەتەوە[٢] .

تەپوتۆزی نێوان هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بە کۆمەڵ گرمۆڵە دەبن و هەورێکی ئەستوور و چڕ درووست دەکەن کە پێی دەڵێن هەوری کەللوەکان ،لە م هەورانەدا پێک هاتە گەردیلەییەکان ١٠ بۆ ٣٠٠مایکرۆمەتر نێوانیان هەیە ، ئەمە وا دەکات کە بارستەی ڕووناکی لە یەک نانۆگرامەوە بۆ دەیان مایکرۆگرام بەرز ببێتەوە[٣].

سەرچاوەکان دەستکاری