ڕۆژی شەھیدانی کوردستان

لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧دا (١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی کۆچی ھەتاوی) قازی محەممەد سەرۆکی کۆماری کوردستان، محەممەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگری کۆمار‌ و ئەبوولقاسم قازی برای قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران. پاش ئێعدامی قازی محەممەد و ھاوڕێیانی، ژمارەیەکی تر لە وەفاداران بە کۆماری کوردستان بە تایبەتی لە فەیزوڵڵابەگییەکانی ناوچەی سەقز لە دار دران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەکە زیندانی کران‌ و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکانی کورد چوونە وڵاتانی دەرەوە.

لە رۆژھەڵاتی کوردستان رۆژی ئیعدامکرانی قازی محەممەد وەک رۆژی شەھیدانی کوردستان ناودێر کراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

ماڵپەرەکانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستان