ڕۆژھەڵاتی ژوو (بە چینی:吳 خوێندنەوە: وو) وەک ھەروەھاش وەک دۆنگ وو (ڕۆژھەڵاتی وو) ناسراوە یان سوون وو، یەکێک بوو لە سێ ویلایەتە سەرەکییەکەی سەردەمی سێ شاشینەکە (٢٢٠ تا ٢٨٠) لە مێژووی دێرینی چین، پێشووتیریش لە ٢٢٠ تا ٢٢٢ وەک شانشینێکی دیکۆری (ناو) بوونی ھەبوو لەژێر چاۆ وێی، بەڵام دواتر سەربەخۆیی ڕاگەیاند و لە وێی جیابوویەوە بوو بە شانشینێکی تەواو لە ٢٢٢، ھەروەھا لە ساڵی ٢٢٩ بووبە ئیمپراتۆریەت دوای ئەوەی ئیمپراتۆرەکەی سوون چوان خۆی وەک ئیمپراتۆر ناساند، ناوی ئیمپراتۆریەتەکە لە ناوچەی جیانگنان (ڕووباری یانگتزی) وەرگیرابوو، کە مێژووناسان وەک "وو" ناسیویانە، ھەرووەھا وەک "دۆنگ وو" ("ڕۆژھەڵاتی وو") یان "سوون وو" ش ئاماژەی پێکراوە لەلایەن مێژووناسان بۆ ئەوەی جیا بکرێتەوە لە شوێنە مێژوویە ھاوشێوەکانی تری چین کە ھەمان ناو لەخۆ دەگرن کە یەکێکیان لەم ئیمپراتۆریەتەکەش بوونی ھەیە وەک (ویلایەتی وو) لە سەردەمی بەھار و پایز، وە (شانشینی وو یووێ) لە سەردەمی پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە ھەروەھا پێشی ئەوترا "سوون" لەو کاتەی بوونی ھەبوو، وە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی وو بریتی بوو لە جیان یێ (لە سەردەمی ئەمرۆدا نانجینگ، جیانگسو) بەڵام ھەروەھاش وو چانگیش بوو (لە سەردەمی ئەمرۆدا ئێژۆو، ھوبێی)

ناوچەکانی ئیمپراتۆریەتی وو (کە بە ڕەنگێکی سەوزی ڕووناک دیاریکراوە) لە ٢٦٢ی زاینی

سەرچاوەکان دەستکاری