کچە گۆرانیبێژی لوبنانی ریدا بوتروس یەکێکە لە کچە لوبنانییەکان کە لە لوبنانەوە ھاتە نێو بواری گۆرانی، بەھرەیەکی ھونەری زۆری ھەیە کە خۆی لە دەنگی ناسک و جوانییە ھێمنییەکەیەوە دیارە ریدا بوتروس لە ساڵی ١٩٧٣ لە دایکبووە، سەرەتای ناوبانگ دەرکردنی دەگەڕێتەوە بۆ کارکردنی لەگەڵ نینای خوشکی کە بەیەکەوە یەکەم دوانەی ھونەرییان پێکھێنا لە وڵاتانی عەرەبی، ریدا و نینا لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم ئەلبوومی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە بە ناوی (لیالینا) دوای چەندین کاری دیکەی ھاوبەش نیناو ریدا بوتروس جیا بوونەوە دوای ئەوەی نینا ژیانی ھاوسەری ھەڵبژارد و وازی لە ھونەر ھێنا و ئێستا لە ئەمریکا دەژیت.

دواتر ریدا بڕیاریدا بە تەنیا بەردەوام بێت لە گۆرانی گوتن بە شێوەیەکی جیاواز و نوێتر لە ھەموو روویەکەوە، یەکەم دەرکەوتنیشی بە تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١ لە ئاھەنگێکی کەناڵی ئێڵ بی سی و ئێستاش بەردەوامە لەسەر گۆرانی گوتن.

بەستەری دەرەکی دەستکاری