ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ

ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ (Command/Service Module: CSM)، یەکێک لەو دوو پاپۆڕە ئاسمانییانە( لەگەڵ مانگ نشینی ئاپۆلۆ) بوو  بۆ بەرنامەی ئاپۆلۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەڵکی لێ وەرگیرا. کە لە لایەن نۆرز ئەمەریکەن ئاڤییەشن: North American Aviation بۆ ناسا ساز کرا.

ژووری ڕاژە و فەرماندەری لە دوو بەش پێک هاتبوو: ژووری فەرماندەری:Command Module، ژوورێک کە سێ ئەندام(فڕۆکەوان) و کەرەستەی پێویست بۆ دووبارە چوونە ژوورەوەی زەوی و نیشتنەوە لەسەر ئاوی لەخۆ گرتبوو. هەروەها ژووری ڕاژە: Service Module، هێزی جووڵانەوە، کارەبا و پاشەکەوت کردنی بەکارهێنراوەکانی پێویستی تایبەت لە ماوەی سەفەرێکی ناردراو دابین دەکرد.

پێکهاتە و ڕێکخستنی ژووری فەرماندەری ئاپۆلۆ
پەڕەی چاودێری سەرەکی ژووری فەرماندەری ئاپۆلۆ
ژووری فەرماندەری ئاپۆلۆ١٤ لە ناوەندی فەزایی کەنەدی