ژنی ڕەشپۆش: فریشتەی مەرگ

ژنەڕەش پۆشەکە ٢:فریشتەی مەرگ (ئینگلیزی: The Woman in Black 2: Angel of Death) فیلمێکی سینەمایی ھۆڵیوودە، بەشی دووەمی فیلمی (The Woman in Black)ـە، جۆری فیلمەکە دراما، ترسناک و ھەستبزوێنە.

The Woman in Black 2: Angel of Death
ژنی ڕەشپۆش: فریشتەی مەرگ
دەرھێنەرتۆم ھاڕپەر
نووسینجۆن کڕۆکەر
سوزان ھیڵ
کاستفۆیب فۆکس
مێرین پێرس
ماری ڕۆسکۆ
مۆسیقامارکۆ بێڵتڕامی
براندەن ڕۆبێرتس
مارکۆس ترەمپ
وێنەگری سینەماییجۆڕج ستیل
دەستکاریماڕک ئیکەرسڵەی
ڕێکەوتی دەرچوون٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
وڵاتبەریتانیا
کەنەدا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٤٨٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی

چیڕۆک دەستکاری

چیڕۆکی فیلمەکە لە جەنگی جیھانی دووەم دەست پێ دەکات، مامۆستایەکی قوتابخانە قوتابییەکانی لە مەترسیی جەنگ دووردەخاتەوە و دەچنە خانووی (Eel Marsh)، ئەو خانووەی کە لەلایەن ڕۆحە خراپ و شەڕەنگێزەکانەوە داگیرکراوە و لەگەڵ چوونیان بۆ خانووەکە ڕۆحەکان بەئاگادێنن، و مەترسییەکان دەست پێ دەکەن.

ڕێکەوتی دەرچوون دەستکاری

سینەماکان دەستکاری

لەسەرەتادا وا دانرابوو فیلمەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ دەربچێت، بەڵام گۆڕا بۆ ١ی کانوونی دووەم. لە کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ٢ی کانوونی دووەم دەرچوو، ١٤ی کانوونی دووەم لە فەڕەنسا و ١٥ی کانوونی دووەم لە ڕووسیا.

سەرچاوەکان دەستکاری