ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بریتییە لە ھەوکردنی ئەندامی ڕیخۆڵەکوێرەی مرۆڤ کە پێویستە زوو بە نەشتەرگەری ئەو ئەندامە لاببرێت. ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە ئازارێکی لەپڕی زۆر توندی ھەیە لە بەشی ڕاستی خوارەوەی ورگدا.

وا بڕوایە ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بەھۆی گیرانی بۆری ڕیخۆڵەکوێرە بۆ ڕیخۆڵەئەستوورەوە ڕوودەدات، ئەویش بەھۆی دروستبوونی مادەی چڵمین و ڕەقبوونیەوە کە لە ڕیخۆڵەئەستوورەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیخۆڵەکوێرە و بۆرییەکە دەگرێت و دەبێتە ھۆی پڕبوونی ڕیخۆڵەکوێرە بە مادەی چڵمین و ھەڵئاوسانی، ئەمیش دەبێتێتە ھۆی زیادبوونی فشار لەسەر دیوار و بۆشایی ڕیخۆڵە کوێرە، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی کڵۆتبوون و داخرانی بۆرییە بچوکەکانی خوێن و مەیاندنی لیمف. ڕیخۆڵەکوێرە چیتر خوێنی پێ ناگات و پاش ماوەیەک دەمرێت. بەکتریا لە ناو دیوارەکانی ڕیخۆڵەکوێرەوە دێنە دەر و دیواری ڕیخۆڵەکوێرە داگیردەکەن. دەورەبەر و ناو ڕیخۆڵەکوێرە کێم و جەراعەت دروست دەکەن. سەرەنجام ڕیخۆڵەکوێرە دەتەقێت و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پەردەی بۆشاییی سک کە دەبێتە ھۆی سەپتسمیمیا یان مردن.

نیشانەکان

دەستکاری
  • یەکەم نیشانە بە ئازارێک لە دەوری ناوک دەست پێ دەکات و بەرەو بەشی ڕاست لە خوارەوەی سک دبێتە ئازارێکی توند.
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • ڕشانەوە
  • ئاوسانی ورگ
  • تا
  • نەتوانینی دەرکردی گازات

چارەسەر

دەستکاری

چارەسەرکردنی ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بە لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە دەبێت بە ڕێگای نەشتەرگەری.