ڕیخۆڵەکوێرە یان سێکۆم (بە ئینگلیزی: Cecum) ئەندامێکی بچووکی شێوە پەنجەیییە، بە درێژیی ١٠ سم لە ڕیخۆڵە ئەستوورە جیابووەتەوە.[١] خواردن و پاشماوەی خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە ئەستوورە، بەڵام لەبەر بچووکی ھەندێک کات ناتوانێت خۆی بە باشی پاک بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەوکردنی.[٢]
ھەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە حاڵەتێکی کتوپڕە کە دەست بەجێ پێویستی بە چارەسەرە. بە پێچەوانەوە ئەگەر بێت و پشتگوێ بخرێت، دەبێتە ھۆی تەقینی ڕیخۆڵەکوێرە و سەرەنجام ھەوکردنی دیواری ناوەوەی بۆشایی سک.
١- نەمانی ئارەزووی (ئیشتیهای) خواردن .
٢- هەڵئاوسانی سک.
٣- هەبوونی ئازار لەلای ڕاستی خوارەوەی سک .
٤- قەبزی یان سکچوون.
٥- هەستکردن بەئازار لە کاتی کۆکە ، ڕۆیشتن و جولەی لە ناکاو.
٦- دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕیخۆڵەکوێرە تێدایە. |
بڕوانە cecum لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |