ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک فایل ٢

کایەیەکی ڕێزدێنت ئیڤڵ

ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک فایل ٢ (بە ئینگلیزی: Resident Evil Outbreak: File 2) یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ، سەر بە زنجیرەی ئاوتبرەیک. کایەکە لەلایەن کاپکم پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ لە ژاپۆن، ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥ لە ئەمریکای باکوور و ٢٦ی ئابی ٢٠٠٥ لە ئەورووپا خراوەتە بازاڕەوە. دوای ئەوەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ئاوتبرەیک سەرکەوتوو بوو، کاپکم لە پاییزی ساڵی ٢٠٠٤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەشی دووەمی کایەکە دروست دەکەن. کەسایەتییەکان ھەمان ٨ کەسایەتیی کایەی یەکەمن و ڕووداوەکانیش ھەر لە ڕاکوون سیتین.

سەرچاوەکان دەستکاری