ڕەیمۆند ویلیامز
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕەیمۆند ھێنری ویلیامز (٣١ی ئابی ١٩٢١ - ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨) نووسەر، زانستگاوان، ڕۆماننووس و ڕەخنەکەری سۆسیالیستی وێڵزی بوو کە لەنێو جەریانی چەپی نوێ و ئاستی پانتری چاند کاریگەر بوو. نووسراوەکانی سەبارەت بە سیاسەت، چاند، میدیا و وێژە وەکوو ڕەخنەکانێکی مارکسیستی لە چاند و ھونەر بە ئەژمار دێن. ھەر بەتەنیا لە شانشینی یەکگرتوو نزیکەی ٧٥٠,٠٠٠ گلە لە کتێبەکانی فرۆشراوە و ھەروەھا بە زمانەکانی جۆراوجۆریش وەرگێڕانەتەوە. کارەکانی ویلیامز بناغەکانی بۆ بوارەکانی لێکۆڵینەوەکانی چاندی و ماتریالیزمی چاندی داناوە.
ڕەیمۆند ویلیامز | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕەیمۆند ھێنری ویلیامز ٣١ی ئابی ١٩٢١ لیانڤیھانگەل کراکۆرنی، مۆنمەوسشایر، وێڵز |
مردن | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ سافرۆن والدن، ئێسێکس، ئینگلتەرا |
سەردەم | فەلسەفەی سەدەی ٢٠ەم |
ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژاوایی |
قوتابخانە | مارکسیزمی ڕۆژاوایی |
بیرۆکە گرنگەکان | ماتریالیزمی چاندی بەتایبەتیکردنی مۆبایل |
کاریگەر بووە بە |
کارەکان
دەستکاریڕۆمانەکان
دەستکاری- گوندی سنووری، ١٩٦٠.
- نەوەی دووەم، ١٩٦٤.
- خۆبەخشەکان، ١٩٧٨.
- شەڕ بۆ مەنۆد، ١٩٧٩.
- دڵسۆزیەکان، ١٩٨٥.
- خەڵکی چیای ڕەش ١: سەرەتا، ١٩٨٩.
- خەڵکی چیای ڕەش ٢: ھێلکەکانی ھەڵۆ، ١٩٩٠.
توێژینەوەی وێژەیی و چاندی
دەستکاری- خوێندنەوە و ڕەخنە، لە زنجیرەی مرۆڤ و کۆمەڵگا، ١٩٥٠.
- دراما لە ئیبسنەوە ھەتا ئەلیۆت، ١٩٥٢.
- پێشەکییەک لەسەر فیلم، لەگەڵ مایکل ئۆڕۆم، ١٩٥٤.
- چاند و کۆمەڵگا، ١٩٥٨.
- شۆڕشی درێژخایەن، ١٩٦١.
- پەیوەندییەکان، ١٩٦٢.
- ئەو ئەلتەرناتیڤانەی کە لە پەیوەندیکردندا لە ئارادان، ١٩٦٢.
- تراژیدیای مۆدێرن، ١٩٦٦.
- مانیفێستی ١ی ئایاری چەپی نوێ، لەگەڵ ستوارت ھال، ئدوارد پەلمێر تۆمپسۆن و ھتد، ١٩٦٧.
- مانیفێستی ١ی ئایار: ١٩٦٨، ١٩٦٨.
- دراما لە نمایشدا، ١٩٥٤.
- دراما لە ئیبسنەوە ھەتا برێشت، ١٩٦١.
- کتێبی پلیکان بۆ پەخشانی ئینگلیزی، بەرگی ٢: لە ساڵی ١٧٨٠ ھەتا ئێستاکە، ١٩٦٩.
- ڕۆمانی ئینگلیزی لە دیکنزەوە ھەتا لۆڕێنس، ١٩٧٠.
- ئۆروێڵ، لە زنجیرەی مامۆستاکانی مودێرنی فۆنتانا، ١٩٧١.
- بناغە و سەربینا لە تیۆریی چاندیی مارکسیستیدا، لە کۆواری نیوو لێفت ڕیڤیوو، ژمارەی ١ (٨٢)، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ١٩٧٣.
- لادێ و شار، ١٩٧٣.
- دی ئێچ لۆڕێنس لەسەر پەروەردە، لەگەڵ جۆی ویلیامز، ١٩٧٣.
- جۆرج ئۆروێڵ: کۆمەڵێک وتاری ڕەخنەیی، ١٩٧٤.
- تەکنەلۆژیای تەلەڤیزیۆن و فۆڕمی چاندی، لەگەڵ ئیدێرین ویلیامز، ١٩٧١.
- کلیلوشەکان: وشەکانی چاند و کۆمەڵگا، ١٩٧٦.
- درامای ئینگلیزی: فۆرم و گەشەکردن: وتارەکان بۆ ڕێزلێنان لە موریێل کلارا برادبروک، لەگەڵ مێری ئەکستۆن، ١٩٧٧.
- مارکسیزم و وێژە، ١٩٧٧.
- سیاسەت و نامەکان: چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ نیوو لێفت ڕیڤیوو، ١٩٧٩.
- کێشەکانی ماتریالیزم و چانددا: وتارە ھەڵبژێردراوەکان، ١٩٨٠. (بە ناوی چاند و ماتریالیزم: وتارە ھەڵبژێردراوەکان لە ٢٠٠٥ دیسانەوە چاپ کراوە.)
- چاند، لە زنجیرە کتێبەکانی کۆمەڵناسیی نوێی فۆنتانا، ١٩٨١. (لە ئەمریکا لە ١٩٨٢ بە ناوی کۆمەڵناسیی چاند چاپ کراوە.)
- پەیوەندی: پەیوەندیکردنەکانی مرۆڤ و مێژووەکەی، لەگەڵ فرۆچیۆ ڕۆسی-لەندی، ١٩٨١.
- سۆسیالیزم و ژینگەناسی، ١٩٨٣.
- کۆبێت، ١٩٨٣.
- بەرەو ساڵی ٢٠٠٠، ١٩٨١.
- نووسین لە کۆمەڵگادا، ١٩٨٣.
- جان کلێر: ھەڵبژادەی شیعر و پەخشان، ١٩٨٦.
- ڕەیمۆند ویلیامز سەبارەت بە تەلەڤیزیۆن: ھەڵبژاردەی نووسینەکان، ١٩٨٨.
- ئەوەی ھاتم بیڵێم، ١٩٨٩.
- سەرچاوەکانی ھیوا: چاند، دیموکراسی، سۆسیالیزم، ١٩٨٩.
- سیاسەتی مۆدێرنیزم. دژی کۆنفۆڕمیستەکانی نوێ، ١٩٨٩.
سەبارەت بە ڕەیمۆند ویلیامز
دەستکاری- ھیگینز، جان، خوێندنەوەی ڕەیمۆند ویلیامز، ئۆکسفۆرد: بلەکوێل، ٢٠٠١.
- میلنەر، ئەندروو، کاتەکانی خەیاڵ: ڕیمۆند ویلیامز لەسەر خەیاڵی زانستی، یۆتۆپیا و دیستۆپیا، نیۆیۆرک: پیتەر لانگ، ٢٠١٠.
کورتەچیرۆک
دەستکاری- زەویی سوور، ١٩٤١.
- کرێکاری لەکاردەرکراو، ١٩٤١.
- شەکەر، لە ئاسۆ: ھەڵبژاردەیەک لە نووسینەکانی کامبریج، ١٩٤١.
- لەم کاتەدا، ١٩٤٣.
- ژوورێکی باش بۆ ئەوەی لەتێدا نەخۆش بیت، ١٩٤٨.
- نووسین لەسەر دیوارەکە، لە ڕەنگەکانی ڕۆژێکی نوێ: نووسین بۆ ئەفریقای باشوور، چاپکراو لە ١٩٩٠.
شانۆنامە
دەستکاری- کۆبا، لە تراژیدیای مۆدێرن، ١٩٦٦.
- نامەیەک لە لادێیەوە، ١٩٧١.
- لێکۆڵینەوەی گشتی، ١٩٦٧.
پێشەکییەکان
دەستکاری- پێشەکییەک لەسەر ڕۆمانی ھەموو شتێک خیانەتت لێدەکات، نووسینی گوین تۆماس.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەیمۆند ویلیامز تێدایە. |