ڕۆمانی ڕۆمانسی
ڕۆمانی ڕۆمانسی (بە ئینگلیزی: Romance Novel) جۆرێکە لە شێوازی نووسین لە ئەدەبدا. ئەولەوییەتی سەرەکی لەم جۆرە ڕۆمانانەدا گرنگیدان بە پەیوەندی سۆزداری نێوان دوو کەسە. تایبەتمەندی جیاوازی ئەم ڕۆمانانە دەربڕینی سۆزدارییە.[١]
یەکێک لە کۆنترین ڕۆمانە ڕۆمانسییەکان ڕۆمانی بەناوبانگی پامێلایە لە ساڵانی ١٧٤٠ی ساموێل ڕیچاردسۆنە.
پێناسە دەستکاری
بەپێی پێناسەی نووسەرانی ڕۆمانسی ئەمریکی، تەوەری سەرەکی ڕۆمانێکی ڕۆمانسی دەبێت دوو کەس لەخۆبگرێت کە پەیوەندییەکەیان پێکدەھێنن و فراوانتر دەکەن.[٢]
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆمانی ڕۆمانسی تێدایە. |