ڕەوح بن عەبدولموئمین ھوزەلی بەسڕی نەحوی، (بە عەرەبی: روح بن عبدالمؤمن الهذلي البصري النحوي)، نازناویشی ئەبولحەسەن. (ئەبوو عەمڕی دانی) وتویەتی: ڕەوح بە عەبدولموئمین بن عەبدە بن موسلم، (بە عەرەبی: روح بن عبدالمؤمن بن عبدة بن مسلم). (الأھوازی) وتویەتی: ڕەوح بن عەبدولموئمین بن قوڕڕە بن خالد، (بە عەرەبی: روح بن عبدالمؤمن بن قرّة بن خالد). یەکێکە لە دوو گێڕەوەکەی ئیمامی یەعقوب حەدڕەمی، حەدیسیشی لێ گێڕدراوەتەوە، بوخاریش لێی گێڕاوەتەوە. لە ساڵی ٢٣٣ یان ٢٣٤ـی کۆچی مردووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری