ڕێبوار مەلازاد یەکێکە لە گۆرانیبێژە میلییەکانی کوردستان، دانیشتووی شاری سلێمانی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانە کە ساڵانێکە زۆرە چالاکە و دانیشتنی ھەیە و لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندانی دیکە بەرھەمی ھەیە و زیاتر بە وتنەوەی گۆرانی ھونەرمەندە کۆنەکان ناسراوە وەک ئەحمەد شەماڵ.

لەبارەی بەردەوامی لە وتنی گۆرانی و چالاکییەکانی، بەنیازە لەدوای چوون بۆ حەج واز لە گۆرانیوتن بھێنێت، وەک خۆی دەڵێت: «ئەگەر سبەینێ ناوم بێتەوە بۆ حەج، کە حەجم کرد گۆرانیی ناڵێم».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ rebwar mala zada nrt2 (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-09-28، خولەکی ٣٧:٠٠