ڕادیۆهێد گرووپێکی ڕۆکی ئینگلیزییە، شوێنی دامەزراندنی لە ئەبینگدن، ئۆکسفۆردشایەرە. باندەکە لە هەریەک لە تۆم یۆرک (گۆرانیبێژ، گیتارژەن، پیانۆژەن و تەختەکلیلژەن)؛ دوو برا کە پێکدێن لە جۆنی گرینوود (گیتارژەن، تەختەکلیلژەن و ژەنیاری چەند ئامێرێکی تر)، و کۆڵن گرینوود؛ ئێد ئۆ براین (گیتارژەن و گۆرانیبێژی باکگراوند)؛ هەروەها فیڵپ سێڵوەی (تەپڵژەن و ژانەری ئامێری کوتان). گرووپەکە لەگەڵ بەرهەمهێنەر نایجڵ گۆدریچ و هونەرمەندی پۆستەرەکان ستانلی دۆنوود کاریان کردووە.

ڕادیۆهێد
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥
ناوRadiohead
دەستپێکی چالاکی١٩٨٥
خشتەی تۆمارەکانRadiohead discography
شوێنی دامەزرانAbingdon-on-Thames
کۆمپانیای تۆمارکردنParlophone، ATO Records، Capitol Records، XL Recordings
وڵاتی بنەڕەتشانشینی یەکگرتوو
کارتێکراوە لەلایەنپینک فلۆید
خەڵاتەکانGrammy Award for Best Alternative Music Album، Rock and Roll Hall of Fame
پاڵێوراوە بۆGrammy Award for Album of the Year
وێبگەhttps://radiohead.com

تاوەکوو ساڵێ ٢٠١١، ڕادیۆهێد توانییان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کۆپی لەجیهاندا بفرۆشن.[١]

مێژوو دەستکاری

١٩٨٥-١٩٩٢: دامەزراندن و ساڵانی پێشوو دەستکاری

گرووپەکە بۆ یەکەمین جار لە قوتابخانەی ئابینگدن یەکرتان ناسی، کە قوتابخانەیەکی کوڕانە لە ئابینگدن، ئۆکسفۆرشایر.[٢] گۆرانیبێژ و گیتارژەن تۆم یۆرک و گیتارژەن کۆڵن گرینوود لە هەمان قۆناغی خوێندندا بوون، هاوکات ئێد ئۆ براین و کۆڵن گرینوود لە ساڵێک بەسەرەوەتر بوون. برای کۆڵن، جۆنی گرینوود، دوو ساڵ لە تۆم و کۆڵن بچووکتر بوو، و کۆتا ئەندامی گرووپەکە بوو. لە ١٩٨٥، ئەوان لە هەینیێکدا گرووپەکەیان دامەزراند، ناوەکەیان ئاماژەیەکە بەو ڕۆژانەی کە لە ژووری مۆسیقای قوتابخانەکەیان بەسەریانبردبوو.[٣] کەشە توندوتیژ و ناخۆشەکەی قوتابخانەکە کێشەیەک بوو بۆ گرووپەکە، بەتایبەت بەڕێوبەری قوتابخانەکە. ئەوان زۆر جار ئاماژە بە مامۆستای مۆسیقایان دەکەن و سوپاسی دەکەن، چونکە ئەو گرووپەکەی ئاشناکرد بە چەند چەشنێکی مۆسیقا: جاز، مۆسیقای فیلمەکان، مۆسیقای ئاڤان-گارد، و مۆسیقای کلاسیکی سەدەی ٢٠ەم.[٤]

کەتەلۆگی گۆرانییەکان دەستکاری

یەکەم شەش ئەلبوومی گرووپەکە لەڕێگەی تۆمارکردنی پارلۆفۆنەوە (کە بەشێکە لە ئی ئێم ئای) بڵاوکراوەتەوە.[٥] کۆتا ئەلبوومیان لەگەڵ پارلۆفۆنو لەژێر ناونیشانی "سوپاس بۆ دزەکە" بوو. ئەلبوومەکە لە ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە. گرووپەکە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکە بۆ ئەلبوومە نوێیەکەیان (لەناو پەلکەزێڕینەکان) نوێنەکردەوە، چونکە متمانەی تەواویان بە خاوەنە نوێیەکەی کۆمپانەیەکە، گای هاندس، نەبوو.[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jonathan, Emma. "BBC Worldwide takes exclusive Radiohead performance to the world". BBC. 3 May 2011. Retrieved 30 November 2023.
  2. ^ McLean, Craig (14 July 2003). "Don't worry, be happy". The Sydney Morning Herald. Archived from the original on 1 October 2019. Retrieved 25 December 2007.
  3. ^ Mac Randall (1 April 1998). "The Golden Age of Radiohead". Guitar World. Archived from the original on 3 September 2017.
  4. ^ Ross, Alex (20 August 2001). "The Searchers". The New Yorker. Archived from the original on 14 February 2008. Retrieved 16 March 2011.
  5. ^ Tyrangiel, Josh (1 October 2007). "Radiohead Says: Pay What You Want". Time. Archived from the original on 27 August 2011. Retrieved 16 October 2007.
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری observer12 نەدراوە
  7. ^ Forde, Eamonn (2019-02-18). "Chasing rainbows: inside the battle between Radiohead and EMI's Guy Hands". The Guardian. ISSN 0261-3077. Archived from the original on 19 February 2019. Retrieved 2019-02-19.
  8. ^ Amol, Rajan (29 December 2007). "EMI split blamed on Radiohead's £10m advance demands". The Independent. Archived from the original on 16 June 2018. Retrieved 2018-06-16.