ڕاڤە (لۆژیک)
لە لۆژیکدا، ڕاڤە مانابەخشینە بە سیمبۆلەکانی زمانێکی شێوەیی. زمانە شێوەیییەکان لە ماتماتیک و لۆژیک و زانستی کۆمپیوتێردا بە کار دەبرێن و، بەشی زۆریان ھەر تەنیا ڕێساکانی ڕستەناسییان بۆ دیاری دەکرێ و، پێشەکی، ھیچ مانایەکیان نییە. ڕێساکانی ڕستەناسی ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە بۆ چنین و داڕشتنی سیمبۆلەکان و دروستکردنی ڕستە. لە زمانە شێوەیییەکاندا، ئەوە دیاری بووە کە ڕستە چۆن دروست بکرێ، بەڵام، ئەو ڕستەیە تا ڕاڤە نەکرێ بێمانایە. زانستی کۆڵینەوە لە ڕاڤەکان لە زمانە شێوەیییەکاندا ماناناسیی شێوەییی پێ دەوترێ.