ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە
ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە ڕۆژێکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یوونێسکۆوە ڕاگەیەندراوە و ھەموو ساڵان لە سێیەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. بۆ یەکەمجار لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ ئاھەنگی بۆی گێڕدرا. ئەو ڕۆژە بۆ یەکەمجار لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ ئایەنگی بۆ گێڕدرا.
ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە | |
---|---|
جۆر | دنیایی |
ڕێکەوت | سێیەمین پێنجشەممە لە تشرینی دووەم |
٢٠٢٣ ڕێکەوت | تشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
٢٠٢٤ ڕێکەوت | تشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
2025 ڕێکەوت | تشرینی دووەم ھەڵەی دەربڕین: کرداری > پێشبینی نەکراوە. |
یوونێسکۆ بە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە لە سێیەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێکدا، ھێما بۆ بەھای ھەمیشەییی فەلسەفە بۆ گەشەپێدانی بیری مرۆڤ، بۆ ھەر کولتوورێک و بۆ ھەر تاکێک دەکات. یوونێسکۆ ھەمیشە پەیوەندییەکی نزیکی بە فەلسەفەوە ھەبووە، نەک فەلسەفەی گریمانەکی یان نۆرماتیڤ، بەڵکو پرسیارکردنێکی ڕەخنەگرانە کە وای لێدەکات لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا واتا بە ژیان و کردار ببەخشێت. کۆنفرانسی گشتیی یوونێسکۆ لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ دامەزراندنی ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە، تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم دیسیپلینە بەتایبەت بۆ گەنجان و جەختی لەوە کردەوە کە "فەلسەفە دیسیپلینێکی ھاندەری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و سەربەخۆیە و توانای ئەوەی ھەیە کە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە جیھان و بەرەوپێشبردنی لێبوردەیی و ئاشتی کار بکات". کۆنفرانسی گشتیی یوونێسکۆ لەوە دڵنیا بوو کە "بەدامەزراوەییکردنی ڕۆژی فەلسەفە لە یوونێسکۆدا وەک 'ڕۆژی جیھانیی فەلسەفە' دەتوانێت یارمەتیدەری دانپێدانان بە فەلسەفە و بە تایبەتی فێرکردنی فەلسەفە لە جیھاندا ببێت و پاڵنەرێکی بەھێزی پێدەبەخشێت".