ڕێککەوتننامەی دایتۆن

ڕێککەوتننامەی دایتۆن یان ڕێکەوتننامەی ئاشتی دایتۆن (بە ئینگلیزی: Dayton Agreement) بە فەرمی بە رێکەوتنی چوارچێوەی گشتی بۆ ئاشتی لە بۆسنیا و ھەرزۆگۆڤین (General Framework Agreement for Peace in Bosnia and Herzegovina) دەناسرێت. ئەم ڕێکەوتنە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی بۆسنە ھێنا.

کاتی واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکە

ھۆکاری ھەڵسانی جەنگی بۆسنە دەستکاری

لە دوای ھەڵوەشاندنەوەو لێکترازانی بلۆکی خۆرھەڵات بە رابەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت، یوگوسلاڤیای جاران، کەوتە بەرشاڵاوی لێکترازان و ھەریەکە لە کرواتیا و سلۆڤینیا و مەسەدۆنیا، سەربەخۆیی خۆیان لە یوگوسلاڤیا، کە بۆ سربەکان مابۆوە، راگەیاند. سربەکان کە ھێشتا کۆماری یوگوسلاڤیایان دەپارست، بە نیاز بوون بە زەبری ھێز ھەموو کەمایەتیەکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی کۆمارەکەدا بھێڵنەوە. بێگومان ئەمەش بووە ھۆکاری ھەڵئایسانی جەنگێکی خویناوی لە ناوچەکەدا و جگە لە دەیان ھەزار بریندار و کوژراو پاکتاوی نەژادی ئەنجامدراو سەدان ھەزارکەسیش ئاوارەبوون.

دەرەنجامی شەڕی ناوخۆی بۆسنە دەستکاری

ئەم جەنگە لە ناوچەی بەلقان لە ماوەی سێ ساڵدا، پتر لە ١٠٠ ھەزار کوژراو و دووھێندە بریندار و دوو ملیۆن ئاوارەی لێکەوتەوە. ھۆکاری راستەوخۆی ئەم جەنگە ھەڵوەشاندنەوەی بلۆکی خۆرھەڵات و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی جوگرافی بوو لە نێوان کۆمەڵێکی جیاواز لە گروپە ئەتنیەکانی ناوچەکە. ئەم کێشەیە لە رووی جوگرافییەوە لە ناودڵی ئەوروپادا بوو ھەر ئەمەش بوو کە ئەو کێشەیەی کردە کێشەیەکی ستراتیژی بۆ ئەوروپا و بە ھەموو قورساییەکی خۆیانەوە ھەریەکە لە ئەمەریکا و بەریتانیا و روسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، لموزیان تێژەنی، تا سەرەنجام لە دیسێمبەری ١٩٩٥ دا بە زەبری ھێز توانیان ئاشتی بسەپێنن.

ھەنگاو بەرەو ئاشتی دەستکاری

بە ھۆکاری نزیک بوونی ناوچەکە لە سەنتراڵی ئەوروپاوە، دەوڵەتە زلھێزەکانی ئەوروپا بۆ رێگا گرتن لە تەشەنەکردنی شەڕو سنوردانان بۆ ئاوارەبوون و جینۆساید، تەواوی توانای خۆیان خستەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و ھێزەکانی پەیمانی ناتۆ جەنگیان لەدژی سربەکان راگەیاندو زەبری زۆر کوشندەیان لێداو بە تەواوی لاوازیان کرد. رێکەوتنی دایتۆن بەسەرپەرشتی ئەمەریکا و بەشداربوونی چەندین لایەنی دیکەی وەک بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و روسیا، ئەنجام درا، بۆ دابەشکرانی یوگوسلاڤیای جاران لە نێو ناکۆکەکاندا. رێکەوتنەکە ھەرسێ لایەنی ناکۆک (کۆماری بۆسنەی ھەرزۆگۆڤین، کۆماری کرواتیا، کۆماری یوگوسلاڤیای فیدراڵی) لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا کۆکردەوەو لە ١٤ی دیسێمبەری ١٩٩٥ لە پاریس مۆرکرا. ھۆکاری سەرەکی ملکەچ بوونی سربەکان بە رێکەوتنی دایتۆن، زەبرە کوشندەکانی پەیمانی ناتۆ بو لە ھێزی سربەکان و وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە بوو.

ناوەرۆکی ڕێکەوتننامەکە دەستکاری

رێکەوتنی دایتۆن بۆسنەی ھەرزۆگۆڤینای کرد بە دوو کەرتەوە. فیدراسیۆنی بۆسنەی ھەرزۆگۆڤین بەڕێژەی ٥١%ی خاک، کۆماری سربیا بە رێژەی ٤٩%ی خاک. لەناو ئەو نەخشەیەشدا فیدراسیۆنەکانی کروات و شاخی رەش کۆسۆڤۆ بونیان ھەبوو.

لایەنەکان دەستکاری

ئەم لایەنانەی خوارەوە بەشداری رێکەوتنە بوون:

  1. کۆماری بۆسنەی ھەرزۆگۆڤین.
  2. کۆماری کرواتیا.
  3. کۆماری فیدراڵی یوگوسلاڤیا (ساڵی ٢٠٠٦ سربیا و شاخی رەش، واتە مۆنتینگرۆلە یەکترجودا بوونەوە).

ئەوانەی رێکەوتنەکەیان مۆرکرد دەستکاری

  1. سەرۆکی سربیا سلۆڤۆدان میلۆسۆڤیج.
  2. سەرۆکی کرواتیا فرانژۆ تۆدمان.
  3. سەرۆکی بۆسنە ئەلیجا ئیزەت بیگۆڤیج.
  4. وەزیری دەرەوەی بۆسنە مو‌ھەمەد ساسیربەی.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری