شۆڕشی شیعە لە قەتیف و ئەحسا یان ڕاپەڕینی موحەڕەم، قۆناغێکی نائارامی شارستانی بوو لە کۆتاییەکانی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ (ساڵی موحەڕەمی ١٤٠٠ی کۆچی) لە قەتیف و ئەحسا لە عەرەبستانی سعوودی ڕوویدا. نائارامییەکان بووە ھۆی کوژرانی ٢٠-٢٤ کەس لە توندوتیژیی مەزھەبی لە نێوان کەمینەی شیعە و زۆرینەی سوننە لە سعودیە و سەرەتای قۆناغی ھاوچەرخ لە ململانێی قەتیف. ئەم ڕووداوانە ھاوکات بوون لەگەڵ ڕووداوی مزگەوتی گەورەی مەککە.[١]

خۆپیشاندەران لە شاری سەفوا لە ماوەی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩

پاشخان

دەستکاری

پێگەی شیعە لە سعوودییە

دەستکاری

لەو کاتەوەی عەبدولعەزیز ئالسعوود لە ساڵی ١٩١٣ ئەحسا و قەتیفی لکاند بە میرنشینی ڕیازەوە، شیعەکانی ناوچەکە تووشی چەوساندنەوە بوون لەلایەن دەوڵەتەوە. بەپێچەوانەی زۆربەی ناوچەکانی سعوودییە، قەتیف و بەشێکی زۆری ناوچەی شەڕقییە زۆرینەی شیعەیان ھەیە و ناوچەکە گرنگییەکی سەرەکی ھەیە بۆ حکوومەتی سعوودییە بەو پێیەی بەشێکی زۆری یەدەگی نەوتی سعوودییە و ھەروەھا پاڵاوگەی گەورەی سعوودییە و وێستگەی ھەناردەکردنی ڕەئس تەنوورە کە دەکەوێتە نزیک قەتیف.

جگە لەوەش، سەرەڕای خاوەندارێتی بەشێکی زۆری ئەو نەوتەی کە دەوڵەتی سعوودییە دارایی دەکات، بەڵام ناوچەکە جۆرێک لە پشتگوێخستن لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە لەبارەی پڕۆژەکانی گەشەپێدانەوە زانیوە، بەو پێیەی زۆرینەی گەشەپێدانەکانی بەو ناوچانە داوە کە زۆرینەی سوننەیان ھەبووە. ھەروەھا کرێکارە شیعەکانی ئارامکۆ، مووچەی کەمتریان لە کرێکارانی سوننە وەرگرتووە، ئەمەش بووە ھۆی زیادبوونی ھەستی دژە ڕۆژاوایی. کاتێک فڕۆکە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانی مەلیک عەبدولعەزیز لە شاری زەھران نیشتنەوە، شیعەکان گەورەترین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە تا ئێستا کرابێت. خۆپیشاندەران ئێوارەی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بە وتنەوەی دروشم دژی بنەماڵەی شاھانە و ئەمریکییەکان.[١]

ڕووداوەکان

دەستکاری

٢٥ی تشرینی دووەم

دەستکاری

لە مانگی ئابدا سەرکردەکانی کۆمەڵگەی شیعە لە قەتیف ڕایانگەیاند کە بە ئاشکرا ئاھەنگی ڕۆژی عاشوورا دەگێڕن، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتداران ئاھەنگی جەژنی شیعەکانیان قەدەغە کرد. و سەرەڕای ھەڕەشەکانی حکوومەت بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، لە ٢٥ی تشرینی دووەم چوار ھەزار شیعە لە سەفوا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئاشکرا ئاھەنگی ڕۆژی عاشورایان دەکرد.

٢٨ی تشرینی دووەم

دەستکاری

بە ھاندانی کاروانی سەفوا، ناڕەزایەتییەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی ناوچەی قەتیف تەشەنەی کرد و ئێوارەی ٢٨ی ئەم مانگە ھەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی سەیھات لە نزیک دەمام. خۆپیشاندەران درووشمی دژە ڕژێمیان وتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی پاشایان کرد و خۆپیشاندەران بەرەو کۆمەڵەیەکی نزیک لە پاسەوانی نیشتمانی پێشڕەوییان کرد. ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە توندوتیژانە لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی سعوودییە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی حسێن مەنسوور ئەلقەلاف کە بەم دواییە دەرچووی ناوەندی ڕاھێنانی پیشەسازی ئارامکۆ بوو.

پاسەوانی نیشتیمانی سعوودییە سەرەتا لە ڕێگەی بەکارھێنانی کوتەک و داری کارەباییەوە خەڵکەکەی کۆنترۆڵکرد، ئەمەش خەڵکەکەی توڕەکرد و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەردیان بەسەر ھێزەکانی ئاسایشدا دا و بەکارھێنانی شیش و دار وەک چەک پێشوازییان لێکرا. پاشان ئەندامانی پاسەوانی نیشتمانی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە کە بووە ھۆی برینداربوونیان، لەنێو بریندارەکاندا حوسێن مەنسوور ئەلقەلافی تەمەن ١٩ ساڵ بوو.

حوسێن مەنسوور لەلایەن ھاوڕێ خۆپیشاندەرانییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی پزیشکی ئارامکۆی سعوودییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەکە ڕەتکردەوە چارەسەری بکات چونکە مۆڵەتی پێشوەختەیان لەلایەن حکوومەتەوە نەبوو بۆ چارەسەرکردنی. دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەتیف کە زیاتر لە نیو کاتژمێر دوورە، بەڵام تا گەیشتنە نەخۆشخانەکە کۆچی دوایی کرد. دواتر ھێزەکانی ئاسایشی سعوودییە دەستیان بەسەر تەرمەکەدا گرت، ھەروەھا خێزانەکەیان ئاگادارکردەوە کە تەنیا لە یەک دۆخدا تەرمەکەیان پێ دەدەن کە کاتێک خێزانەکە بەیاننامەیەک بڵاوبکەنەوە کە کوژرانی ئەلقەلەف بە ھۆکاری ئەو بەردانەن کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە فڕێدراوە. دوای ھەفتەیەک، حکوومەت تەرمەکەی پێدان، سەرەڕای نەبوونی ڕاگەیاندنێک لەلایەن ئەو بنەماڵەیە، حکوومەت بڕیاریدا بەو مەرجەی کاروانی پرسە نەبێت و تەرمەکەی بە نھێنی بنێژرێت. و خێزانەکە پابەندی مەرجەکانی حکوومەت بوون.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «انتفاضة محرم»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، 2023-04-13، لە 2023-07-21 ھێنراوە