تا (نیشانەی نەخۆشی)

(لە تا (نەخۆشی)ەوە ڕەوانە کراوە)

یاو یان تا واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش[١] بۆ زیاتر لە٤٠ تا ٤٥ پلە. تا جۆرێک بەرتەک‌نیشاندانی لەشە لە بەرانبەر تەنە بیانییەکان وەک بەکتریا و ڤایرۆس، کەواتە یاو نەخۆشی نییە بەڵکو یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی. کەسێک کە تووشی یاو دەبێت، جیا لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشی، ھەست بە لەرزین، خێرا لێدانی دڵ و سەرما دەکات.[٢]

گەرمی پێو، ئامێرێکی پزیشکییە بۆ زانینی ڕێژەی پلەی گەرمی و زانینی کەسی تووشبوو بە تا.

ھۆی یاو

دەستکاری
  1. درمەکان (Infections): (ھەموو تووشبوونە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان) وەک نەخۆشی گرانەتا، تای ماڵتا، ھەڵامەت و ئەنفلۆنزا، مالاریا.
  2. وەرەمەکان (شێرپەنجە): وەک شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفەلووەکان، شێرپەنجەی جەرگ و گورچیلە.
  3. نەخۆشیە کۆلاجینیەکان: وەک باداریی جومگەکان، نەخۆشی سوورە گورگی (Systemic Lupus Erythematosus)
  4. بەکارھێنانی هەندێ دەرمان وەک پێنیسیلین.

بەڕێوەبردن

دەستکاری
 
تابلۆی «کچێکی نەخۆش» لەلایەنن مایکڵ ئەنکەرەوە وێنەی کێشراوە، لە مۆزەخانەی نیشتمانی دانمارک ھەڵگیراوە.

تا مەرج نیە چارەسەر بکرێت.[٣] زۆربەی خەڵک بەبێ چاودێری پزیشکی چاک دەبنەوە.[٤] تا بە دەگمەن بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار. زیان بە مێشک نادات تاوەکو پلەی گەرمی ٤٢ پلەی سەدی. وە بە دەگمەن تای چارەسەر نەکراو دەگاتە ٤٠٫٦ پلەی سەدی.[٥] چارەسەر کردنی تا لەو کەسانەی کە توشبووی بۆگەن بوونی خوێنن (sepsis) کار لە دەرئەنجامی ئەو نەخۆشییە ناکات.[٦]

پێوانەی پارێزگار

دەستکاری

ھەندێک لە بەڵگەی سنووردار پشتگیری لە شووشتن و ئیسفەنج کردن بە ئاوێکی تۆزێک گەرم بۆ ئەو منداڵانەی کە تا یان ھەیە دەکات.[٧] بەکارھێنانی پانکە و فێنک کەرەوە لەوانەیە بڕێک لە پلەی گەرمییەکەی کەمبکاتەوەو ئاسودەیی زیاد بکات. ئەگەر پلەی گەرمی یەگجار بڵند ببێتەوە بۆ ئاستی فرەتا (Hyperpyrexia) پێویستی بە ساردکردنەوە ھەیە بە شێوەیەکی خێراو توندڕەو (بە گشتی بە شێوەیەکی میکانیکی ئەنجام دەدرێت بە ھۆی کرداری گەیاندن بە دانانی چەندین کیسەی بەفر لەسەر جەستەی کەسەکە یان راستەو خۆ نقووم کردنی ناو ئاوێکی بەفراوی)[٨] بە گشتی خەڵک ئامۆژگاری دەکرێت بە ئاو خواردنەوە بە پێی پێویست.[٩] ئایا زیاتر خواردنەوەی شلە نیشانەکان باشتر دەکات یاخود کاتی ئەو نوخۆشیانەی کە پەیوەندیان بە ھەناسە ھەیە کەم دەکاتەوە وەکو نەخۆشی ھەڵامەت دیاری نەکراوە.[١٠]

دەرمان

دەستکاری

ئەو دەرمانانەی کە تا کەم دەکەنەوە ناو براون بە (antipyretics) دژە تا. (ibuprofen) جۆرێکە لە دژە تا بۆ کەمکردنەوەی تا لە مناڵان بەکاردێت.[١١] کاریگەرترە لە (acetaminophen)[١٢] ئەم دوو دەرمانە ئاساییە بەیەکەوە بەکاربێن بۆ چارەسەر کردنی تا لە مناڵان.[١٣][١٤] توانایی (acetaminophen) بە تەنیا کەمە لە چارەسەر کردن. (Ibuprofen) بە ھێزترە لە (aspirin) بۆ چارەسەر کردنی مناڵ.[١٥] بەکارھێنانی (aspirin) ئاماژە پێ ناکراوە بۆ منداڵ و ھەرزەکار[١٦] ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ١٩ ساڵە لەبەر مەترسی (Reye's syndrome) کە لە ٢٠–٤٠٪ توشبووەکانی دەمرن.[١٧]

بەکارھێنانی ھەریەکە لە (Ibuprofen)[١٨] و (paracetamol) لە یەک کاتدا یاخود گۆڕانکاری کردن لە نێوانیاندا کاریگەری زیاترە وەک لەوەی بە تەنیا بەکاربێن. وەڵامدانەوە یاخود وەڵامنەدانەوە بۆ دەرمان دیاری ناکات کە مناڵەکە توشی نەخۆشیەکی مەترسیدار بووە.[١٩]

ژمارەیەک لە جۆرەکانی تا دۆزرابوونەوە لە ساڵی ٤٦٠–٣٧٠ پێش زایین کاتێک ھیپۆکراتس کاری لەسەر دەرمان دەکرد. ھەروەھا لەو کاتەدا ئاشکرابوو کە تا نیشانەی نەخۆشییە نەک خۆی نەخۆشی بێت.[٢٠]

درمە دەردزانی

دەستکاری

نزیکەی ٥٪ ئەو خەڵکەی کە دەچنە ژووری باری لە ناکاو (emergency room) تا یان ھەیە.[٢١]

دەستنیشان کردن

دەستکاری

مەوداییەکی فراوان بۆ پلەی گەرمی ئاسایی لەش دۆزراوەتەوە. پلەی گەرمی ناوەندی وەک پلەی گەرمی ڕێکەیی ورد ترە لە پلەی گەرمی چێوەیی.[٢٢] تا دەستنیشان دەکرێت کاتێک پلە گەرمی دەگاتە ھەریەک لەو ئاستانە:

  • پلەی گەرمی لە کۆم (ڕێکەیی) بگاتە ٣٧٫٥–٣٨٫٣ پلەی سەدی. ھەروەھا دەتوانرێت پلەی گەرمی گوێ یان ناوچەوان بەکاربێت.[٢٣][٢٤]
  • پلەی گەرمی دەم (زاری) بگاتە ٣٧٫٧ پلەی سەدی.[٢٥]
  • پلەی گەرمی لە ژێر باڵەکە (بن باخەڵی) بگاتە ٣٧٫٢.

لە مرۆڤێکی تەندروست و پێگەیشتوو پلەی گەرمی ئاسایی دەم بریتییە لە ٣٣٫٢–٣٨٫٢ پلەی سەدی بۆ ڕێکەیی بریتیە لە ٣٤٫٤–٣٧٫٨ پلەی سەدی وە بۆ پەردەی گوێ(پەرەی گوێ) ٣٥٫٤–٣٧٫٨ پلەی سەدییە. بۆ بن باڵ ٣٥٫٥–٣٧ پلەی سەدییە.

پلەی گەرمی ئاسایی پشت بە چەندین ھۆکار دەبەستێت وەک تەمەن، ڕەگەز، کاتی ڕۆژ، ئاستی چالاکی، پلەی گەرمی چواردەوری. زیاد بونی پلەی گەرمی ھەموو کاتێک مانای تا ناگەیێنێت. لە کاتی ڕاھێنانی وەرزشی بۆ کەسێکی سروشتی پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە بەڵام ئەمە بە تا ھەژمار ناکرێت چونکە لە ڕێژەی سروشتییە. بەڵام لە ھەندێک کاتدا پلەی گەرمی «ئاسایی» لەوانەیە تا بێت، ئەگەر بۆ کەسەکە بەرز بێت. بۆ نموونە مرۆڤی پیر کە پزیشکانە لاوازن توانای کەمتریان ھەیە بۆ بەرھەم ھێنانی گەرمی جەستەیی بۆیە پلەی گەرمییەکی ئاسایی وەک ٣٧٫٣ پلەی سەدی لەوانەیە نیشانەی تا بێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Kluger، Matthew J. (2015). Fever: Its Biology, Evolution, and Function. Princeton University Press. p. 57. ISBN 978-1-4008-6983-1. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |name-list-format= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  2. ^ Sullivan JE، Farrar HC (March 2011). «Fever and antipyretic use in children». Pediatrics. 127 (3): 580–7. doi:10.1542/peds.2010-3852. PMID 21357332.
  3. ^ «Fever». Medline Plus Medical Encyclopedia. U.S. National Library of Medicine. لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  4. ^ «What To Do If You Get Sick: 2009 H1N1 and Seasonal Flu». Centers for Disease Control and Prevention. ٧ی ئایاری ٢٠٠٩. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Fever». Medline Plus Medical Encyclopedia. U.S. National Library of Medicine. لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  6. ^ Drewry AM، Ablordeppey EA، Murray ET، Stoll CR، Izadi SR، Dalton CM، Hardi AC، Fowler SA، Fuller BM، Colditz GA (May 2017). «Antipyretic Therapy in Critically Ill Septic Patients: A Systematic Review and Meta-Analysis». Critical Care Medicine. 45 (5): 806–813. doi:10.1097/CCM.0000000000002285. PMC 5389594. PMID 28221185.
  7. ^ Meremikwu M، Oyo-Ita A (2003). «Physical methods for treating fever in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews (2): CD004264. doi:10.1002/14651858.CD004264. PMC 6532675. PMID 12804512. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |name-list-format= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ McGugan EA (March 2001). «Hyperpyrexia in the emergency department». Emergency Medicine. 13 (1): 116–20. doi:10.1046/j.1442-2026.2001.00189.x. PMID 11476402.
  9. ^ «Fever». National Institute of Health. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Guppy MP، Mickan SM، Del Mar CB، Thorning S، Rack A (February 2011). «Advising patients to increase fluid intake for treating acute respiratory infections». The Cochrane Database of Systematic Reviews (2): CD004419. doi:10.1002/14651858.CD004419.pub3. PMID 21328268.
  11. ^ Perrott DA، Piira T، Goodenough B، Champion GD (June 2004). «Efficacy and safety of acetaminophen vs ibuprofen for treating children's pain or fever: a meta-analysis». Archives of Pediatrics & Adolescent Medicine. 158 (6): 521–6. doi:10.1001/archpedi.158.6.521. PMID 15184213.
  12. ^ Perrott DA، Piira T، Goodenough B، Champion GD (June 2004). «Efficacy and safety of acetaminophen vs ibuprofen for treating children's pain or fever: a meta-analysis». Archives of Pediatrics & Adolescent Medicine. 158 (6): 521–6. doi:10.1001/archpedi.158.6.521. PMID 15184213.
  13. ^ Hay AD، Redmond NM، Costelloe C، Montgomery AA، Fletcher M، Hollinghurst S، Peters TJ (May 2009). «Paracetamol and ibuprofen for the treatment of fever in children: the PITCH randomised controlled trial». Health Technology Assessment. 13 (27): iii–iv, ix–x, 1–163. doi:10.3310/hta13270. PMID 19454182.
  14. ^ Southey ER، Soares-Weiser K، Kleijnen J (September 2009). «Systematic review and meta-analysis of the clinical safety and tolerability of ibuprofen compared with paracetamol in paediatric pain and fever». Current Medical Research and Opinion. 25 (9): 2207–22. doi:10.1185/03007990903116255. PMID 19606950.
  15. ^ Meremikwu M، Oyo-Ita A (2002). «Paracetamol for treating fever in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews (2): CD003676. doi:10.1002/14651858.CD003676. PMC 6532671. PMID 12076499.
  16. ^ Autret E، Reboul-Marty J، Henry-Launois B، Laborde C، Courcier S، Goehrs JM، Languillat G، Launois R (1997). «Evaluation of ibuprofen versus aspirin and paracetamol on efficacy and comfort in children with fever». European Journal of Clinical Pharmacology. 51 (5): 367–71. doi:10.1007/s002280050215. PMID 9049576.
  17. ^ «2.9 Antiplatelet drugs». British National Formulary for Children. British Medical Association and Royal Pharmaceutical Society of Great Britain. 2007. p. 151.
  18. ^ Wong T، Stang AS، Ganshorn H، Hartling L، Maconochie IK، Thomsen AM، Johnson DW (October 2013). «Combined and alternating paracetamol and ibuprofen therapy for febrile children». The Cochrane Database of Systematic Reviews (10): CD009572. doi:10.1002/14651858.CD009572.pub2. PMC 6532735. PMID 24174375.
  19. ^ King D (August 2013). «Question 2: does a failure to respond to antipyretics predict serious illness in children with a fever?». Archives of Disease in Childhood. 98 (8): 644–6. doi:10.1136/archdischild-2013-304497. PMID 23846358.
  20. ^ Sajadi MM، Bonabi R، Sajadi MR، Mackowiak PA (October 2012). «Akhawayni and the first fever curve». Clinical Infectious Diseases. 55 (7): 976–80. doi:10.1093/cid/cis596. PMID 22820543.
  21. ^ Nassisi D، Oishi ML (January 2012). «Evidence-based guidelines for evaluation and antimicrobial therapy for common emergency department infections». Emergency Medicine Practice. 14 (1): 1–28, quiz 28–9. PMID 22292348.
  22. ^ Niven DJ، Gaudet JE، Laupland KB، Mrklas KJ، Roberts DJ، Stelfox HT (November 2015). «Accuracy of peripheral thermometers for estimating temperature: a systematic review and meta-analysis». Annals of Internal Medicine. 163 (10): 768–77. doi:10.7326/M15-1150. PMID 26571241.
  23. ^ «Measuring a Baby's Temperature». www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  24. ^ «Tips for taking your child's temperature». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  25. ^ Barone JE (August 2009). «Fever: Fact and fiction». The Journal of Trauma. 67 (2): 406–9. doi:10.1097/TA.0b013e3181a5f335. PMID 19667898.
  • Sullivan JE, Farrar HC (March 2011). "Fever and antipyretic use in children". Pediatrics. 127 (3): 580–7. doi:10.1542/peds.2010-3852. PMID 21357332.