ڕەندە سینیورە (لەدایکبووی ١٩٦١) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژنانی فەلەستینییە. ڕەندە بۆ ماوەی سێ دەیە ئەو تووندووتیژییانەی لەبەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە فەلەستین دەکران بەبەڵگە (دۆکیومێنت) کردووە، لەئیستادا نانوبراو بەڕێوبەری گشتی سەنتەری ھاریکاری ژنانە لەبواری یاسایی و ڕاوێژکاری (WCLAC) لە ئورشەلیم.[١]

ڕەندە سینیورە لە زانکۆی ئیسکێس لە بەریتانیا خوێندوویەتی، دواتر بڕواننامەی ماستەری لە یاسای مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتیی بەدەستھێناوە، لە زانکۆی ئەمریکی قاھیرە. دواتر ماستەرێکی دیکەی لە بواری سۆشیۆلۆجی-ئەنترۆپۆلۆجی بەدەستھێناوە. توێژی ماستەرەکەی، لەبارەی ژنێک کە کاری ڕستن و چنین دەکات ھاوکات لە بانکی جیھانی کاردەکات، بەرھەم بۆ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان دەھێنێت ئەوا دواتر لەلایەن زانکۆی ئەمریکی بڵاوکرایەوە. ڕەندە تیۆرەکانی ئەرغیری ئمانوێل و سەمیر ئەمینی بەکارھێنا بۆ باسکردنی دۆخی فەڵەستین.[٢] ئەمەش تاکوو ڕوونی بکاتەوە کە تاچەند ئاستی سیاسیی و ڕێکخراوەکانی کرێکاران لەنێو ژنان نزمە، ڕەندە تیشکی خستەر سەر ئەو وڵاتانەی کە ژنان وابەستەی کارکردنی ماڵەوە دەکەن:

فەرمانبەران و کرێکاران پێویستیان بە فشار نییە تاکوو کۆنترۆلبکرێنن… دەسەڵاتداران دەیانەوێت بەردەوام پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کرێکاران وەک باوک بێت. ئەوان دەیانەوێت کرێکاران واتێبگەیەنن کە ئەوان لەشوێنی کار وەک باوکن، ئەوان پشتگیرکار و پارێزەری ئەوانن.[٣]

لەماوەی ١٩٨٧ تاکوو ١٩٩٧، ڕەندە سینیورە تووێژەر و یاریدەدەری پڕۆگرامی مافەکانی ژنان بووە لە دامەزراوەی ئەلحەق کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ. یەکەم ھەوڵدانی ئەو بۆ دۆزینەوەی ڕێکاری یاسایی بوو بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە تووشی کێشەبوونەوە لەماوەی ڕاپەڕینی یەکەمی فەلەستینییەکان (١٩٨٧–١٩٩٣).

ئێستا شتەکان بوونەتە مەحاڵ کە تیشکبخەینە سەر لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان لەمافەکانی ژنان، ڕۆژانە لێرە مافەکانی مرۆڤ تووشی ھەڕەشەدەبنەوە بۆ ژنانی فەلەستینی. ئێستا ئەرکی سەرەکی ئێمە بەبەڵگەکردن (دۆکیموێنتکردن)ی ئەو تووندووتیژیانەیە.[٤]

لەماوەی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠١، ڕەندە بوو بە بەڕێوبەری گشتی سەنتەری ھاریکاری ژنانە لەبواری یاسایی و ڕاوێژکاری (WCLAC). لە ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥، بووبە بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ئەلحەق. لە ئەیلوولی ٢٠٠٧، تاکوو حوەزەیرانی ٢٠١٥، ڕەندە بووە یەکەم ژنە چالاکوانی فەلەستینی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەبێت. ڕەندە باسی لە تووندووتیژییە ناوخۆییەکان کرد، ھەروەھا باسی لەبەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی ژن کرد لەناوچە جیاجیاکانی فەلەستین. ھەروەھا باسی لەکێشەی ژنانی سیاسیی لەناوچەکەکرد.[١][٥]

کارەکان

دەستکاری
  • کرێکارێکی فەلەستینی کە ئابووری سەربەخۆی ھەیە: ژنانی کارەکەر لە بانکی جیھانی بەشی پیشەسازی جلووبەرگ. تووێژی قاھیرە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان. بڵاوکراوەی دەزگای چاپ لە زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە.
  • لۆبیکردن (پاڵپشتی) لە یاسای خێزانی فەلەستینی: ئەزموونی پەرلەمانێکی مۆدێرن بۆ فەلەستین: پرسی ژنان و یاسادانان. تووێژینەوەیەک بۆ کۆنفرانسی بەشی یاسای خێزانی ئیسلامی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، عەممان ساڵی ٢٠٠٠.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Rebecca Ratcliffe, Women in Palestine face violence and political exclusion, campaigner tells UN, The Guardian, 26 October 2018. Accessed 11 March 2020.
  2. ^ Maya Rosenfeld (2004). Confronting the Occupation: Work, Education, and Political Activism of Palestinian Families in a Refugee Camp. Stanford University Press. p. 10. ISBN 978-0-8047-4987-9.
  3. ^ Siniora, Palestinian Labor in a Dependent Economy, quooted in Joost R. Hiltermann (1993). Behind the Intifada: Labor and Women's Movements in the Occupied Territories. Princeton University Press. pp. 29, 36. ISBN 0-691-02480-4.
  4. ^ Siniora, quoted in Adam Jones (2013). «Springtime in Palestine». The Scourge of Genocide: Essays and Reflections. Routledge. pp. 302–3. ISBN 978-1-135-04715-3.
  5. ^ Statement by Randa Siniora, First Palestinian Woman Activist to Brief UN Security Council ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Women's International League for Peace and Freedom, 25 October 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری