ژیریی گشتیی دەستکرد

ژیریی گشتیی دەستکرد (بە ئینگلیزی: Artificial general intelligence) بریتییە لە توانای گریمانەیی بریکارێکی زیرەک بۆ تێگەیشتن یان فێربوونی ھەر ئەرکێکی فیکری کە مرۆڤ بتوانێت بیکا.[١] ئەمە ئامانجێکی سەرەکییە لە ھەندێک توێژینەوەی ژیریی دەستکرد و بابەتەکانی ھاوبەش لە زانستی خەیاڵی و خوێندنی داھاتوو.

ژیریی گشتیی دەستکرد ھەروەھا دەتوانرێت بە «ژیریی دەستکردی بەھێز»، «ژیریی دەستکردی تەواو»، یان «کاری زیرەکی گشتی» ناوببرێت (ھەرچەندە ھەندێک لە سەرچاوە ئەکادیمییەکان زاراوەی «ژیریی دەستکردی بەھێز» بۆ ئەو بەرنامە کۆمپیوتەرانە بە کار دەھێنن کە ئەزموون لە ڕووی ئاگایی دەکەن).[٢] بەپێچەوانەی ژیریی دەستکردی بەھێزەوە، «ژیریی دەستکردی لاواز» یان «ژیریی دەستکردی تەسک» بەنیاز نییە توانای گشتیی مەعریفی ھەبێت، بەڵکوو ژیریی دەستکردی لاواز ھەر بەرنامەیەکە کە دیزایین کراوە بۆ چارەسەرکردنی یەک کێشە (سەرچاوە ئەکادیمییەکان ژیریی دەستکردی لاواز بە کار دەھێنن بۆ ئەو بەرنامانەی کە ئەزموون لە ڕووی ئاگایی ناکەن بە ھەمان مانا کە خەڵک دەیکەن یان مێشکیان نییە بە ھەمان مانا کە خەڵک ھەیانە).[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hodson, Hal (1 March 2019). "DeepMind and Google: the battle to control artificial intelligence". 1843. Archived from the original on 7 July 2020. Retrieved 7 July 2020. AGI stands for Artificial General Intelligence, a hypothetical computer program...
  2. ^ "The Age of Artificial Intelligence: George John at TEDxLondonBusinessSchool 2013". Archived from the original on 26 February 2014. Retrieved 22 February 2014.
  3. ^ "The Open University on Strong and Weak AI". Archived from the original on 25 September 2009. Retrieved 8 October 2007. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.