ڕووتەختی لێژ

ئامێرێکی سادە

ڕووی لێژ یان ڕەمپ (بە ئینگلیزی: Inclined Plane) ئامێرێکی سادەیە پێکھاتووە لە ڕووتەختێکی (ڕوویەکی ڕاستی) لێژ، کە بەرزکردنەوەی تەنە قورسەکان ئاسان دەکات.[١] بە یەکێک لە شەش ئامێرە سادەکان دادەنرێت کە زانایانی سەردەمی ڕێنێسانس دیارییان کردووە و ھیچ پارچەیەکی جووڵاو لەخۆ ناگرێت.[٢]

ڕوویەکی لێژ، ئوتێل مۆنتسکۆ، چارترێس، فەڕەنسا

سوودی میکانیکیی ڕووی لێژ دەستکاری

ھەر کاتێک ڕێژەی درێژیی ڕووە لێژەکە بۆ بەرزییەکەی گەورەتر بێت سوودی میکانیکی زیاتر دەبێت، دەتوانین سوودی میکانیکیی ڕووی لێژ ھەژمار بکەین بە دابەشکردنی درێژیی ڕووە لێژەکە لەسەر ئەو بەرزییەی کە قورسایییەکەی بۆ بەرز دەکرێتەوە.[٣]

بەکارھێنانەکان دەستکاری

ڕووی لێژ بە شێوەیەکی فراوان بەکاردێت لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا، بۆ نموونە: لە شێوەی ڕەمپی بارکردن بۆ بارکردن و بەتاڵکردنەوەی (داگرتنی) کەلوپەلەکان لەسەر بارھەڵگرەکان، کەشتییەکان و فڕۆکەکان. ڕەمپی کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەکاردێت بۆ ڕێگەدان بەو کەسانەی کە ویڵچێر بەکاردەھێنن بەربەستە ستوونییەکان تێبپەڕێنن بە ئاسانی. ھەروەھا پەیژە کارەباییەکانیش شێوەیەکن لە شێوەکانی ڕووە لێژەکان.[٤][٥]

بەکارھێنانی ڕووی لێژ بۆ بارکردنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر بارھەڵگرێک.
بارکردنی بارھەڵگرێک لەسەر کەشتی بە بەکارھێنانی ڕووی لێژ.
سلایدی چۆڵکردنی فریاکەوتنی فڕۆکە.
ڕەمپی ویڵچێر لەسەر پاسێکی ژاپۆنی.
ڕەمپی بارکردن لەسەر بارھەڵگرێک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
  2. ^ "Inclined Planes". www.physicsclassroom.com. Retrieved 2021-11-18.
  3. ^ "Inclined plane - Energy Education". energyeducation.ca (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-18.
  4. ^ "Inclined plane", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-11-01, retrieved 2021-11-18 ویکیپیدیای ئینگلیزی.
  5. ^ Tieck, Sarah (2007). Inclined planes. Edina, MN: ABDO Pub. Co. ISBN 978-1-59928-404-0. OCLC 760886286.