ڕیزبەندی کاتیی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠دا
ئەم وتارە ھەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ڕیزبەندی کاتیی و خێرای بڵاوبوونەوە و لەبارێتی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشی (کۆمەڵە نیشانەی سەختیی ھەناسەدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢ - SARS-CoV-2) کە دەکاتە ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسیاربوو لە پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ و بۆ یەکەمین جار لە شاری ووھان لە وڵاتی چین نەخۆشییەکە دەستنیشانکرا. ئەم وتارە لێکدراوە ڕووداوەکانی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ پیشاندەدات.[١]
١ی شوباتی ٢٠٢٠ دەستکاری
(ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٢)ی ڕێکخراوی جیھانی تەندروستی (WHO):
- ئوسترالیا سێ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند کە خۆی ٢ تووشبووی تری ھەبوو لە باشوری ئوسترالیا و کۆی ژمارەی تووشبووەکانی گەیشتە ١٢ کەس.[٢]
- یابان سێ تووشبووی تری ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووەکانی گەیشتنە ٢٠ کەس.[٣]
- سەنگاپور دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووەکانی گەیشتە ١٨ کەس.[٤]
- کۆریای باشور دوازدەھەمین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای پشتڕاستکردەوە کە پیاوێکی ٤٩ ساڵانی چینی بوو وەک ڕێنیشاندەرێکی گەشتیاری یابانی کاری دەکرد لە ڕۆژئاوای سیئۆلی پایتەخت.
- ئیسپانیا ھەستا بە پشتڕاستکردنەوەی یەکەمەین تووشبووی ڤایرۆسەکە لە (لا گۆمێرا)ی دوورگەکانی (کەناری).[٥]
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەشتەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە پیاوێکی خەڵکی بۆستن بوو دوای گەشتردنی بۆ شاری ووھان گەڕابۆوە بۆ زانکۆ.[٦]
- ڤێتنام شەشەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە کە بەھۆی گواستنەوەی ناوخۆیییەوە ڕوویدابوو لەڕێی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆە.[٧]
٢ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٣ ی ڕێکخراوی (WHO):
- ھیندستان دووەمین تووشبووی ڕاگەیاند.[٨]
- فلپین ڕووبەروی یەکەمین گیانلەدەستدان بۆوە بەھۆی (کۆڤید-١٩)ەوە لە دەرەوەی خاکی چین و ھەرچەندە لە ١ی شوبات دا بارودۆخی تەندروستی جێگیر بووە پێش گیانلەدەستان. مردووەکە پیاوێکی ٤٤ ساڵانی چینی بوو کە ھاوەڵی یەکەمین تووشبووی فلپین بووە و ھەردووکیان بەڕەگەز چینی بوون کە لە ٢١ی کانووەی دووەم دا لە ووھانەوە گەیشتبوونە وڵاتەکە.[٩]
- کۆریای باشور سێ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٥ کەس.[١٠]
- شانشینی یەکگرتووی عەرەبی پێنجەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.[١١]
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە کە ھەموویان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١١ کەس.[١٢]
- ڤیتنام حەوتەمین تووشبووی بە کۆڤید-١٩ ڕاگەیاند کە کەسێکی بە ڕەگەز ئەمریکی-ڤێتنامی بووە کە لە فرۆکەخانەی ووھان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دواکەوتنی کاتیی ھەبووە.[١٣]
٣ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٤ ی ڕێکخراوی (WHO):
- ژمارەی گیانلەدەستدراوان لە پارێزگای ھۆبێی لە دەرەوەی شاری ووھان گەیشتە ١٠١ کەس.
- بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی (WHO) لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھیچ وڵاتێکی نوێ نەبووە تووشبوو بە ڤایرۆسەکە ڕابگەیەنێت.
- ھیندستان سێیەمین تووشبووی خۆی لە ناوچەی کێرالا ڕاگەیاند.[١٤]
- ڤێتنام ھەشتەمین تووشبووی کۆڤید-١٩ ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی بەڕەگەز ڤێتنامی بوو کە لە ھەمان فرۆکەدا بووە لەگەڵ سێ تووشبووی پشتڕاستکراوی دیکە.[١٥]
٤ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٥ ی ڕێکخراوی (WHO):
- بەلجیکا یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە کە کۆی ژمارەی تووشبووەکانی یەکێتی ئەورووپا گەیشتە ٢٤ کەس.
- ھۆنگ کۆنگ یەکەمین گیانلەدەستدانی پشتڕاستکردەوە کە نەخۆشێکی ٣٩ ساڵان و سیازدەھەمین تووشبووی شارەکەبوو.[١٦]
- مالیزیا دوو تووشبووی کۆڤید-١٩ دیکەی ڕاگەیاند کە یەکێکیان ھاوڵاتییەکی مالیزی بوو وە کۆی ژمارەی تووشبووەکانی وڵاتەکە گیشتنە ١٠ کەس.[١٧]
- سەنگاپور ٦ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووەکانی گەیشتە ٢٤ کەس.[١٨]
- کۆریای باشور شازدەھەمین تووشبووی ڕاگەیاند دوای گەڕانەوەی گەشتیارێک لە تایلەندەوە و یەکەمین نەخۆشی کۆریای باشور بوو کە لە تایلەند تووشببوو.[١٩]
- تایلەند ٦ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووەکان گەیشتنە ٢٥ کەس.[٢٠]
- ڤێتنام نۆیەمین و دەیەمین تووشبووی کۆڤید-١٩ی ڕاگەیاند کە یەکێکیان پیاوێکی ڤێتنامی بووە لە ھەمان گەشتی فرۆکەیی دا بووە لەگەڵ چوار تووشبووی ئەرێنی دیکەدا.[٢١]
٥ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٦ ی ڕێکخراوی (WHO):
- لەم کاتەدا چین (لە ووھان دا) ١٠٬١١٧ تووشبووی ڕاگەیاندووە کە ١٠ ھەزار تووشبووەکەی شاری تیانجین تێدەپەڕێنێت و پسپۆرانی چینی دەلێن کە پشکنینەکانی (ترشی خانەیی) لە توانایاندایە تەنھا لە ٣٠٪ - ٥٠٪ ی بارە ئەرێنییەکان دەستنیشان بکەن.
- ھۆنگ کۆنگ ٣ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووەکان گەیشتە ٢١ کەس.
- یابان ١٠ تووشبووی تازەی لە کەشتی گەشتیاری کەرەنتینەکراوی (کچەشازادەی ئەڵماس - Diamond Princess) پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٥ کەس. زیاد لە ٣٥٠٠ کەس لەسەر کەشتییەکە بوون کە دەبوو پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
- مالیزیا ٢ تووشبووی پتری ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٢ کەس.[٢٢]
- فلیپین ھەستا بە پشتڕاستکردنەوەی سێیەمین تووشبووی ئەرێنی کە ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵانی خەڵکی ووھان بوو.
- سەنگاپوور چوار تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند کە یەکێکیان منداڵێکی شەش مانگی بە ڕەگەز مالیزی بوو وە کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٨ کەس.
- کۆریای باشور دوو تووشبووی پتری کۆڤید-١٩ پشتڕاستکردەوە کە یەکێکیان لە سەنگاپور گەڕابۆوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ١٨ کەس. وە دوای ماوەیەکی کەم تووشبووەیەکی دیکەش ڕاگەیەنرا کە کۆی ژمارەی تووشبووانی زیادکرد بۆ ١٩ کەس.
- بەرپرسانی فەرمی تەندروستی لە ویلایەتی (وێسکانسن)ی ویلایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین تووشبووی ویلایەتەکەیان ڕاگەیاند.[٢٣]
٦ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٧ ی ڕێکخراوی (WHO):
- کەنەدا دوو تووشبووی پێشبینیکراوی ڕاگەیاند لە ھەرێمی کۆمۆڵبیای بەڕیتانی.
- لە شاری (ژیجیانگ)ی چین زیاد لە ١٠٠٠ تووشبوو پشتڕاستکرانەوە کە یەکەمین ناوچە بوو لە دوای پارێزگای ھیوبێی خاوەنی ژمارەیەکی زۆری تووشبوو بێت.
- ئەڵمانیا سیازدەھەمین و ئیتاڵیا سێھەم تووشبووی خۆیان پشتڕاستکردەوە کە کۆی گشتی تووشبووە پشتڕاستکراوەکانی یەکێتی ئەورووپا گەیشتە ٣١ کەس.
- ھۆنگ کۆنگ ٣ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ٢٤ کەس.
- یابان ١٠ تووشبووی پتری ڕاگەیاند لە کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی ئەڵماس) و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٤٥ کەس.
- مالیزیا دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە کە یەکێک لە تووشبووەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابۆوە و ئەمە یەکەمین تووشبووی ناوخۆیی بوو. کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ١٤ کەس.
- سەنگاپوور ٢ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٠ کەس.[٢٤]
- کۆریای باشور ٤ تووشبووی زیاتری ڕاگەیاند و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٣ کەس.
- تایوان ٣ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٦ کەس.
- شانشینی یەکگرتوو سێیەم تووشبووی ڕاگەیاند کە نەخۆشەکە لەوەو پێش سەردانی سەنگاپورای کردبوو.
- نەخۆشێکی سان جۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا یەکەمین تووشبوو بوو گیانلەدەست بدات بەھۆی کۆڤید-١٩. نەخۆشەکە ھیچ پێشینەیەکی گەشتی نەبوو بۆ دەرەوەی وڵات و لە ماڵەکەی خۆی کاریدەکرد بەڵام دوای مردنەکەی و ئەنجامدانی توێکاری دەرکەوت کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بووە و ئەمەش پیشانی دەدات کە لە سەرەتای کانوونی یەکەمەوە گواستنەوەی ناوخۆیی لەناو کۆمەڵەگەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕوویداوە بەبێ ئەوەی پێی بزانرێت و دەستنیشان بکرێت.
- ڤێتنام دوو تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٢ کەس.[٢٥]
٧ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٨ ی ڕێکخراوی (WHO):[٢٦]
- ئەنجامی پشکنینەکانی ٤١ کەسی لەسەر کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی ئەڵماس) بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی بوو و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی یابان گەیشتە ٨٦ کەس.
- ئەڵمانیا چواردەھەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.
- ھۆنگ کۆنگ ٢ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٦ کەس.
- مالیزیا یەک تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە کە کەسێکی گەشتیاربوو لە سەنگاپور گەڕابۆوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٥ کەس.
- سەنگاپور ٣ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٣ کەس.[٢٧]
- کۆریای باشور یەک تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ٢٤ کەس.
- ڤێتنام یەک تووشبووی زیادەی تری پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ١٣ کەس.
٨ی شوبات دەستکاری
ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ١٩ ی ڕێکخراوی (WHO):[٢٨]
- فەڕەنسا ٥ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند کە بەڕەگەز بەڕیتانیشیان تێدابوو وە کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١١ کەس.
- یابان ٣ تووشبووی دیکەی لەسەر کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی ئەڵماس) ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٨٩ کەس.
- مالیزیا یەک تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٦ کەس.
- سەنگاپور ٧ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٤٠ کەس.
- تایلەند ٧ تووشبووی تازەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٢.
- شانشینی یەکگرتووی عەرەبی ٢ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٧ کەس.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Coronavirus". who.int (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 27 January 2020.
- ^ Yamada, Daigo (1 February 2020). 新型コロナウイルスに関連した患者(14、15例目)及び無症状病原体保有者(*)の発生について. mhlw.go.jp (بە ژاپۆنی). Ministry of Health, Labour and Welfare. Archived from the original on 1 February 2020. Retrieved 1 February 2020.
- ^ Zhuo, Tee (1 February 2020). "Singapore confirms 2 more Wuhan virus cases, including 2nd Singaporean woman on Scoot flight from Wuhan". straitstimes.com (بە ئینگلیزی). The Straits Times. Archived from the original on 1 February 2020. Retrieved 1 February 2020.
- ^ "(LEAD) S. Korea reports 12th confirmed case of novel coronavirus". en.yna.co.kr (بە ئینگلیزی). Seoul, South Korea: Yonhap News Agency. 1 February 2020. Archived from the original on 1 February 2020. Retrieved 1 February 2020.
- ^ "Spain confirms first case of coronavirus". The Straits Times. 1 February 2020. Retrieved 26 February 2020.
- ^ Burke, Minyvonne. "Coronavirus case in Boston is 1st in Massachusetts; 8th in the U.S." NBC News. NBC Universal. Archived from the original on 2 February 2020. Retrieved 1 February 2020.
- ^ "Vietnam declares novel coronavirus epidemic". Vietnam+ (بە ئینگلیزی). February 2020. Archived from the original on 1 February 2020. Retrieved 1 February 2020.
- ^ "India reports 2nd case of novel coronavirus: Ker govt says awaiting results from NIV". The Economic Times. 2 February 2020. Retrieved 22ی Juneی 2020.
{{cite news}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Luna, Franco (2 February 2020). "DOH confirms second case of novel coronavirus in Philippines". The Philippine Star. Archived from the original on 3 February 2020. Retrieved 2 February 2020.
- ^ "UAE's fifth coronavirus case: man's family tests negative". The National. Archived from the original on 5 February 2020. Retrieved 8 February 2020.
- ^ "Ninth case of fast-moving coronavirus confirmed in U.S." Reuters. 2 February 2020. Archived from the original on 3 February 2020. Retrieved 3 February 2020.
- ^ "Inside Germany's coronavirus quarantine camp" (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. 3 February 2020. Archived from the original on 5 February 2020. Retrieved 3 February 2020.
- ^ "Một Việt kiều ở TP.HCM dương tính virus corona sau khi quá cảnh Vũ Hán". Tuổi Trẻ (بە ڤیەتنامی). Ho Chi Minh City, Vietnam. 2 February 2020. Archived from the original on 2 February 2020. Retrieved 2 February 2020.
- ^ "Kerala Confirms 3rd Case of Wuhan Coronavirus; India Issues Fresh Travel Advisory on China". News18. Archived from the original on 5 February 2020. Retrieved 8 February 2020.
- ^ "Ca thứ 8 mắc virus corona ở Việt Nam". VnExpress (بە ڤیەتنامی). 3 February 2020. Archived from the original on 3 February 2020. Retrieved 3 February 2020.
- ^ "Hong Kong reports first death from coronavirus". The Straits Times. 4 February 2020. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020.
- ^ Hassan, Hazlin (4 February 2020). "Malaysia confirms first citizen with coronavirus: Man was in S'pore for meeting with China colleagues last month". The Straits Times. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020.
- ^ Chang, Ai-Lien; Khalik, Salma (4 February 2020). "Coronavirus: S'pore reports first cases of local transmission; 4 out of 6 new cases did not travel to China". The Straits Times. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020.
- ^ "Coronavirus: South Korean woman travelling home from Thailand tests positive for virus". The Straits Times. 4 February 2020. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020.
- ^ "Thailand confirms 6 new cases of novel coronavirus, including 4 Thais". CNA. 4 February 2020. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020. ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Ca nhiễm virus corona thứ 10 tại Việt Nam". VnExpress (بە ڤیەتنامی). 4 February 2020. Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 February 2020.
- ^ Chang, May Choon (5 February 2020). "Coronavirus: South Korea reports 3 new cases, including two who attended conference in Singapore". The Straits Times. Retrieved 16 May 2020.
- ^ "Coronavirus spreads to Wisconsin as hundreds more Americans return to U.S. from outbreak's epicenter". CBS News. Archived from the original on 6 February 2020. Retrieved 6 February 2020.
- ^ "Coronavirus: Singapore confirms 2 new local cases; 1 appears to have no link to previous cases". The Straits Times (بە ئینگلیزی). 6 February 2020. Archived from the original on 6 February 2020. Retrieved 6 February 2020.
- ^ "Thêm 2 người Vĩnh Phúc dương tính nCoV - VnExpress Sức Khỏe". vnexpress.net. Archived from the original on 6 February 2020. Retrieved 8 February 2020.
- ^ "Novel Coronavirus(2019-nCoV)Situation Report –18-ERRAT" (PDF). WHO. 7 February 2020.
- ^ "Hong Kong imposes new quarantine rules over virus". bbc.com. 7 February 2020. Archived from the original on 8 February 2020. Retrieved 8 February 2020.
- ^ Novel Coronavirus(2019-nCoV) Situation Report - 19 (PDF)