ڕانی لاکشمیبای
مانیکارنیکا (ھەروەھا بە مانو ناسراوە) لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٨ لە شارۆچکەی ڤاراناسی لە خێزانی بەراھیمە لە دایک بووە، باوکی ناوی مۆرپانس تامبی بووە و دایکی ناوی بەھادیراتی بای بووە. تەمەنی ٤ ساڵ بووە کە دایکی کۆچی دوای کردووە، لە ناو خێزانی حاکمی بیسۆر (باجی ڕاھۆ) گەورە بووە نازناوی (چابیلی) پێداوە لەلایەن حاکمی بیسۆر و فێری ئەسپسواری و تیرھاوێژی و شمشێربازی کراوە لەلایەن (تاتیا گورو) ی مامۆستای.
ڕانی لاکشمیبای | |
---|---|
![]() | |
Manikarnika Tambe ![]() | |
لەدایکبوون | ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٢٨، بەن. ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٣٥ ![]() ڤاراناسی ![]() |
مەرگ | ١٨ی حوزەیرانی ١٨٥٨، ١٧ی حوزەیرانی ١٨٥٨ ![]() Gwalior ![]() |
پیشە | چالاکوان ![]() |
ھاوسەر | Gangadhara Rao ![]() |
پلە | Queen of Jhansi (١٨٥٣–١٨٥٨) ![]() |
Titles | Raja ![]() |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەو ژنە ھەستێکی بەرزی نەتەوایەتی ھەبووە و بەردەوام دژی بەریتانییەکان بووە و چەند جارێک ھەوڵی کوشتنی دراوە. لە ساڵی ١٨٤٢ شووی بە پاشای جانسی گانگادار ڕاھۆ کردووە و نازناوی لاکشمیبای پێدەبەخشێت. سەرکردایەتی شۆرشی ھیندی ساڵی ١٨٥٧ی کردووە. لە ١٧ی حوزەیرانی ١٨٥٨ لە لایەن بریتانییەکان لە شەرێکدا دەکوژرێت. لە ئێستا لە ھیندستان و پاکستان پەیکەری بۆ دروست کراوە و چەند شوێنێکی وەک شوێنەواری مێژوو سەردانی دەکرێت.