ڤیرۆنیکا سیمۆگون

چالاکوان بۆ مافەکانی ژنان و دژ بە توندوتیژی

ڤیرۆنیکا سیمۆگون (لە دایکبووی ١٩٦٢) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی ژنانە و لە دژی تووندووتیژی کاردەکات لە وڵاتی پاپوا گینێی نوێ. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، ئەمەش دوای ئەوەبوو لەلایەن باڵیۆزی ئەمریکی کارتین ئیبەرت گرەی لەوڵاتی پاپوا گینێی نوێ کاندیدکرا بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.[١]

ڤیرۆنیکا سیمۆگون

ڤیرۆنیکا سیمۆگون
لەدایکبوون١٩٦٢
نەتەوەپاپوا گینێی نوێ
ناسراوە بەخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٧.

ژیان دەستکاری

ڤیرۆنیکا لەدایکبووی گوندی ئوریپ، لە ساڵی ١٩٦٢. ڤیرۆنیکا بڕواننامەی لە فڕۆکەوانی مەدەنی بەدەستھێنا، دوای خوێندنی لە کۆلێژی مەشقی فڕۆکەوانی مەدەنی. بۆماوەی شەش ساڵان لە کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی کاری کرد. کاتێک گەڕایەوە گوندەکەی ئەوا ھەوڵیدا کۆمەڵگاکەی بگۆڕێت، دەستیکرد بە درووستکردنی کەمپەینی دژ بە تووندووتیژی لە کۆمەڵگاکەیدا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Courageous Simogun - The National". The National (بە ئینگلیزی). 2017-03-30. Archived from the original on 3ی Mayی 2019. Retrieved 2017-08-29. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards". www.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2017-03-29. Retrieved 2017-08-29.