ڤۆدڤیل (بە فەڕەنسی: Vaudeville • گۆکردن: ئای پی ئەی: /vodvil/) چەشنێکی شانۆیی کە لە چەند نمایشێکی جیاواز و ناپەیوەندیدار پێکھاتبوو کە بە تایبەت لە ھەردوو وڵاتی کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بەناوبانگ بوو لە سەرەتاکانی ١٨٨٠کان بۆ سەرەتای ١٩٣٠یەکان. نمایشەکان زۆرجار پێکھاتبوون لە مۆسیقاژەنیی کلاسیکی، سەماکردن، سیحر، کۆمیدیا، لاساییکاری و ئەکرۆباتی. ئەوانەی کە لەم چەشنە ھونەرییە بەشدارییان کردووە پێیان وتراوە «ڤۆدڤیلیان.» بۆ چەند دەیەیەک لەسەر یەک، ڤۆدڤیل بە یەکێک لە سەرکەوتووترین شێوازەکانی کاتبەسەربردن داندراوە لە ڕابردوودا.

یەکێک لە ڕێکلامی نمایشی ڤۆدڤیلەکان

سەرچاوەکان دەستکاری