کاترینا ھارت (بە ئینگلیزی: Katrina Hart؛ لەدایکبووی ١٧ی ئایاری ١٩٩٠) وەرزشوانێکی یارییەکانی گۆرەپان و مەیدانی بەریتانیایییە. مێدالیای زێڕی لە یارییەکانی کۆمۆنوێلت ٢٠١٠ بەدەست ھێنا لە ڕکابەری ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ لە سەرئاستی خانمان (تایبەت بە یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت)، بەشداری پارالمپیکی ٢٠٠٨ی پەکین کرد بەلام بەھۆی پێکانەوە لە یارییەکان کشایەوە. خاوەنی چەند مێدالیایەکە لە پالاوانێتی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بۆ بۆ یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان.[٢][٣]

Katrina Hart
Katrina Hart at the BT Paralympics World Cup in 2009
زانیاری کەسێتی
ناسناو(ەکان)Sparrow[١]
ڕەگەزنامە شانشینی یەکگرتوو
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٥-١٧) ١٧ی ئایاری ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
Birmingham, England
وەرزشی
وڵات شانشینی یەکگرتوو
 ئینگلتەرا
وەرزشAthletics
ڕووداو(ەکان)200 m T36 & 100 m T37
راھێنەرRob Ellchuk
Updated on 8 August 2012.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ھارت لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٠ لە شاری بێرمینگھام لە بەریتانیا لە دایک بووە. ھەر لە مندالییەوە بە کێشییەی تەندروستی لە دایک بوو کە نەخۆشی شەلەل دەماغی بوو. لەدوای گەورەبوونی توانی دەستبکات بە ڕاکردن بە تایبەت لە تەمەنی ١٤ ساڵی. ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری پاڵاوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپای کرد لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتریT٣٧ توانی مێدالیای بڕۆنز بۆ بەریتانیا بەدەست بھێنێت بوو بە گەرنجترین ئەندامی تیمی بەریتانیا ئەو ئەنجامە تۆماربکات.[٤][٥][٦]

پیشەی وەرزشی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧ خێراترین یاریزانی جیھان بوو بۆ ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ و سێیەم کەس لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتری T37.[٧] یەکێک بوو لە یاریزانە ھەڵبژێردراوەکانی ولاتی بەریتانیا بۆ بەشداریکردنی لە یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠٠٨ی پەکین. لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ بەشداریکردن بەھۆی پێکانەوە پلەی حەفتەمی وەرگرت و ھەر بەھۆی پێکانەکەیەوە لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتریش پاشەکشەی کرد بۆیە لەم پالاوانێتییەدا نەیتوانی ھیچ مێدالیایەک بەدەست بھێنێت .[٦][٤] دوای یارییەکان ڕوویکردە زانکۆی باس بەمەبەستی مەشقکردن. لەگەڵ ولاتەکەی بەشداری یارییەکانی کۆمۆنوێلت ساڵی ٢٠١٠ی کرد توانی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت ئەمەش یەکەم مێدالیای زێری کاترینا بوو لە پالاوانێتییەکی گەورەدا. بە ١٤٫٧٥ چرکە مەودای پێشبڕکێکەی تەواو کرد کە تۆمارێکی نوێ بوو لە ژیانی وەرزشی خۆیدا؛ و سێ مێدالیای لە پالاوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بەدەست ھێنا کە مێدالیای زێر لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتریT٣٧، و دوو بڕۆنز لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتریT٣٧ ھەروەھا ڕاکردنی T35-T٣٨ ٤x100 m شێوە جیاوازدا. ساڵی ٢٠١٢ بۆجاری دووەم بەشداری یارییەکانی پارالمپیک کرد لەگەڵ شاندنی ھەڵبژاردەکەی لە یارییەکانی پارالمپیکی لەندەن بەشدار بوو. توانی مێدالیایەکی بڕۆنز لە ڕاکردنی ٤ × ١٠٠ گواستنەوە بەھاوبەشی لەگەڵ تیمی بەریتانیا بەدەست بھێنێت . لەھەمان ساڵدا بەشداری پالاوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی پارائەورووپای کرد و توانی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ ھەروەھا ٢٠٠ مەتری T٣٧ مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.[٥][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Katrina Hart". Channel 4. Retrieved 8 August 2012.
  2. ^ "Katrina Hart After The High Resolution Stock Photography and Images - Alamy". www.alamy.com. Retrieved 2021-08-02.
  3. ^ "Bronze for Bath's Katrina Hart". ITV News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02.
  4. ^ ئ ا "Katrina Hart". The Daily Telegraph. Archived from the original on 20 October 2011. Retrieved 8 August 2012. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "Katrina Hart". Paralympics.org. Retrieved 8 August 2012. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری commonwealthchamp2010 نەدراوە
  7. ^ Hudson, Elizabeth (9 January 2008). "Hart gets set". BBC Sport. Retrieved 8 August 2012.
  8. ^ "Hart at the double at Paralympic World Cup". Team Bath (بە ئینگلیزی). 2012-05-24. Retrieved 2021-08-02.