ژۆن کلێر دیمیتری رۆجێر تۆدیبۆ (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات لە ڕۆڵی بەرگریکاریدا یان بەرگریکاری ناوەڕاست یاریدەکات.

ژۆن کلێر تۆدیبۆ بەدرێسی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئازاری ٢٠١٩.

یاریکردن دەستکاری

تۆڵۆس دەستکاری

تۆدیبۆ لە یانەی «لێی لیلا» ەوە پەیوەندی بە یانەی تۆلۆسەوە کرد لە ساڵێ ٢٠١٦.[١] یەکەم یاری خۆی لە ڕێکەوتی ئابی ٢٠١٨ بوو، لە یارییەکی دێربی دژی یانەی «بۆردۆ»، لە ٨٩ خوولەکی یارییەکە بەشداربوو لە بردنەوەیەکی (٢–١) لە یاریگای خۆیاندا. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨، بەشداریکرد لە ٢٦ خوولەکی یاری دژی یانەی «گوینکامپ» لە بردنەوەیەکی (٢–١)دا.[٢] تۆدیبۆ ١٠ یاریکرد بۆ یانەکە و توانی ١ گۆڵ تۆماربکات، گۆڵەکە یانەکەی ڕزگارکرد لە دۆڕاندا دژی یانەی «ڕێنس»، ئەنجامی کۆتایی یارییەکە (١–١) بوو.[٣]

بارسێلۆنا دەستکاری

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، تۆدیبۆ ڕێککەوت لەگەڵ یانەی «بارسێلۆنا» تا بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات بەبێ بەرامبەر لە تەممووزی ٢٠١٩، کاتێک کە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یانەی «تۆلۆس» کۆتاییدەھات.[٤] بەڵام، بارسێلۆنا پلانەکەیان گۆڕی و یاریزانەکان گواستەوە بۆ ڕیزەیان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩. تۆدیبۆ بوو بە بیست و دووھەمین یاریزانی فەڕەنسی کە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات و ژمارە ٦ی پێبەخشرا.[٥] تۆدیبۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا لە خوولی ئیسپانیدا دژی یانەی «ئێس دی ھوێسکا» بوو لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٩. تۆدیبۆ ستایشێکی زۆری بۆ کرا دوای یارییەکە.

لەگەڵ ھەڵبژاردە دەستکاری

تۆدیبۆ یەکەم یاری بۆ یانەی نێودەوڵەتی فەڕەنسای ئاستی تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بوو، لە یارییەکی یەکساندا لە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی نێودەوڵەتی سویسڕای ئاستی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵان.[٦]

ئامارەکان دەستکاری

[٧]

یانە وەرز خوول خوولی ناوخۆیی جام ئەوڕووپا ئیتر گشتی
پلە یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
تۆلۆسی ئاستی پلە دوو ٢٠١٦–٢٠١٧ خوولی فەرەنسا پلەی پێنجەم ١ ٠ ١ ٠
٢٠١٧–٢٠١٨ خوولی فەرەنسا پلەی پێنجەم ٨ ٠ ٨ ٠
گشتی ٩ ٠ ٩ ٠
تۆلۆس ٢٠١٨–٢٠١٩ خوولی فەڕەنسی ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١٠ ١
بارسێلۆنا ٢٠١٨–٢٠١٩ خوولی ئیسپانی ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
کۆی گشتی ٢١ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢١ ١

دەستکەوتەکان دەستکاری

بارسێلۆنا

  • خوولی ئیسپانی یەک جار: ٢٠١٨–٢٠١٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "À la découverte de Jean-Clair Todibo" [On the discovery of Jean-Clair Todibo] (بە فەڕەنسی). Les Violets. 7 July 2017. Retrieved 2ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Le TFC s'impose à Guingamp 2–1, revivez la victoire des Violets !" [TFC impose themselves on Guingamp with a 2–1 win, relive the Violets' victory!]. La Depeche (بە فەڕەنسی). 1 September 2018. Archived from the original on 19ی Juneی 2019. Retrieved 19 February 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "À 10 contre 11, le TFC obtient le nul 1–1 à Rennes en toute fin de match" [With 10 men against 11, TFC obtain a 1–1 draw at Rennes right at the death]. La Depeche (بە فەڕەنسی). 30 September 2018. Retrieved 19 February 2019.
  4. ^ "Todibo, Barça's new signing for 2019–20". FC Barcelona. 8 January 2019. Retrieved 19 February 2019.
  5. ^ "Jean-Clair Todibo transfer to FC Barcelona brought forward". FC Barcelona. 31 January 2019. Retrieved 31 January 2019.
  6. ^ "Jean-Clair Todibo" (بە فەڕەنسی). French Football Federation. Retrieved 19 February 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "J. Todibo". Soccerway. Perform Group. Retrieved 19 February 2019.