کارلۆس دۆنکا (بە ئینگلیزی: Carlos Caetano Bledorn Verri؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣) ناسراوە بە دۆنگا، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەری ھێڵی ناوەڕاستی تۆپێ پێ بەڕازیل بوو. لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٤ وەک کاپتنی ھەڵبژاردەکە جامەکەی بەرزکردەوە، لەگەڵ چاڤی یەکێکە لەو دووکەسەی کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی و یاری کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان بەشداری کردووە. دوو جار ڕاھێنەری بەرازیل بووە. لە یەکەم وەرزیدا لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠، سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩، ھەروەھا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانی فیفایی ٢٠١٠،[١] پاش ئەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلەوە لە ئەرکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری دووەم دەستنیشانکرایەوە بەڵام دەرچوونی پێشوەختەی بەرازیل لە جامی کۆپا ئەمریکا بووە ھۆی دووبارە دورخستنەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦.[٢]لە ساڵی ٢٠١٣ ڕاھێنەری یانەی ئینتەرناشناڵ بووە. دۆنگا بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی و ئەڵمانییە.[٣]

کارلۆس دۆنگا
لەدایکبوونCarlos Caetano Bledorn Verri لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٠ ساڵ)
Ijuí لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، association football coach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "World Cup 2010: Brazil dismiss coach Dunga – Telegraph". web.archive.org. 2010-07-06. Retrieved 2022-07-13.
  2. ^ "Nota Oficial – Confederação Brasileira de Futebol". web.archive.org. 2017-11-27. Retrieved 2022-07-13.
  3. ^ "DUNGA: Official Website". web.archive.org. 2010-11-20. Retrieved 2022-07-13.