ڕۆژی جیھانیی پشیلە (بە ئینگلیزی: International Cat Day) ڕۆژێکە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن سندوقی نێونەتەوەییی خۆشبژیویی گیانلەبەران دیاری کراوە و ساڵانە لە ٨ی ئابدا ئاھەنگ بۆ ئەم ڕۆژە دەگێڕدرێت.[١][٢] لە حاڵیکدا کە لە زۆربەی وڵاتان ئەم پشووە نافەرمییە لە ٨ی ئاب بەڕێوە دەچێت، لە ڕووسیا ڕۆژی جیھانیی پشیلە لە یەکی ئازار ئاھەنگ دەگێڕدرێت[٣][٤] و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم بە ناوی ڕۆژی جیھانیی پشیلە ناونراوە.

ڕۆژی جیھانیی پشیلە
ڕۆژی جیھانیی پشیلە
دەگێڕدرێ لەلایەنجیھانی
ڕێکەوت٨ی ئاب

ڕۆژی جیھانیی پشیلە ڕۆژێکە بۆ بڵاوکردنەوەی وریاکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی خەڵک سەبارەت بە پشیلەکان و بەدەستخستنی زانیاری سەبارەت بە ڕێگاکانی یارمەتیدان و پاراستنی ئەوان.[٥][٦] ڕۆژی پشیلە ڕۆژێکی پشووی نافەرمیی تری پشیلەیە کە دەستپێکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ی شوبات لە ژاپۆن. ئەم ڕۆژە وردەوردە لە ھەموو جیھاندا گەشەی سەند و خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە سەرانسەری جیھان وێنە و فیلمی پشیلەکانی خۆیان ھاوبەش دەکرد.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "INTERNATIONAL CAT DAY: How we help cats in Playa del Carmen - IFAW - International Fund for Animal Welfare". www.ifaw.org. Retrieved 10 August 2017.
  2. ^ Green, Treye (9 August 2014). "International Cat Day 2014: Cat Lovers Worldwide Celebrate Feline Obsession". International Business Times. IBT Media Inc. Retrieved 10 August 2014.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Blasi, Giulia (30 April 2012). "World Cat Day?". Vogue Italia. Retrieved 17 February 2015. ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 14ی Decemberی 2019. Retrieved 9ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ ئ ا https://www.bbc.com/news/world-asia-35628239

سەرچاوەکان دەستکاری