ڕیتا نیامپینگا (لەدایکبووی ١٩٤٠) چالاکوان و کەمپەینسازکەری زیمبابۆییە، ڕیتا کاری کردووە بۆ باشترکردنی دۆخی ژنە زیندانییەکان. لە ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١]

ڕیتا نیامپینگا

ڕیتا نیامپینگا
لەدایکبوون١٩٤٠
نەتەوەزیمبابۆییە
ناسراوە بەسازکەری کەمپەین بۆ مافەکانی ژنانی زیندانیکراو.
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ژیان دەستکاری

ڕیتا لە ساڵی ١٩٤٠ لە زیمبابۆی لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٨٣، چووە پاڵ یەکێتی بازرگانان و کەدواتر بووە کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتداران. لە ساڵی ٢٠٠٧، ناڕەزایی دەربڕی لەنەبوونی دەرمانی چارەسەری سەرەتایی ئایدز، بەھۆی ناڕەزاییەکانیەوە دەستگیرکرا. لە شەوی گیرانی ئەوا باروودۆخی خراپی ژنە دەستگیرکراوەکانی بینی، کە شەش ژن بەتەنیا لەژێر بەتاینییەک دەخەوتن، ئەمەو جگە لە خراپی توالێت و زبدڵدانی سانتی ژنەکان. ھەموو ئەوانە وایلێکرد کە چالاکییەکانی بگۆڕێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانەی کە ماوەیەکی زۆر لەزیندان دەمێننەوە. ئەو پێی وابوو کە شۆکی ئەو زیندانانە کارەساتترە بۆ ژنان لەوەی پیاوان.[٢]

دوای ساڵانێک پڕۆژەیەکی ڕاگەیاند لەژێرناوی «متمانە و پشتگریکردنی ژنانی زیندانیکراو» کە پڕؤژەکە بۆئەوە یارمەتی ئەو منداڵانە بدرێت کە دایکیان لە زیندانە. ڕیتا بووە بەڕێوبەری پڕۆژەکە بەبێ ھیچ پشتگیرییەکی دارایی و بوونی نووسینگەیەک. بەشێوەیەکی فەرمی وەک دەزگایەک لە ساڵی ٢٠١٢ مۆڵەتیان وەرگرت، بەڵام کارکردنیان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستیپێکردبوو.[٢] باروودۆخی ژنە زیندانیکراوەکانی زیمبابۆی زۆر خراپبوو، تەنانەت لەدوای ئازادکردنیان ئەوا سزاکانیان تەواونەدەبوو بەوەی کە دەگەڕانەوە خێزانەکانیان حاشایان لێکردبوو و پیاوەکانیشیان ژنێکی دیکەیان ھێنابوو.[٢]

ڕیتا کاری لەسەر چەندین کەیس کرد، ھەروەھا بوو بە ئەندام لە ھاوپەیمانییەتی زیمبابۆی بۆ قیرانەکان، ھاوپەیمانیەتی ژنانی زیمبابۆی وە تۆڕی ھاریکاری ژنانی تووشبوو بە ئایدز.[٣]

خەڵات دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٤، ڕیتا خەڵاتی چالاکوانی ساڵی لەمافەکانی مرۆڤ و ژنان پێدرا لەلایەن دەزگای میدیایی ئەلفا.[٤] لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "2020 International Women of Courage Award". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.
  2. ^ ئ ا ب Herald, The. "ICON FOR FEMALE PRISONERS". The Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-14.
  3. ^ "Dr. Beauty Rita Nyampinga (Zimbabwe) | Bureau of Educational and Cultural Affairs". eca.state.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-14. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-14.