ڤۆگ (گۆڤار)

گۆڤارێکی جیھانییە کە گرنگی بە مۆدە و شێوازی ژیان دەدات

ڤۆگ گۆڤارێکی مانگانەی مۆدە و شێوازی ژیانی ئەمریکییە و چەندین بابەت دەگرێتەوە لەوانە مۆدە، جوانی، کولتوور و ژیان. ڤۆگ بۆ یەکەمجار وەک ڕۆژنامەیەکی ھەفتانە لە شاری نیویۆرک لە ساڵی ١٨٩٢ دەستی پێکرد، پێش ئەوەی ساڵانێک دواتر ببێتە گۆڤارێکی مانگانە. لە ئێستادا ٢٦ چاپی نێودەوڵەتی گۆڤارەکە ھەیە.

مێژوو دەستکاری

گۆڤاری ڤۆگ لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٢ لەلایەن بازرگانێکی ئەمریکی بە ناوی ئارسەر باڵدوین تۆرنەرەوە وەک گۆڤارێکی ھەفتانە سەبارەت بە خوو و شێوازی ژیان و سەرگەرمی چینی باڵای کۆمەڵگەی ئەمریکا بڵاوکرایەوە.[١] کێند مۆنترۆک گۆڤارەکەی لە تۆرنەر کڕی و ناوەڕۆکی گۆڤارەکەی لەسەر مۆدە و کاروباری ھەنووکەیی چڕکردەوە. گۆڤارەکە ناوبانگێکی جیھانی پەیدا کرد و لە دەیەی ١٩١٠ ەوە نوسخەی گۆڤارەکە ڕەوانەی ئەورووپا کرا. گۆڤارەکە بە سەرۆکایەتی دیانا ڤریلاند لە ساڵانی شەستەکاندا، لەژێر کاریگەری بزووتنەوە یەکسانخوازەکان بوو لە بواری مۆدەدا و ڕەنگدانەوەی کارەکانی ھونەرمەندانی پۆپ ئارت بوو. لە ساڵی ١٩٧٣ گۆڤاری ڤۆگ لەژێر ئیدارەی گرەیس میرابێلا گۆڕانکاری بەسەردا ھات بۆ زیادکردنی بینەر، بۆ نموونە گۆڤارەکە بوو بە گۆڤارێکی مانگانە، بابەتەکانی وەک چاوپێکەوتن، بابەتەکانی تایبەت بە ڕووداوە ھونەری و زانستی و تەندروستییەکان لە گۆڤارەکەدا بڵاوکرانەوە. ئانا وینتۆر لە تەممووزی ساڵی ١٩٨٨ وەک سەرنووسەری گۆڤارەکە ژیانێکی نوێی بە گۆڤارەکە بەخشی. ھەوڵیدا بینەری گۆڤارەکە فراوانتر بکات و ھەروەھا سەرپەرشتی دروستکردنی گشتگیری بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

"Fashion-Books: Review of "IN VOGUE: مێژووی وێناکراوی بەناوبانگترین گۆڤاری مۆدە لە جیھاندا

  1. ^ مجله دنیای مد :: تاریخچه مجله ووگ