ستیڤن دیمیتری جۆرجیۆ ناسراو بە کات (لەدایکبووی ٢١ی ٧ی ١٩٤٨) ھونەرمەندێکی بەریتانییە،[١] لە ساڵی ١٩٦٧ یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ماسیۆ و کوڕ ئەلبومەکە گەیشتە نێو تۆپ تێنی ئەلبومەکانی بەریتانیا و گۆرانی ماسیۆ و کوڕ گەیشتە دووەمین.[٢] ستیڤنس لە ساڵی ١٩٧٢ ئەلبومی گاکە بگرە لە چواردای بڵاو کردەوەو بۆ ماوەی سێ ھەفتە لە ڕیزبەندی یەکەمی بیڵبۆرد ٢٠٠ مایەوەو بۆ ماوەی پازدە ھەفتە لە ڕیزبەندی یەکەم مایەوە لە ئەی ئاڕ ئای ئەی ئوسترالی،[٣] کات ستیڤنس لە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ دوو خەڵاتی ASCAP ی گۆرانینوسینی بەدەستھێناوە بۆ گۆرانی یەکەم بڕین قوڵترینە، وە گۆرانیەکە لە لایەن چوار ھونەرمەندی جیھانیەوە وتراوەتەوە،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی ئیڤۆر نۆڤیلۆی ئەکادیمیای بەریتانی وەرگرتوە.[٥]

یوسف ئیسلام / کات ستیڤنس
کات ستیڤنس لە ئەڵمانیا ساڵی ١٩٧٦
کات ستیڤنس لە ئەڵمانیا ساڵی ١٩٧٦
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونستیڤن دیمیتری جۆرجیۆ
لەدایکبووی٢١ی ٧ی ١٩٤٨
لەندەن شانشینی یەکگرتوو
چەشنەکانفۆڵک، ڕۆک، پۆپ
پیشە(کان)گۆرانینوس - گۆرانیبێژ - موزیکژەن
ئامێرەکانگیتار، گۆرانیوتن , پیانۆ، گیتاری بەیس , ئۆرگان، دەبڵ بەیس، ماندۆلین، میلۆترۆن
ساڵانی چالاکبوونوەکو کات ستیڤنس لە ساڵی ١٩٦٥ - ١٩٨٠ وەکو یوسف لە ساڵی ١٩٩٥ تا ئێستا
کۆمپانیاکانئایلەند ڕیکۆرد، دریم ڕیکۆرد، ماونتەین لایت
وێبگەyusufislam.com

لە مانگی دوازدەی ساڵی ١٩٧٧ ستیڤنس موسڵمان بوو وە ناوی خۆی گۆڕی بۆ یوسف ئیسلام و لە ساڵی ١٩٧٩ ھەموو گیتارەکانی خستە خێرخوازیەوە و بەردەوام بوو لە گۆرانی وتن بەڵام کەمتر ئامێری مۆسیقی بەکاردەھێنا، لە ساڵی ھۆنراوەی بۆ ئەلبومێک نوسی و کاری بەرھەم ھێنانی بۆ کرد لە ژێر ناونیشانی ئە بۆ اللە، لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبومێکی بڵاوکردەوە بە ناوی کوپێکی دیکە لەژێر ناوی یوسفدا و جۆری ئەلبومەکە فۆڵک بوو پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەلبومی گۆرانیبێژی ڕێگای بڵاو کردەوە و ساڵی ٢٠١١ش ئەلبومێکی دیکەی بڵاوکردەوە لە جۆری ڕیتم و بلووز بە ناوی پێیان بڵێ من ڕۆیشتوم

ژیاننامە دەستکاری

ستیڤن جۆرجیۆ لە دایک بووی ٢١ی ٧ی ساڵی ١٩٤٨ لە دایک بووە لە لەندەن[٦] باوکی یۆنانی بووە (ستاڤرۆس جۆرجیۆ) و دایکی سویدی بووە (ئینگرید ویکمان)، خوشکێکی ھەبووە لە خۆی گەورەتر بە ناوی ئانیتا (١٩٣٧) و برایەکیشی ھەبووە بە ناوی دەیڤد گۆردن، خانەوادەکە پێکەوە ڕێستورانتێکیان بەڕێوە بردووە و دایک و باوکی کات ستیڤنس لەیەک جیا بونەتەوە کاتێک ستیڤنس ٨ ساڵ بووە، بەھۆی ئەوەی دایک و باوکی مەسیحی بوون ناردویانە بۆ خوێندنگای دواناوەندی سانت جۆسێف ڕۆمانی کاسۆلیکی کە نزیک بووە لە شوێنی کاری باوکیەوە، لە تەمەنێکی زۆر لاویدا حەزی بۆ پیانۆ دروست بووە بەڵام کەس نەبووە باش فێریکات،[٧] دوای ئەوەی ناوبانگی گروپی بیتڵزی بینی حەزی لە گیتار کرد لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا.[٨]

ژیانی ھونەری (١٩٦٦-١٩٧٠) دەستکاری

جۆرجیۆ سەرەتا لە باڕەکان و قاوەخانەکان گۆرانی دەوت پاشان ویستی گروپێک دروست بکات، بەڵام پێیوابوو ناوەکەی سەرنجی ھەواداران ڕاناکێشیت بۆیە بڕیاریدا ناوی سەر ستەیجی خۆی بکات بە کات ستیڤنس، لە لایەکەوە دەوترێت ناوی خۆی ناوە کات ستیڤنس چونکە خۆشەویستێکی پێی وتوە چاوت لە چاوی پشیلە دەچێت بەڵام خۆی دەڵێت " پێموانیە کەس بچێتە فرۆشگایەکی ڕیکۆردو بڵێت ئەلبومێکی ستیڤن دیمیتری جۆرجیۆم بدەرێ لە ئینگلتەرا، وە بە دڵنیاییەوە من لە ئەمەریکاش دەبم، ئەوانیش ئاژەڵیان زۆر خۆشدەوێت''،[٩] لە ساڵی ١٩٦٦ و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا توانی سەرنجی مایک ھەرستی بەرھەمھێنەر و بەڕێوبەری گروپی زە سپرینگفیڵدس بۆ لای خۆی ڕاکێشێت، ھەرست دێمۆیەکی بۆ تۆمارکرد و یارمەتیدا تا ڕێکەوتنێکی تۆمارکردن وەرگرێت، یەکەم گۆرانی کات ستیڤنس بە ناوی سەگەکەمم خۆش دەوێت چووە ڕیزبەندی ٢٨ لە خشتەی تاک گۆرانیەکانی بەریتانیا وە گۆرانی ماسیۆ و کوڕ گەیشتە ڕیزبەندی دووھەم[١٠]، وە گۆرانی ئام گۆنا گێت ئە گەن دووھەمین گۆرانی ستیڤنس بوو بگاتە تۆپ تێن کاتێک گەیشتە شەشەم[١١]

دەردەباریکە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٩ ستیڤنس توشی نەخۆشی دەردەباریکە بوو[١٢] نزیک بوو ماوەیەکی لە نەخۆشخانە و چارەسەردا بردە سەر، لەو ماوەیەدا ستیڤنس دەستی کرد بە پرسینی پرسیارگەلێکی ڕۆحی لە خۆی و پاشتر وتی '' لە ڕۆیشتندایت بۆ نمایش و بازرگانی وە لە ناکاو خۆت لە نەخۆشخانە دەبینیتەوە، وە ڕۆژ بە ڕۆژ دەرزیت لێدەدرێت و خەڵکی لە دەورتن و خەریکە دەمریت، بێگومان ئەوە ئەندێشەو گۆشە نیگات دەگۆڕێت، من بەناو خۆما چومە خوارەوە و بیرم لە خۆم کردەوە''[٢]، ستیڤنس چارەسەری وەرگرت و دەستی بە یۆگا کرد و لەبارەی ئاینەکانی دیکەوە خوێندیەوە و بوو بە مرۆڤێکی ڕووەکخۆر، لە ژێر کاریگەری ئەو نەخۆشیە سەختەیەوە و ئەو پرسیارانەی لە خۆی کرد چەندین گۆرانی نوسی.[١٣]

ژیانی ھونەری (١٩٧٠-١٩٧٨) دەستکاری

لوتکەی ناوبانگ دەستکاری

کارەکانی پێشتری ستیڤنس لە بەریتانیا دەفرۆشران بەڵام ھێشتا ناوبانگێکی جیھانی نەبوو، دوای وتنی گۆرانی لەگەڵ کۆمپانیای ئایلەند ڕیکۆردز لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمپانیای ئەی ئێمی ئەمەریکی ڕێکەوت و دەستیکرد بە کارکردن لەسەر ئەلبومی مۆنا بۆن جاکۆن کە ئەلبومێکی فۆڵک بوو، یەکەمین گۆرانی کە لە ئەلبومەکە بڵاو کرایەوە گۆرانی خاتو داربانڤیل بوو کە باسی خۆشەویستەکەی خۆی دەکات کە ناوی پاتی داربانڤیل بووە، گۆرانیەکە گەیشتە ھەشتەم لە تۆپ تێنی بەریتانیا[١١]، گۆرانیەکە ملیۆنێک دانە زیاتری لێفرۆشرا و خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستھێنا لە ساڵی ١٩٧١[١٠] لە نێو گۆرانیەکانی ئەلبومەکە دوو دانەی دیکەی بۆ پاتی داربانڤیلی خۆشەویستی وتوە بە ناوەکانی لەوانەیە تۆ ڕاست بیت، تەنھا یەک شەوی دیکە، وە گۆرانی پۆپ ستاری دەربارەی ئەزمونی خۆیەتی وەکو ئەستێرەیەکی لاو.

ئەلبومی چاییەک بۆ بەلەمەوانەکە ئەلبومێکی دیکەی ستیڤنسە کە لە ساڵی ١٩٧٠ بڵاوکرایەوەو لە ماوەی شەش مانگدا ٥٠٠٠٠٠ کۆپی لێفرۆشرا، تێکەڵەکەی کات ستیڤنس کە شێوازێکی نوێی فۆڵک و ڕۆک بوو لەگەڵ ئەو ھۆنراوەکانی کە باسی لە کێشەکانی ژیان و پرسیارە ڕۆحیەکانی ژیان ھەمیشە لە مۆسیقای کات ستیڤسدا دەمێنێتەوە، ئەلبومەکە لە ساڵی ٢٠٠١ خەڵاتی پلاتینیومی وەرگرت وە سێ ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا لە ئەمەریکا وە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕیزبەندی ٢٠٦ھەمین دانرا لە نێو مەزنترین ٥٠٠ ئەلبومی مێژوو ڕۆڵین ستۆن[١٠]

کات ستیڤنس لە ساڵی ١٩٧٢ ئەلبومی گاکە لە چواردا بگرەی بڵاو کردەوە کە سەرکەوتوترین ئەلبومێتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، ئەلبومەکە بە گۆڵد ڕیکۆرد گەیشت لە ١٥ ڕۆژدا و بۆ ماوەی سێ ھەفتەش لە پلەی یەکەمی بیڵبۆردا مایەوە و ئەلبومەکە وەک گۆرانیەکانی دیکەی ھۆنراوەکانی دەرونگەرا و ڕۆحانی بوو[٢]

ساوندتراکەکانی بۆ فیلم و زنجیرە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٠ کات ستیڤنس گۆرانیەکی بۆ فیلمی دیپ ئێندی دەرھێنەر جێرزی سکۆلیمۆوسکی وت بە ناوی بەڵام لەوانەیە ئەمشەو بمرم، لە ساڵی ١٩٧١ فیلمی ھارۆڵ و ماودی بڵاوکرایەوە بە نۆ ساوندتراکی کات ستیڤنسەوە لە نێویشیاندا چەند گۆرانیەکی تێدابو کە لە ھیچ ئەلبومێکدا نەبون لە پێشتر وەکو شەرمن مەبە، منداڵەکان لە کوێ یاری دەکەن؟، کێشە، دوای ئەوەی موسوڵمان بوو کات ستیڤنس چیدی ڕێگەی نەدا گۆرانیەکانی لە فیلم و زنجیرەکاندا بڵاوبکرێنەوە تا ساڵی ١٩٩٧فیلمی ڕەشمۆ (Rushmore) توانی ڕەزامەندی کات ستیڤنس بە دەستبھێنێت و بۆ دوو گۆرانی ئەوە خۆشەویستەکەم ھات، با،[١٤] لە ساڵی ٢٠٠٠ گۆرانی شەمەندەفەری ئاشتی وەکو یەکێک لە ساوندتاکەکانی فیلمی تایتانزت لە بیر بێت (remember the titans)،[١٥] لە ساڵی ٢٠٠٠ گۆرانی با بەکارھێنرا لە فیلمی Almost famous,[١٦] لە ساڵی ٢٠١١ گۆرانی شەرمن مەبە لە یەکەمین ئەڵقەی زنجیرەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەکارھێنرا کە بەرھەمی کۆمپانیای ئەی بی سی بوو، وە گۆرانی پشیلە و سەگەکە لە زنجیرەی Elementry بەکارھێنرا لە بەرھەمی کۆمپانیای سی بی سی.

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/uk_news/743894.stm بی بی سی
  2. ^ ئ ا ب https://en.wikipedia.org/wiki/Cat_Stevens ویکیپیدیای ئینگلیزی
  3. ^ http://www.allmusic.com/search/albums/catch+bull+at+four ئۆڵ موزیک
  4. ^ https://web.archive.org/web/20090722084807/http://www.ascap.com/eventsawards/awards/prs/2005/songwriter.html وێب ئەچیڤ - گۆرانینوسی ساڵ
  5. ^ http://news.bbc.co.uk/2/hi/entertainment/6686859.stm بی بی سی - براوەکانی خەڵاتی ئیڤۆر نۆڤیلۆ
  6. ^ https://web.archive.org/web/20090211022357/http://www.yusufislam.org.uk/lifeline/0/bdf531e09252cc4c73fc5d84c4138cb3/ وێب ئەچیڤ - یوسف ئیسلام - ئینگلیزی
  7. ^ https://web.archive.org/web/20090707230701/http://www.yusufislam.com/lifeline/5/e7d1d7b4ed05dee95e2e98b6f8b9cabb/ وێب ئەچیڤ - یوسف ئیسلام - ئینگلیزی
  8. ^ http://www.bbc.co.uk/radio2/r2music/documentaries/catstevens.shtml بی بی سی - گەشتی مۆسیقی - ئینگلیزی
  9. ^ http://www.salon.com/1999/08/14/cat_2/ ماڵپەری سالۆن - کات ستیڤنس -ئینگلیزی
  10. ^ ئ ا ب https://en.wikipedia.org/wiki/Cat_Stevens#Musical_career_.281966.E2.80.9370.29 ویکیپیدیای ئینگلیزی - کات ستیڤنس
  11. ^ ئ ا https://en.wikipedia.org/wiki/British_Hit_Singles_%26_Albums ویکیپیدیای ئینگلیزی - بریتش ھیت سینگڵس
  12. ^ http://www.majicat.com/articles/sterereview72.htm ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماجیکات - کات ستیڤنس - ئینگلیزی
  13. ^ http://www.cbsnews.com/news/yusuf-islam-reflects-on-his-return/ سی بی سی نیوز - یوسف ئیسلام - ئینگلیزی
  14. ^ https://web.archive.org/web/20080929071143/http://www.islamfortoday.com/vh1catstevens.htm وێب ئەجیڤ - ئینگلیزی - دواین سەردان ١٧ی ١ی ٢٠١٧
  15. ^ http://www.imdb.com/title/tt0210945/soundtrack ئای ئێم دی بی - ئینگلیزی - دواین سەردان ١٧ی ١ی ٢٠١٧
  16. ^ http://www.imdb.com/title/tt0181875/soundtrack ئای ئێم دی بی - ئینگلیزی - دواین سەردان ١٧ی ١ی ٢٠١٧