پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە

پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە (  لە ٩٠٧ تا ٩٧٩ ی زاینی) سەردەمێکی فەرمانڕەوایەتی بوو سەدەی دەیەمی زاینی لەم سەردەما شانشینەکان یەک لە دوای یەک بەسەر یەکتر سەردەکەوتن[١] و کۆتایان بە فەرمانڕەوایەتی یەکتر و گەورەکردنی شانشینەکەی خۆیان دەکرد لەم سەردەمەدا چەندین ویلایەت دامەزرا و رووخێنرا کە سەردەمێکی جەنگی بوو لە مێژووی دێرینی چین ساتی ململانێی دەسەڵاتی نێوان شانشینەکان و زنجیرە فەرماڕەوایەتییەکان بوو[٢] بە شێوەیەکی مێژوویی ئەم سەردەمە جەنگیە دوایی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی تانگ لە ٩٠٧ی زاینی دەستی پێکردووە. وە دواتر و دوای ئەوەی زنجیرە فەرمانڕەوایی سۆنگ دادەمەزرێ لەلایەن ژەنەڕال ژاۆ ئیمپراتۆر تایزوی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ ھەنگاو بە ھەنگاو بە ماوەی نۆزدە ساڵ تەواوی شانشینەکانی چین یەکدەخاتەوە و دەیخاتە ژێر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ و بەمەش سەردەمەکە کۆتایی دێت.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا History of Five Dynasties and Ten Kingdoms (China) : Every Year (Map in Chinese Version) (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-05-13
  2. ^ Glen Dudbridge (2013). A Portrait of Five Dynasties China: From the Memoirs of Wang Renyu (880–956). Oxford University Press. p. 8. ISBN 9780191749537. Dudbridge actually quotes Reischauer's Ennin's Travels.