چین بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، پێشتر بەناوی کۆماری گەلی چین لە ساڵی ١٩٢٨ تا ساڵی ١٩٤٨ بەشداری دەکرد، لە ساڵی ١٩٥٢ بەناوی چین بەشداری دەکرد بەڵام لە دوو خولی دیکەی ئۆڵۆمپیاد بەھۆکاری کێشە ناوخۆیییەکان بەشداری نەکرد. تا ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٢٢ چین لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا جارێک پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، سێ جار پلەی دووەم، دووجار پلەی سێیەم و جارێک لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە. چین سەرکەوتووترین وڵاتە لە ناوچەی ئاسیا-ئۆقیانووسدا، ئەمەش وای کردووە ببێتە ٥مین سەرکەوتووترین وڵات لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا، دوای ئەمریکا، یەکێتی سۆڤیەت، بەریتانیای گەورە و ئەڵمانیا. کە زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بردووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٨ وڵاتی چین میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد و توانی زۆرترین ڕێژەی مەدالیا بەدەست بەھێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «China at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢.