ڕیچارلیسۆن دی ئاندرادێ (لەدایکبووی ١٠ی ئایاری ١٩٩٧)، ناسراو بە ڕیچارلیسۆن(بە پورتوگالی: [hiˈʃaʁl(i)sõ]), یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی تۆتنام ھۆتسپێر و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل.[١]

ڕیچارلیسۆن
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٣–٢٠١٤ ڕیاڵ نۆرێستێ
٢٠١٤–٢٠١٥ ئەمریکا مینێرۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٥–٢٠١٦ ئەمریکا مینێرۆ ٢٤ (٩)
٢٠١٦–٢٠١٧ فلومێنزی ٥٤ (١٧)
٢٠١٧–٢٠١٨ واتفۆرد ٣٨ (٥)
٢٠١٨–٢٠٢٢ ئیڤەرتۆن ١٣٥ (٤٣)
٢٠٢٢- تۆتنھام ھۆتسپێر ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل خوار ٢٠-ساڵان ٨ (٢)
٢٠٢١ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل خوار ٢٣-ساڵان ٦ (٥)
٢٠١٨- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ٣٦ (١٤)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ ئەمریکای مینیرۆ و لە تاکە وەرزیدا لە خولی بەڕازیلی پلە دوو سەرکەوتنی بەدەستھێنا و یانەکەی سەرکەوت بۆ پلە یەک پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ فلومینێنس. لەماوەی دوو ساڵیدا ٦٧ یاری و ١٩ گۆڵی تۆمار کرد و لە لە باشترین پێکھاتەی وەرزەکەدا ناوی ھەبوو کاتێک یانەکە دووەم بوو لە جامی کارۆکا لە ساڵی ٢٠١٧. پاشان گرێبەستی لەگەڵ واتفۆرد واژوو کرد و ساڵێک دواتر لەگەڵ ئیڤەرتۆن.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ڕیچارلیسۆن یەکەمین یاری فەرمی خۆی بۆ بەرازیل ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٨. بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی کە بوون بە براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، لە کۆپا ئەمریکی ٢٠٢١ پلەی دووەمی بەدەستھێنا و ھەروەھا مەدالیای زێڕینی بردەوە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠.

کاروانی یانە دەستکاری

ئەمریکای مینێرۆ دەستکاری

ڕیچارلیسۆن دی ئاندرادێ لە ١٠ی ئایاری ١٩٩٧ لە نۆڤا ڤینیسیا لەدایکبووە.[٢][٣][٤] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەشدار بوو لە تیمی لاوانی ئەمریکای مینیرۆ لە ڕیال نۆرۆست.[٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥، لەلایەن ڕاھێنەری یانەکە گیڤانێلدۆ ئۆلیڤێرا سەرخرا بۆ پێکھاتەی یەکەم.[٦] پێشتر نزیک بوو لە وازھێنان لە تۆپی پێ، پاش ئەوەی لەلایەن چەند یانە و تیمێکەوە ڕەتکرایەوە و ھەموو پارەکەی بۆ بلیتێکی ٦٠٠ کیلۆمەتری خەرج کرد بۆ بێلۆ ھۆریسۆنتێ بۆ تاقیکردنەوەکە و دەرخستنی تواناکانی.[٧]

ڕیچارلیسۆن یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەنجامدا لە بردنەوەیان ٣–١ لە یاریگای خۆیاندا لە بەرامبەر مۆگی میرین. دوای ئەوەی وەک یەدەگ ھاتە ناوەوە لە کۆتایییەکاندا لە جێگەی کریستیانۆ، کۆتا گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد.[٨] ١٧ ڕۆژ دواتر، گرێبەستەکەی درێژکردەوە تا ساڵی ٢٠١٨.[٩]

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، کاتێک ئەمریکا مینێرۆ سەرکەوت بۆ خولی بەڕازیلی پلە یەک بە بەرامبەر بوون ١–١ لە بەرامبەر یانەی سیئارا سیئارا، ڕیچارلیسۆن لە کۆتایی یارییەکەدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەھۆی فاوڵێک لەسەر چارلز.[١٠]

فلومێنزی دەستکاری

لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ڕیجارلیسۆن گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی پلە یەکی بەڕازیلی فلومێنزی واژوو کرد.[١١] لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یاری دووەمی قۆناغی دووەمی جامی بەڕازیل، ڕیجارلیسۆن بەشدار بوو لە ھەموو گۆڵەکانی تیپەکەی کە لە یاریگای خۆیاندا ٣–٣ یارییەکە تەواو بوو (٦–٣ بە ئەنجامی ھەردوو یاری) لە دژی فێرۆڤیاریا.[١٢]

دوو ڕۆژ دواتر یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا، بە شێوەی سەرەکی بەشدار بوو لە بردنەوەیان ١–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی پێشووی ئەمریکا مینێرۆ. یەکەم گۆڵی لەخولەکەدا لە ٢٦ی حوزەیراندا بوو، کە گۆڵی بردنەوە و سەرکەوتنی تۆمار کرد و ئەنجام ٢–١ بردیانەوە بەرامبەر ڕکابەرەکەیان فلامینگۆ، یارییەک کە تێیدا وەک یەدەگێکی درەنگ ھاتە یاریگا بەڵام تووشی پێکان بوو.[١٣]

لە جامی کارۆکا ٢٠١٧، ڕیجارلسۆن ٨ گۆڵی تۆمارکرد لە ١٢ یاری و بوو بە یەکێک لە یاریزانانی باشترین پێکھاتەی وەرزەکە ویانەکەی دووەم بوو کە فلامینگۆ یەکەمی خولەکە بوو. کە یەکێکیان بریتی بوو لە یاریان لە ٢٢ی نیسان کە بردیانەوە ٣–٠ لە پێش کۆتایی لەبەرامبەر ڤاسکۆ دی گاما لە یاریگای ماراکانا.[١٤]

لە ھەمان ساڵدا، ڕیجارلسۆن بەشداری لە یەکەمین پاڵەوانێتی کیشوەریدا کرد، کە جامی ئەمریکای باشوور (سودامەریکانا) بوو لە ساڵی ٢٠١٧. بەشداری چوار یاری کرد لە یانەکەی ڕیۆ دی جێنیرۆدا کە گەیشتنە چارەکی کۆتایی و لە دوو قۆناغی یەکەمدا گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەیان بەسەر لیڤەرپوول (ئۆرۆگوای) و زانکۆی کاسۆلیکا (ئێکۆدۆر).[١٥][١٦]

واتفۆرد دەستکاری

 
ڕیچارلسۆن لە کاتی یاریکردن بۆ واتفۆرد ٢٠١٧

ڕیچارلسۆن لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ گوازرایەوە بۆ یانەی واتفۆرد لە ئینگلتەرا و گرێبەستێکی پێنج ساڵەی واژوو کرد بۆ بڕی ١١٫٢ ملیۆن پاوەند.[١٧][١٨] یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە وەک یەدەگ ئەنجامدا لە یارییەکەیان کە٣–٣ بەرامبەربوون لەگەل لیڤەرپوول لە یەکەمین ڕۆژی وەرزیی ٢٠١٧–١٨ پرێمییەر لیگ. لە یاری داھاتووییدا، لە ١٩ی ئابی بەرامبەر بۆرنمۆس، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠.[١٩] ئەو تاکە یاریزان بوو لە پێکھاتەی وەتفۆرد کە لە ھەموو یارییەکانی ئەو وەرزی پریمەرلیگ یاری کرد و پێنج گۆڵی لەو یاریانەدا تۆمارکرد.

ئێڤەرتۆن دەستکاری

ڕیچارلسۆن لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن کە بڕی تێچووی گواستنەوەکە لە ٣٥ ملیۆن پاوەند دەستی پێکرد و لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٥٠ ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە، لەو یانەیە لەگەڵ ڕاھێنەری پێشووی وەتفۆرد مارکۆ سیڵڤا یەکیانگرتەوە. لە یەکەمین یاریی دا لە ١١ی ئابدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکەیان لە بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن کە ٢–٢ تەواو بوو.[٢٠] دوو ھەفتە دواتر، لە نیوەی یەکەمی یاریدا کە ھەمان ئەنجام بوو کرایە دەرەوە لە بەرامبەر بۆرنمۆس بەھۆی پێکدادان لەگەڵ ئادەم سمیس.[٢١]

بەھۆی خراپی ئاستی ھێرشبەرەکانی ھاوڕێی لە ئێڤەرتۆن، ڕیچارلسۆن لە ڕۆڵی ناوەندی ھێرشبەری یاری ئیڤەرتۆن بەرامبەر لێستەر سیتی لە ٦ی تشرینی یەکەمدا دانرا، لە خولەکی حەوتەمدا گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەیان ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[٢٢] دوای چوار ھەفتە، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە بەرامبەر برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن.[٢٣] ڕیجارلسۆن وەرزەکەی تەواو کرد وەک گۆڵکاری تیمەکەی بە ھاوبەشی ئێڤەرتۆن لەگەڵ گیڵفی سیگۆرسۆن بە ١٣ گۆڵ لە پریمەرلیگ، لەکاتێکدا ھەردووکیان ١٤ گۆڵیان ھەبوو لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا.[٢٤] پێش دەست پێکردنی ٢٠١٩–٢٠، ڕیجارلسۆن درێسی ژمارە ٧ی پێ بەخشرا. ئەو وەرزەی تەواو کرد وەک گۆڵکاری یانەکە ئەمجارەیان بە ھاوبەشی لەگەڵ دۆمینیک کالڤەرت-لیڤین بە ١٣ گۆڵ لە پریمەرلیگدا لەکاتێکدا ھەردووکیان ١٥ گۆڵیان ھەبوو لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا.

لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ڕیجارلسۆن گرێبەستێکی نوێی پێنج ساڵەی لەگەڵ ئێڤەرتۆن واژوو کرد.[٢٥] لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەیان ٢–٠ لە بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد، یەکەم بردنەوەی ئیڤەرتۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ڕکابەرەکەیان لە ئەیلوولی ١٩٩٩ەوە.[٢٦]

تۆتنھام ھۆتسپێر دەستکاری

لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢، تۆتنھام ھۆتسپێر گرێبەستێکی لەگەڵ ڕیجارلسۆن واژوو کرد تا ٢٠٢٧،[٢٧] کە بەس لەسەر مۆڵەتی کارکردن مابوو، بە بڕی ملیۆن پاوەند لەگەڵ ١٠ ملیۆن پاوەندی زیادکراو بۆ ئێڤەرتۆن.[٢٨]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

 
ڕیچارلسۆن لەگەڵ بەڕازیل خوار-٢٠ ساڵان لە ٢٠١٧

ڕیچارلسۆن لە پێکھاتەی خوار ٢٠ ساڵی بەڕازیل ھەڵبژێردرا بۆ جامی ئەمریکای باشوور U-20 ساڵی ٢٠١٧. ھەشت یاری ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە پاڵەوانێتییەکەدا.

لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨، یەکەم بانگھێشتکردنی بۆ تیمی یەکەم پێگەیشت لەلایەن ڕاھێنەر تیتەوە، بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێل سالڤادۆر، دوای ئەوەی پێدرۆ بەھۆی پێکانەوە کشایەوە.[٢٩] یەکەمین یاری خۆی بەرامبەر ئەمریکییەکان لە ٧ی ئەیلوول لە یاریگای مێتلیڤ لە نیو جێرسی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ڕۆبەرتۆ فێرمینۆ ھاتە یاریگاوە و لە خولەکی ٧٥دا کە ٢–٠ یارییەکەیان بردەوە، و یەکەم گۆڵەکانی تۆمارکرد لە یاریی دووەمی دا چوار ڕۆژ دواتر، کە دوو گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٥–٠.[٣٠][٣١]

لە ئایاری ٢٠١٩، لە پێکھاتەی ٢٣ کەسی بەڕازیل ھەبوو بۆ جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ کە لە خاکی خۆیان بوو بەشدار بوو.[٣٢] لە یاریی کۆتایی بەرامبەر پێرۆ لە ٧ی تەممووز، لە یاریگای ماراکانا، ڕیچارلسۆن لە نیوەی دووەمی یارییەکە جێگای فێرمینۆ گرتەوەو کۆتا گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد لە ڕێگەی لێدانی سزا لە بردنەوەی ٣–١.[٣٣]

لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕیچارلسۆن لە پێکھاتەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١دا ھەڵبژێردرا.[٣٤] گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان ٤–٠ لە بەرامبەر پێرۆ و ھەڵبژاردەکە دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو.[٣٥] لەماوەی پاڵەوانێتییەکەدا، بانگھێشتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کرا.[٣٦] لە ٢٢ی تەممووزدا لە یەکەمین یاریکردنی لە ئۆڵۆمپیادا ھاتریکی تۆمارکرد، کە بووە ھۆی ئەوەی بەڕازیل سەرکەوتنی ٤–٢ لە بەرامبەر ئەڵمانیا بەدەست بھێنێت.[٣٧] ئۆڵۆمپیادی کۆتایی پێ ھێنا وەک گۆڵکار بە پێنج گۆڵ، سەرەڕای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەست دا لە یاری کۆتایی کە ٢–١ لە بەرامبەر ئیسپانیا براوە بوون.[٣٨]

ئاماری پیشە دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ئایاری ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەمریکا مینێرۆ ٢٠١٥[٣٩] پلە دووی بەڕازیلی ٢٤ ٩ سینەما - - - ٢٤ ٩
فلومێنزی ٢٠١٦[٣٩] پلە یەکی بەڕازیلی ٢٨ ٤ ٣ ٠ - - ٠ ٠ ٣١ ٤
٢٠١٧[٣٩] پلە یەکی بەڕازیلی ١٤ ٥ ٦ ٠ - ٤ ٢ ١٢ ٨ ٣٦ ١٥
کۆی گشتی ٤٢ ٩ ٩ ٠ - ٤ ٢ ١٢ ٨ ٦٧ ١٩
واتفۆرد ٢٠١٧ ١٨ پرێمیەرلیگ ٣٨ ٥ ٢ ٠ ١ ٠ - - ٤١ ٥
ئێڤەرتۆن ٢٠١٨ ١٩ پرێمیەرلیگ ٣٥ ١٣ ٢ ١ ١ ٠ - - ٣٨ ١٤
٢٠١٩ ٢٠ پرێمیەرلیگ ٣٦ ١٣ ١ ٠ ٤ ٢ - - ٤١ ١٥
٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٣٤ ٧ ٣ ٣ ٣ ٣ - - ٤٠ ١٣
٢٠٢١ پرێمیەرلیگ ٣٠ ١٠ ٣ ١ ٠ ٠ - - ٣٣ ١١
کۆی گشتی ١٣٥ ٤٣ ٩ ٥ ٨ ٥ - - ١٥٢ ٥٣
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٣٩ ٦٦ ٢٠ ٥ ٩ ٥ ٤ ٢ ١٢ ٨ ٢٨٤ ٨٦

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٤٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
بەڕازیل ٢٠١٨ ٦ ٣
٢٠١٩ ١٣ ٣
٢٠٢٠ ٤ ٢
٢٠٢١ ٩ ٢
٢٠٢٢ ٤ ٤
کۆی گشتی ٣٦ ١٤

ڕێزلێنان دەستکاری

بەڕازیل

بەرازیل خوار ٢٣ ساڵان

  • ئۆڵۆمپیادی ھاوین: ٢٠٢٠[٤٢]

تاکەکەسی

  • پێکھاتەی ساڵی کارۆکا: ٢٠١٧[٤٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Team, Forvo. "Richarlison pronunciation: How to pronounce Richarlison in Portuguese". Forvo.com.
  2. ^ "Updated squads for 2017/18 Premier League confirmed". Premier League. 2 February 2018. Retrieved 17 February 2018.
  3. ^ "Richarlison: Overview". ESPN. Retrieved 20 February 2021.
  4. ^ "Richarlison: Profile". worldfootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 20 February 2021.
  5. ^ "Cria do Real Noroeste brilha na Série B e desperta interesse de gigantes" [Real Noroeste's youth graduate shines in Série B and raises interest from the biggest ones] (بە پورتوگالی). Gazeta Esportiva. 10 November 2015. Retrieved 25 December 2015.
  6. ^ "Mais uma revelação vindo do forno" [Another youngster coming up] (بە پورتوگالی). América Futebol Clube. 18 June 2015. Archived from the original on 1 August 2018. Retrieved 18 November 2015. ١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "'I nearly quit football' – Everton star Richarlison reveals incredible journey to Brazil first team". Goal.com. 12 September 2018. Retrieved 13 September 2018.
  8. ^ "América-MG engrena no fim, supera o lanterna Mogi e volta ao G-4 da Série B" [América-MG engages in the end, overcomes last-placed Mogi and returns to Série B's G-4]. Globo Esporte (بە پورتوگالی). 4 July 2015. Retrieved 19 November 2015.
  9. ^ "América prorroga contrato de Richarlison" [América extends contract of Richarlison] (بە پورتوگالی). SuperEsportes. 21 July 2015. Retrieved 19 November 2015.
  10. ^ "América-MG empata, garante retorno à Série A e complica o Ceará" [América-MG draw, guarantee return to Série A and make it complicated for Ceará] (بە پورتوگالی). ESPN. 21 November 2015. Retrieved 22 July 2018.
  11. ^ "Terceiro reforço: Fluminense confirma a contratação do atacante Richarlison" [Third addition: Fluminense confirm the signing of forward Richarlison]. Globo Esporte (بە پورتوگالی). 29 December 2015. Retrieved 22 October 2016.
  12. ^ "Scarpa brilha e Richarlison faz estreia de gala" [Scarpa shines and Richarlison puts on a show on debut]. Lance! (بە پورتوگالی). 13 May 2016. Retrieved 22 July 2018.
  13. ^ "Vaz erra, Richarlison desencanta, e Flu bate o Fla por 2 a 1 em Natal" [Vaz makes a mistake, Richarlison disenchants and Flu beat Fla 2–1 in Natal]. Globo Esporte (بە پورتوگالی). 26 June 2016. Retrieved 22 July 2018.
  14. ^ "Fluminense 'esquece' vantagem, atropela Vasco no Maracanã e está na final do Carioca" [Fluminense 'forget' lead, trample Vasco in the Maracanã and are in the final of the Carioca] (بە پورتوگالی). ESPN. 22 April 2017. Retrieved 22 July 2018.
  15. ^ "Em dia de Maracanã cheio, Fluminense bate o Liverpool pela Sul-Americana" [On day of full Maracanã, Fluminense beat Liverpool in the Sudamericana]. O Dia (بە پورتوگالی). 6 April 2017. Retrieved 22 July 2018.
  16. ^ "Fluminense 4 × 0 Universidad Católica-EQU" (بە پورتوگالی). Estadão. 29 June 2017. Retrieved 22 July 2018.
  17. ^ "Abad confirma venda de Richarlison ao Watford por 12,5 milhões de euros" [Abad confirms the selling of Richarlison to Watford for 12,5 million euros]. Globo Esporte (بە پورتوگالی). 31 July 2017. Retrieved 31 July 2017.
  18. ^ "Official: Richarlison signs". Watford F.C. 8 August 2017. Retrieved 26 December 2018. ١٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ MacInnes, Paul (19 August 2017). "Richarlison and Capoue strikes reward battling Watford at AFC Bournemouth". The Guardian. Retrieved 20 August 2017.
  20. ^ Tyers, Alan (11 August 2018). "Richarlison the star as he scores twice on debut for ten-man Everton but game Wolves dig in for a point". The Daily Telegraph. Retrieved 11 August 2018.
  21. ^ Morgan, Richard (26 August 2018). "Bournemouth 2–2 Everton: Nathan Ake scores late equaliser as two see red at the Vitality". Sky Sports. Retrieved 26 August 2018.
  22. ^ "Leicester City 1–2 Everton". BBC Sport. 6 October 2018. Retrieved 6 October 2018.
  23. ^ "Everton boss Marco Silva said Richarlison is a "fantastic football player" after the Brazilian put in a match-winning display against Brighton". BBC Sport. 3 November 2018. Retrieved 3 November 2018.
  24. ^ "Everton Top Scorers". BBC Sport. 27 May 2019. Retrieved 27 May 2019.
  25. ^ "Richarlison signs new Everton deal until summer 2024". BBC Sport. 3 December 2019. Retrieved 31 March 2021.
  26. ^ "Liverpool 0–2 Everton". BBC Sport. 20 February 2021.
  27. ^ "Richarlison Became the 4th Signing of Conte at Spurs". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  28. ^ "Richarlison joins from Everton". Tottenham Hotspur F.C. 1 July 2022. Retrieved 1 July 2022.
  29. ^ "Richarlison called up by Brazil for the first time for friendly matches". BBC Sport. 27 August 2018. Retrieved 12 September 2018.
  30. ^ "USA 0–2 Brazil". BBC Sport. 8 September 2018. Retrieved 13 September 2018.
  31. ^ "Brazil 5 El Salvador 0: Two-goal Richarlison leads rout as Neto ends eight-year wait". FourFourTwo. 12 September 2018. Archived from the original on 12 September 2018. Retrieved 12 September 2018. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ "Brazil name Copa America squad". Football Italia. 17 May 2019. Retrieved 21 May 2019.
  33. ^ Smyth, Rob (7 July 2019). "Brazil 3-1 Peru". The Guardian. Retrieved 8 July 2019.
  34. ^ "Tite define convocados da Seleção Brasileira para a Copa América 2021". CBF. 2 July 2021. Retrieved 9 June 2021.
  35. ^ "Brazil has it easy against Peru". The Hindu. 18 June 2021. Retrieved 7 August 2021.
  36. ^ "Com mudanças, Jardine anuncia os 22 convocados para defender o Brasil nas Olimpíadas de Tóquio". Globo Esporte. 2 July 2021. Retrieved 2 July 2021.
  37. ^ "Football - Brazil vs Germany - Group D Results". Olympics.com. 22 July 2021. Archived from the original on 16 October 2021. Retrieved 22 July 2021. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "Malcom hits extra-time winner as Brazil retain Olympic crown". beIN Sports. 7 August 2021. Retrieved 7 August 2021.
  39. ^ ئ ا ب "Richarlison: Summary". Perform Group. Retrieved 12 September 2018.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  40. ^ Richarlison لە National-Football-Teams.com
  41. ^ "Brazil 3–1 Peru". BBC Sport. 7 July 2019. Retrieved 9 July 2019.
  42. ^ "Malcom hits extra-time winner as Brazil retain Olympic crown". beIN Sports. 7 August 2021. Retrieved 7 August 2021.
  43. ^ "Com nove jogadores de Fla e Flu, Ferj divulga seleção do Campeonato Carioca" [With nine players from Fla and Flu, FERJ names team of the Campeonato Carioca]. Globo Esporte (بە پورتوگالی). 7 May 2017. Retrieved 8 May 2017.