کاتێک لە دایک دەبین

کاتێک لەدایک دەبین، فیلمێکی ڕۆمانسی میسڕییە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھێنراوە. فیلمەکە لە دەرھێنانی تامر عزەتە و لە نووسینی نادین شەمس و بەرھەمھێنانی مۆعتەز عەبدولوەھاب و لە ڕۆڵی ئەمیر عید و عەمر عابد و ئیبتیھال ئەلسورەیتی. یەکەم ئەزموونی نواندنە بۆ ئەمیر عید، گۆرانیبێژی سەرەکی تیپی کایرۆکی.[١]

کاتێک لەدایک دەبین
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرتامر عزەت
بەرھەمھێنەرمۆعتەز عەبدولوەھاب
محەممەد ئەلسادی
نووسەرنادین شەمس
ئەکتەرانئەمیر عید، عەمر عابد، ئیبتیھال ئەلسورەیتی
دەرچوون
  • ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (2019-09-21)
ماوەی فیلم١١٠ خولەک
وڵاتمیسر
زمانعەرەبی

کورتە دەستکاری

بەرھەمەکە باس لە چیرۆکی سێ کارەکتەری جیاواز دەکات، یەکەمیان ھەوڵدەدات کاری ھونەری خۆی لە گۆرانی وتندا دروست بکات، دووەمیان ژنێکی خاچ پەرست و خەونبینە کە شەیدای گەنجێکی موسڵمان دەبێت، سێیەمیشیان لە بواری ڕاھێنانی وەرزشیدا کاردەکات.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ھوامش: فیلم - لما بنتولد - 2019". Retrieved 3 November 2019.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20190321005329/https://www.elcinema.com/work/2054123/

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری