ڕیس جەیمس (لەدایکبووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیزی تۆپی پێیە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری لای ڕاست بۆ یانەی پرێمیەرلیگ چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

ڕیس جەیمز
ئەزموونی گەنجی
چێڵسی
فولھام
٢٠١٨ چێڵسی
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨- چێڵسی ٨٤ (٧)
٢٠١٨–٢٠١٩ ویگان ئەتلەتیک (خواستن) ٤٥ (٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان ٨ (٠)
٢٠١٧- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢٠ ساڵان ١٢ (٠)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان ٢ (٠)
٢٠٢٠- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ١٣ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٤ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

جەیمس وەک لاو چووە ئەکادیمیای چێڵسی و لە ساڵی ٢٠١٧دا بوو بە پیشەگەر، لە وەرزێکدا کە تێیدا کاپتنی خوار ١٨ ساڵانی کرد بۆ بردنەوەی جامی لاوانی ئێف ئەی و بە یاریزانی وەرزی ئەکادیمیا دانرا. لە کاتی خواستنێکی سەرکەوتوو لەگەڵ ویگان ئەتلێتیک لە چامپیۆنشیپ، بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەمی چێڵسی لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ساڵی ٢٠١٩، دوای ئەوە دەستی کرد بە شوێن قایمکردنی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە بەرگری ڕاست و گرێبەستەکەی درێژ کردەوە ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.

دوای نوێنەرایەتی کردنی ئینگلتەرا لە ئاستە جیاوازەکانی لاوان، جەیمس بۆ یەکەم جار بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی نێودەوڵەتی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر وێڵس ئەنجامدا.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

جەیمس لە ڕیدبێریج لە لەندەن لەدایکبووە و لە خوێندنگەی ئایلوۆرس و سیۆن خوێندوویەتی.[٥][٦] ئەو لە خێزانێکی تۆپی پێیە، کە ھەروەھا خوشکەکەی، لۆرێن، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ.[٧][٨] لۆرێن گرێبەستی لەگەڵ کچانی چێڵسی واژوو کرد لە تەممووزی ٢٠٢١.[٩] باوکیان بە ناوی نێجیڵ ڕاھێنەری تۆپی پێیە.[١٠]

کاروانی یانە دەستکاری

 
جەیمس (چەپ) لە کاتی یاریکردن بۆ چێڵسی لە ٢٠١٧

کاروانی سەرەتایی دەستکاری

چێڵسی دەستکاری

جەیمس لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە ڕاھێنان کرد لەگەڵ چێڵسی، بەڵام لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ماوەیەکی کورت لە یانەی فولھام لە ڕۆژاوای لەندەن بەسەر برد.[١١] لە ئازاری ٢٠١٧دا بوو بە یاریزانی پیشەگەر لەگەڵ چێڵسی.[١٢] لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ دا کاپتن بوو بۆ بردنەوەی جامی لاوانی ئێف ئەی و بە یاریزانی وەرزی ئەکادیمیا ھەڵبژێردرا.[١٢] لە حوزەیرانی ٢٠١٨ گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[١٢]

وەرزی ٢٠١٨–١٩: خواستن بۆ ویگان ئەتلێتیک دەستکاری

دواتر لەو مانگەدا چووە یانەی چامپیۆنشیپ یانەی ویگان ئەتلێتیک بە خواستن بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩.[١٣] لە ٤ی ئابی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، لە یەکەم یاری وەرزەکەی ویگان بە شێوەی سەرەکی دەستی پێکرد و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ بردنەوەی ٣–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر شێفیڵد وێنسدەی.[١٤] یەکەم گۆڵی بۆ لاتیکس تۆمارکرد لە ٤ی تشرینی دووەم، کە یەکەم گۆڵی یارییەکە بوو بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە خولەکی ٦ دا، لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر لیدس یونایتد.[١٥] لە ئازاری ٢٠١٩، ھەڵبژێردرا لە باشترین پێکھاتەی چامپیۆنشیپ بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩.[١٦] سێ خەڵاتی بردەوە لە کۆتایی وەرزەکانی ویگان ئەتلێتیک، لەوانە یاریزانی ساڵ.[١٧]

 
جەیمس لە کاتی یاریکردن بۆ چێڵسی لە ٢٠١٧.

وەرزی ٢٠١٩ ٢٠: بەشدار بوون لە پێکھاتەی یەکەم دەستکاری

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩، جەیمس یەکەمین یاری خۆی بۆ چێڵسی ئەنجامدا دوای ئەوەی لە پێکانەکەی گەڕایەوە. یەکەم گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستی کرد لە بردنەوەی ٧–١ بەرامبەر گریمسبی تاون لە قۆناغی سێیەمی جامی ئی ئێف ئێڵ ٢٠١٩–٢٠[١٨] جەیمس بوو بە لاوترین گۆڵکاری چێڵسی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کاتێک چوارەم گۆڵ تۆمارکرد لە گەڕاندنەوەیان لەگەڵ ئەیاکس لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.[١٩] لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد.[٢٠]

وەرزی ٢٠٢٠–٢١: نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەستکاری

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، جەیمس یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پریمەرلیگ، لە بردنەوەی ٣–١ بۆ چێڵسی لە دژی برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن.[٢١] لە ٥ی کانوونی یەکەمدا، جەیمس ٥٠ھەمین یاری خۆی بۆ چێڵسی ئەنجامدا لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا لە بردنەوەی ٣–١ لە خولدا بەرامەبر لیدس یونایتد.[٢٢]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، جەیمس ڕووبەڕووی دەستدرێژی ڕەگەزپەرستی بووەوە لە ئینتەرنێت.[٢٣][٢٤] لە ئازاری ٢٠٢١، ھەژماری ئینستاگرامەکەی سڕییەوە لە کاردانەوەی ئەو ڕەگەرزپەرستییەی بەرامبەری دەکرێت.[٢٥] لە ٢٩ی ئایار، جەیمس یەکەمین جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە کاتێک چێڵسی ١–٠ بردییەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی ٢٠٢١ لە پۆرتۆ.[٢٦]

وەرزی ٢٠٢١–٢٢ دەستکاری

لە ٢٨ی ئابی، جەیمس لە کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکەیان دژی لیڤەرپوول بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەھۆی ئەوەی تۆپ بەر دەستی کەوت.[٢٧] لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای جەیمس پارک دوو گۆڵی لە نیوەی دووەمدا تۆمار کرد.[٢٨] لە کۆتایی وەرزەکەدا جەیمس پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پرێمییەرلیگ[٢٩]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لاوان دەستکاری

جەیمس نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کردووە لە ئاستییە جیاوازەکانی لاوان لە خوار ١٨ ساڵەوە تا خوار ٢١ ساڵ.[٣٠][٣١][٣٢] لە ئایاری ٢٠١٧، جەیمس لە تیمی خوار ٢٠ ساڵان بۆ پاڵەوانێتی تۆلۆن ٢٠١٧ بەشدار بوو.[٣٣] لە یاری کۆتاییدا بە شێوەی سەرەکی بەشدار کاتێک ئینگلتەرا کۆت دیڤواری بردەوە بۆ پاراستنی نازناوەکەیان.[٣٤] لە تەممووزی ٢٠١٧، جەیمس بەشێک بوو لە پێکھاتەی خوار ١٩ ساڵان کە پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵانیان بردەوە.[٣٥] لە پێش کۆتایی دژی کۆماری چیک بە شێوەی سەرەکی بەشدار بوو.[٣٦]

جەیمس ئەندامی تیمی خوار ٢٠ ساڵان بوو کە گەشتی کرد بۆ پاڵەوانێتی تۆلۆن ٢٠١٩ و لە نیوەی یەکەم بەھۆی پێکان لە کۆتا یاری کۆمەڵەکان یاریگای بە جێھێشت کە دۆڕان بە چیلی ٧ حوزەیرانی ٢٠١٩.[٣٧] لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، جەیمس بۆ یەکەم جار لە تیمی خوار ٢١ ساڵان بوو.[٣٨] یەکەمین یاری خۆی بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵی ئەنجامدا لە کاتی بردنەوەی پاڵاوتنی پاڵەوانێتی ئەورووپی خوار تەمەن ٢١ ساڵانی ٢٠٢١ بەرامبەر ئەلبانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.[٣٩]

پێکھاتەی یەکەم دەستکاری

لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، جەیمس بۆ یەکەم جار بانگھێشتکرا بۆ پێکھاتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەلایەن ڕاھێنەر گاریس ساوستگەیت دوای تووشبوون بە پێکانی ڕەحیم ستێرلینگ.[٤٠] لە ٨ی تشرینی یەکەمدا لە یاریگای وێمبلی یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، لە خولەکی ٥٨ دا وەک یەدەگ لە جێگەی کیران تریپەر ھاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر وێڵز.[٤١][٤٢] ئەو بەھۆی ناڕەزایییەوە کرایە دەرەوە لە دوای فیکەی کۆتایی لە دووەم یاریدا، بەرامبەر دانیمارک.[٤٣] جەیمس لە تیمی ٢٦ یاریزانی ئینگلتەرا بۆ یۆرۆ ٢٠٢٠ بانگھێشتکرا، لە سەرەتاوە بەشداری کرد لە بەرامبەر بوونیان ٠–٠ بەرامبەر سکۆتلەندا[٤٤][٤٥]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، وتی کە لە باشترین ئاستی کاروانی وەرزشیدایە، و ھیوادار بوو ببێتە یاریزانی سەرەکی بەرگری ڕاستی ئینگلتەرا.[٤٦]

ژیانی کەسی دەستکاری

لە ئابی ٢٠٢٠، جەیمس کارێکی خێرخوازی تایبەت بە خۆی کرد و بەستەرێکی بڵاوکردەوە لەسەر ھەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ ماڵپەڕی کراود فەندەر (Crowdfunder) کە ھەوڵی کۆکردنەوەی پارەی بۆ ویگان دەدا؛ لە ھەوڵێکدا بۆ ڕزگارکردنی یانەکەی پێشوو. لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی با بەیەکەوە یارمەتی ویگان بدەین ("Come on let's help @laticsofficial out") لە ھەوڵێکدا بۆ ھاندانی کەسانی تر بۆ ئەوەی ھەمان کار بکەن.[٤٧]

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، مارکۆس ڕاشفۆرد ستایشی ھەردوو جەیمس ھاوتیمی مەیسۆن مۆنتی کرد بۆ کاری خێرخوازی «سەرسوڕھێنەر». جەیمس ١٨ مانگی ڕابردووی بە خۆبەخش بەسەر برد لەگەڵ ڕێکخراوێکی خێرخوازی لە لەندەن بەناوی پرۆژەی فلیکس (ئینگلیزی: The Felix Project). دوای پێنج مانگ، لە کاتی یۆرۆ ٢٠٢٠، جەیمس ڕای گەیاند کە درێسی ڕۆژی یاریکردنی بەرامبەر کڕواتیا دەبەخشێت بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ ڕێکخراوەکە.[٤٨][٤٩]

شێوازی یاریکردن دەستکاری

ڕاھێنەرەکەی تۆماس تۆخێل لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی فەرمی چێڵسی یاریزانەکەی بە «بەھێز و کاریگەر» وەسف کرد.[٥٠] ئەو ھاوبەشی لەگەڵ بێن چیڵوێڵدا ھەبوو لە ھەردوو ئاستی یانە و نێودەوڵەتی.[٥١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ١٤ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی ئێف ئێل ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
چێڵسی خوار ٢٣ ساڵان / خوار ٢١ ساڵان ٢٠١٦–١٧ - - - - - ١ ٠ ١ ٠
٢٠١٧–١٨ - - - - - ٦ ١ ٦ ١
کۆی گشتی - - - - ٧ ١ ٧ ١
چێڵسی ٢٠١٨–١٩ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ - - ٠ ٠ - ٠ ٠
٢٠١٩–٢٠ پرێمییەرلیگ ٢٤ ٠ ٥ ٠ ٢ ١ ٦ ١ ٠ ٠ ٣٧ ٢
٢٠٢٠–٢١ پرێمییەرلیگ ٣٢ ١ ٥ ٠ ٠ ٠ ١٠ ٠ - ٤٧ ١
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٢٦ ٥ ٣ ٠ ٤ ٠ ٦ ١ ٠ ٠ ٣٩ ٦
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ١
کۆی گشتی ٨٤ ٧ ١٣ ٠ ٦ ١ ٢٢ ٢ ٠ ٠ ١٢٥ ١٠
ویگان ئەتلەتیک (خواستن) ٢٠١٨–١٩ چامپیۆنشیپ ٤٥ ٣ ١ ٠ ٠ ٠ - - ٤٦ ٣
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٢٩ ١٠ ١٤ ٠ ٦ ١ ٢٢ ٢ ٧ ١ ١٧٨ ١٤


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٥٢]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئینگلتەرا ٢٠٢٠ ٤ ٠
٢٠٢١ ٦ ٠
٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ١٣ ٠

خەڵاتەکان دەستکاری

چێڵسی خوار ١٨ ساڵان

  • پریمەرلیگی خوار ١٨ ساڵان: ٢٠١٦–١٧، ٢٠١٧–١٨[١٢]
  • جامی لاوانی ئێف ئەی: ٢٠١٦–١٧، ٢٠١٧–١٨[١٢]

چێڵسی

ئینگلتەرا خوار ١٩ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٧[٣٥]

ئینگلتەرا خوار ٢٠ ساڵان

  • پاڵەوانێتی تۆلۆن: ٢٠١٧[٥٩]

ئینگلتەرا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی ساڵی ئەکادیمیای چێڵسی: ٢٠١٧–١٨[١٢]
  • یاریزانی ساڵی ویگان: ٢٠١٨–١٩[١٧]
  • یاریزانی ساڵی ویگان: ٢٠١٨–١٩[١٧]
  • گۆڵی ویگان لە وەرزدا: ٢٠١٨–١٩[١٧]
  • پێکھاتەی ساڵی جامی ئێف ئەی: ٢٠٢٠–٢١[٦١]
  • خەڵاتی پاڵەوانی کۆمەڵگەی پرێمییەر لیگ: ٢٠٢٠–٢١[٦٢][٦٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Premier League clubs publish 2019/20 retained lists". Premier League. 26 June 2020. Retrieved 10 October 2020.
  2. ^ "Reece James: Overview". ESPN. Retrieved 10 October 2020.
  3. ^ "Reece James: Overview". Premier League. Retrieved 10 June 2022.
  4. ^ "FPL breakout stars: Reece James". Premier League. 3 September 2020. Retrieved 10 October 2020.
  5. ^ "Reece James". 11v11.com. AFS Enterprises. Retrieved 10 October 2020.
  6. ^ "Alumni: Reece James Makes Chelsea Debut". Isleworth & Syon School. Retrieved 28 February 2020.
  7. ^ Rudd, Alyson (3 November 2018). "Brother and sister who are giving dad a very difficult decision to make". The Times.
  8. ^ "Lauren and Reece James score goals in same week". BBC Sport. 28 September 2019.
  9. ^ "Lauren James joins Chelsea Women". Chelsea FC.
  10. ^ Association, The Football. "Nigel James hoping for a restful Father's Day watching son Reece with daughter Lauren". www.thefa.com.
  11. ^ De Cosemo, Harry (27 November 2021). "Chelsea: Father of Reece and Lauren James on his children's rise to football stardom". bbc.co.uk. Retrieved 27 November 2021.
  12. ^ ئ ا ب پ ت ج "Profile". Chelsea F.C. Archived from the original on 27 March 2019. Retrieved 7 November 2018.
  13. ^ "Reece James: Wigan Athletic sign Chelsea full-back on season-long loan". BBC Sport. 27 June 2018. Retrieved 27 June 2018.
  14. ^ "Wigan Athletic 3-2 Sheffield Wednesday". BBC Sport. 4 August 2018. Retrieved 4 August 2018.
  15. ^ "Wigan Athletic 1-2 Leeds United". BBC Sport. 4 November 2018. Retrieved 4 November 2018.
  16. ^ "EFL awards: Che Adams, Teemu Pukki & Billy Sharp on Championship shortlist". BBC Sport. 26 March 2019. Retrieved 28 March 2019.
  17. ^ ئ ا ب پ "Reece James scoops trio of awards at Wigan Athletic end of season party in the park". Wigan Athletic F.C. 6 May 2019. Retrieved 7 May 2019.
  18. ^ "Chelsea 7–1 Grimsby Town: Reece James impresses on debut". BBC Sport. 25 September 2019. Retrieved 26 September 2019.
  19. ^ "Chelsea 4–4 Ajax: Champions League thriller ends in stunning draw". BBC Sport. 5 November 2019. Retrieved 7 November 2019.
  20. ^ "Reece James agrees new long-term Chelsea deal". Chelsea F.C. 16 January 2020. Retrieved 16 January 2020.
  21. ^ "Brighton 1–3 Chelsea: Frank Lampard impressed with Chelsea debutants". BBC Sport. 14 September 2020. Retrieved 15 September 2020.
  22. ^ "Chelsea vs Leeds - The Stats". Chelsea F.C. 5 December 2020. Retrieved 7 December 2020.
  23. ^ "Chelsea 'disgusted' by James abuse". BBC Sport. 30 January 2021.
  24. ^ "Statement on racist abuse". Chelsea F.C. 29 January 2021. Retrieved 4 February 2021.
  25. ^ "Reece James Deletes His Instagram Account Due To Stream Of Hateful Abuse". www.sportbible.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 27 May 2021.
  26. ^ "Man. City 0-1 Chelsea: Havertz gives Blues second Champions League triumph". UEFA. 29 May 2021. Retrieved 29 May 2021.
  27. ^ "Reece James red card: Chelsea FC defender sent off vs Liverpool for handball". standard.co.uk. 28 August 2021. Retrieved 28 August 2021.
  28. ^ "James double increases Chelsea's lead at the top". standard.co.uk. 30 October 2021. Retrieved 30 October 2021.
  29. ^ "PFA men's young player of the year: Bukayo Saka, Reece James and Phil Foden up for award". theathletic.com. 1 June 2022. Retrieved 1 June 2022.
  30. ^ "England Football Online – under-19". England Football Online. Retrieved 17 January 2019.
  31. ^ "England Football Online – under-20". England Football Online. Retrieved 17 January 2019.
  32. ^ "England Football Online – under-21". England Football Online. Retrieved 17 January 2019.
  33. ^ "Toulon squad selected". The Football Association. 16 May 2017. Retrieved 5 August 2018.
  34. ^ "Spot on Young Lions hold their nerve to retain Toulon Tournament title". The Football Association. 10 June 2017. Retrieved 5 August 2018.
  35. ^ ئ ا "European Under-19 Championship: England beat Portugal in final". BBC Sport. 15 July 2017. Retrieved 5 August 2018.
  36. ^ "England U19s 1–0 Czech Republic". The Football Association. 12 July 2017. Retrieved 5 August 2018.
  37. ^ "Young Lions suffer a third defeat in Toulon after two late goals turn game around". The Football Association. 7 June 2019. Retrieved 11 June 2019.
  38. ^ "Aidy Boothroyd picks HIS MU21S squad to play Slovenia and Austria this month". The Football Association. 4 October 2019. Retrieved 6 October 2019.
  39. ^ "Goals from Phil Foden, Conor Gallagher and Reiss Nelson see MU21S to win in Albania". The Football Association. 15 November 2019. Retrieved 17 November 2019.
  40. ^ "Reece James earns maiden senior England call-up". Chelsea F.C. 5 October 2020. Retrieved 5 October 2020.
  41. ^ "England 3–0 Wales". BBC Sport. 9 October 2020. Retrieved 9 October 2020.
  42. ^ "James makes England debut". Chelsea F.C. 9 October 2020. Retrieved 9 October 2020.
  43. ^ "Why James received a red card after England's defeat by Denmark". The Independent. 15 October 2020. Retrieved 18 January 2021.
  44. ^ "James Starts as first left-back for the three lions". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  45. ^ "Euro 2020: Trent Alexander-Arnold named in England's 26-man squad". BBC Sport. 1 June 2021. Archived from the original on 1 June 2021. Retrieved 7 July 2021.
  46. ^ "I'm performing at my best - James" – via www.bbc.co.uk.
  47. ^ "Media Watch: Reece James helps drive to save Wigan, Harry Redknapp backs Frank Lampard to thrive under pressure, Didier Drogba may get election lifeline | Official Site | Chelsea Football Club". ChelseaFC. Retrieved 24 April 2022.
  48. ^ "Marcus Rashford praises Reece James and Mason Mount for charity work". the Guardian (بە ئینگلیزی). 21 January 2021. Retrieved 24 April 2022.
  49. ^ "Reece James donates his Euro 2020 March Day Shirt in support of Felix". The Felix Project | London charity fighting food waste and hunger (بە ئینگلیزی). Retrieved 24 April 2022.
  50. ^ "Exclusive: Thomas Tuchel on Reece James' form and the end of a big week at Stamford Bridge | Official Site | Chelsea Football Club". ChelseaFC. Retrieved 23 January 2022.
  51. ^ "Reece James and Ben Chilwell starring as Thomas Tuchel's wing-back system helps Chelsea shine at both ends". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 23 January 2022.
  52. ^ James, Reece لە National-Football-Teams.com
    "England vs. Albania 5–0: Summary". Soccerway. Perform Group. Retrieved 12 November 2021.
  53. ^ McNulty, Phil (29 May 2021). "Man. City 0–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 31 May 2021.
  54. ^ Sterling, Mark (11 August 2021). "Chelsea 1–1 Villarreal (Chelsea win 6-5 on penalties)". BBC Sport. Retrieved 11 August 2021.
  55. ^ McNulty, Phil (14 May 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  56. ^ McNulty, Phil (1 August 2020). "Arsenal 2–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 1 August 2020.
  57. ^ McNulty, Phil (15 May 2021). "Chelsea 0–1 Leicester City". BBC Sport. Retrieved 16 May 2021.
  58. ^ McNulty, Phil (27 February 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool: Reds win Carabao Cup final on penalties". BBC Sport. Retrieved 27 February 2022.
  59. ^ "Chelsea defender Reece James named in Toulon best XI after England victory". London Evening Standard. 12 June 2017. Retrieved 23 March 2019.
  60. ^ McNulty, Phil (11 July 2021). "England lose shootout in Euro 2020 final". BBC Sport. Retrieved 11 July 2021.
  61. ^ "Here is the #EmiratesFACup Team of the Competition, as voted by you! 🤩 4️⃣ @LCFC 3️⃣ @ChelseaFC 1️⃣ @hashtagutd 1️⃣ @ManUtd 1️⃣ @MarineAFC 1️⃣ @TauntonTownFC Led by Brendan Rodgers 🦊". Twitter. Emirates FA Cup. 1 June 2021. Retrieved 2 June 2021.
  62. ^ "James and Telford awarded PFA Community Champions". Chelsea F.C. 4 June 2021. Retrieved 6 August 2021.
  63. ^ "In recognition of their support of the @CFCFoundation, @ReeceJames_24 and @CarlyTelford1 have been named our 2020/21 @PFA Community Champions! 👏🏆 Thanks for all your support. 💙". CFCFoundation. 4 June 2021. Retrieved 6 June 2021 – via Twitter.