ڕوانگەی ویلایەتی هایدلبێرگ-کۆنیگسۆهل ڕوانگەیەکی فەلەکیە سەر بە زانکۆی هایدلبێرگ وە مێژووەکی قەشەنگی هەیە لە ڕوانگە کردنی فەلەکی، ئەو ڕوانگەیە دروستکرایە لە نێزیک چیای کۆنیگستۆهل لە نێزیک شاری هایدلبێرگ.

چەند گومەتێکی تەلیسکۆبەکانی ویلایەتی هایدلبێرگ-کۆنیگستۆهل، گومەتی تەلیسکۆبی بروس کراوەیە

مێژوو دەستکاری

ئەو کەرەستە زانستیانە دەگەرێتەوە لۆ ساڵی ١٧٧٤ لەسەر بنەمای ڕوانگەیەک لە ژێر ناونیشانی ڕوانگەی مانهایمەری فەلەکی، بەڵام بەهۆکاری پێشکەوتنی شارستانیەت لە ساڵی ١٨٨٠ ناوچەکە باش نەبوو لۆ ڕوانگەکردن بەو هۆکارە ناوچەکەیان گواستەوە لەبۆ شاری کارلسروهی، پاشی ئەوەش ٣ ناوچە دەستنیشانکرا لۆ دانانی ڕوانگەکە پاشی گفتوگۆ بڕیاردرا بە دانانی ڕوانگەکە لە ناوچەی کۆنیگستۆهل،

ڕوانگەکە کرایەوە لەلایەن پاشا فریدریکی یەکەم لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٨٩٨[١]، ڕوانگەکە کرایە ٢ بەش: بەشی ڕوانگەی فیزیایی بە سەرکردایەتی مالس وۆڵف هەروەها بەشی فەلەکی بە سەرکردایەتی ویلهێلم ڤالانتاینەر، لە کاتی دروستکردنی ڕوانگەکە ماکس وۆلف بەخشینێکی ١٠،٠٠٠ دۆلاری وەرگرت لە بەخشەری ئەمریکی کاسرین بروس لەگەڵ هاوێنەیەکی ١٦ سانتیمی لەدروستکردنی تەلیسکۆبەکە بە ٢ مەبەست، یەکەم بە هاوێنەیەکی ١٦ پێ و ئامێری بروسی دوویی.

سەرچاوە دەستکاری