ڕوفەیدەی کچی سەعدی ئەنساڕی (عەرەبی: رفيدة الأسلمية) یەکەم پزیشکی موسڵمانی ژنە، یەکێکیش بوو ھاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد «د. خ.».

ژیان و پیشە دەستکاری

لە یەسریب لەدایکبووە، خاتوو ڕوفەیدە یەکەم پزیشکی موسڵمانی ئافرەتە، شارەزاییەکەی ناسراو بوو، یەکێ بوو لە ئافرەتە ڕێزدارەکان، خوێندەوار و زیرەک بوو، ماڵ و سامانی ھەبوو کە لە کارەکەیدا خەرجی دەکرد لە زۆر لە جەنگەکانی موسڵمانان بەشداری کردووە و لە شەڕی خەیبەر و شەڕی خەندەقیش کە خێمەیەکی فریاگوزاری ھەبوو بریندارانی جەنگی تیادا چارەسەر دەکرد، تەنانەت بە «الفدائیە»ش ناسراو بوو چونکە دەچۆ ناو جەنگەکە برینداری ھەڵدەگرتەوە و فریای دەکەوت، ڕوفەیدە لە شەڕەکان دەھاتە دەرەوە و خێمەکەی لەگەڵ خۆی دەگواستەوە لەگەڵ ھەموو پێداویستسەکانی، ھەروا چەند ئافرەتێکی ھاوەڵی تریشی لەگەڵ بوو یارمەتیان دەدا، ڕوفەیدە تەنھا لە کاتی شەڕدا پزیشک نەبوو بەڵکو لە کاتەکانی تریش ھەروا بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری