چیرۆکی شاری قەدەغەکراو
چیرۆکی شاری قەدەغەکراو بەرهەمی کامیل ئەحمەدی، مرۆڤناس و توێژەری کۆمەڵایەتییە کە ساڵی 2019 لە لایەن وەشانخانەی مێهری لەندنەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە لە ڕاستیدا ئەنجامی توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدییه لە ساڵەکانی 2017 و 2018ەدا کە بابەتی تێڕوانین و ڕوانگەی کۆمەڵگای هاوڕەگەزبازان و ناهاوسانانی یان کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەی ئێرانی بەرامبەر بە تێڕوانینی خەڵکی گشتی بەرامبەر بەو تاقمە و پرس و گرفتەکانی ئەو کۆمەڵگایە دەگرێتەوە و بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. [١] [٢] [٣][٤]
چییەتی بابەت و شێوازی لێکۆڵینەوە
دەستکاریتوێژینەوەی چیرۆکی شاری قەدەغەکراو کە بە ئامانجی کۆڵینەوەی بارودۆخی شارومەندانی هاوڕەگەزخواز لە ئێران ئەنجام دراوە، وەکوو درێژەی توێژینەوەکانی ناوبراوە لەسەر بابەتی ڕەگەزێتی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە لە درێژەی چەندین ساڵدا شوێنگری کردووە. توێژینەوەی چیرۆکی شاری قەدەغەکراو بەرهەمی چالاکییەکانی توێژەر و هاوکارانیەتی کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا و 2017 و 2018 لە سێ گەورەشاری تاران، ئەسفەهان و مەشهەد ئەنجام دراوە.
توێژینەوەی چیرۆکی شاری قەدەغەکراو بریتییە لە وتووێژی چڕوپڕ لەگەڵ زیاتر لە سێسەد کەس لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەکانی ئێران کە سەتا 60یان پیاو و سەتا 40یان ژنن. پرس و گرفتەکانی ئەوڕۆ و سەردەمی نوێ لەسەر پێوەندییە ڕەگەزییەکان و چۆنێتی ئەم دانوستانانە لە ئێران تاوتوێ کراوە و لە هەمان کاتیشدا، چوارچێوەی تیۆریک و شێوازی زانستی خراوەتە بەردەستی خوێنەران، زانکۆکان، بنکە توێژینەوەییەکان، چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و خوێندکاران تا بەستێن و بنەمای زیاتر بۆ تاوتوێکردن و کۆڵینەوەی پرس و گرفتی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایە دابین بکەن.
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژەیە ڕوونکردنەوە و ناسینی هەست و بیر و باوەڕەکانی پەلکەزێڕینەکانە بە یارمەتی شرۆڤە و شیکردنەوەی ڕەخنەگرانە و لە ڕوانگەی خۆیانەوە، و هەروەها گەیشتن بەو کێشە و گرفتانەی کە ئەزموونی دەکەن و بە گێڕانەوەی سەرپەرشتی توێژینەوەکە چونکە لە کۆمەڵگایەکی ئایینی، چینتەوەر، پیاوسالار/پیاوتەوەردا دەژین -کە پەلکەزێڕینەکان ڕەت دەکەنەوە- گرفت و پرسی تایبەتی خۆیان هەیە. کامیل ئەحمەدی و هاوکارانی، بەرگەزندبوونی ئەم گرووپە کۆمەڵایەتییە سەرکوتکراو و بێدەنگراوە وەک بزوێنەر و هاندەرێک دەبینن کە بۆ ڕوونکردنەوەی هەلومەرجی ئەم کەسانە هەنگاوێکیان هەڵێناوە و بە بڕوای توێژەران ئەم تاقمە بە ئەنقەست لە لایەن کۆمەڵگاوە پشتگوێ خراون و خراونەتە پەراوێزەوە.
کتێبی چیرۆکی شاری قەدەغەکرا بۆ شرۆڤەکردنی داتا و زانیارییەکان کەڵکی وەرگرتووە لە ڕوانگە دیاردەناسانەکان، ڕوانگە هێرمێنۆتیکەکان و شرۆڤەگەرایی. یەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە تەرکیزی لەسەر تاقمی (LGB) بووە و ترانسجێندەرەکانی تاوتوێ نەکردووە کە خاوەنی تایبەتمەندییەکانی هەر دوو ڕەگەزی پیاوانە و ژنانە و یان هەردووکیان پێکەوەن. [٥] [٦]
دەستبەسەرکردنی نووسەر و دادگاییکران
دەستکاریئەم توێژینەوە لە ئێراندا و بەپێی پێکهاتەی دەزگای دادوەری و یاسای ئێران کە لەسەر شەریعەتی ئیسلامی دامەزراون مۆڵەتی چاپی پێ نەدرا. لەئێراندا هەموو چەشنە پێوەندییەکی سێکسی بەدەر لە پێوەندیی هاوسەرگیری نێوان ژن و پیاو وەک تاوان دەبینێ و ئەو کەسانەش کە بڕوایان بە جۆرەکانی دیکەی پێوەندیی سێکسی هەیە و بەتایبەت هاوڕەگەزخوازان دەکەونە ژێر چاوەدێری پۆلیس و دەزگای دادوەری و بۆ جاری یەکەم لە دەرەوەی ئێران و لە لایەن وەشانخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کرا.
ساڵی 2019 میدیاکانی ناوخۆ و دەرەوە ڕایانگەیاند کە کامیل ئەحمەدی لە لایەن دەزگای زانیاری و بنکە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ساڵی دواتر دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کامیل ئەحمەدی کرایەوە، ناوبراو تاوانی جۆراوجۆری خرابووە پاڵ و یەک لە تاوانەکانیش ئەم توێژینەوە بوو کە تاوانی "پاڵپشتی و پەرەپێدانی هاوڕەگەزخوازی" زیاد کرابووە سەر دۆسیەکەی لە دادگا و لە ئەنجامدا حوکمی 9 ساڵ بەندیخانەی بۆ بڕایەوە. ئەو کاتەی کە ئەحمەدی لە بەندیخانەدا بوو و لەلایەن دەزگای زانیاری و ئیتلاعاتی ئێرانەوە لێپێچینەوەی لێدەکرا ئەم توێژینەوە لە لەندەن و لەلایەن وەشانخانەی مێهرییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. [٧] [٨] [٩] [١٠]
چاپی دووبارەی ئەم توێژینەوە
دەستکاریکتێبی چیرۆکی شاری قەدەغەکراو سەرەتا بە زمانی فارسی و پاشان بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن وەشانخانەی مێهرییەوە لە لەندەن چاپ کرا. ساڵی 2022 و 2023یش وەشانی دەنگی و ئەلکترۆنیک (ئی بوک) بە زمانەکانی فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیسپانی، ئینگلیزی لە لایەن وەشانخانەی سەرهێڵی ئاوای بووف و Lambert Academic Publishing و وەشانی کوردیشی لە لایەن وەشانخانەی دانیشفەڕ لە هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «چیرۆکی شاری قەدەغە کراو توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به ناهاوسانان له ئێران».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The Narrative of Lesbian Gays and Bisexual in Iran and the Chronic Closet» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «چیرۆکی شاری قەدەغەکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «دگرباشان ایران شهروندانی بیحقوق! تحلیلی بر قوانین موجود و راهکارهای حقوقی برای دگرباشان در ایران».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The Narrative of Lesbian Gays and Bisexual in Iran and the Chronic Closet» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «دگرباشان ایران شهروندانی بیحقوق! تحلیلی بر قوانین موجود و راهکارهای حقوقی برای دگرباشان در ایران».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «دادگاه انقلاب کامیل احمدی را به ۹ سال زندان محکوم کرد».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «محکومیت کامیل احمدی، پژوهشگر ایرانی بریتانیایی به ۸ سال زندان».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کامیل احمدی، مردمشناس ایرانی-بریتانیایی به «۹ سال حبس» محکوم شد».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کامیل احمدی پژوهشگر مسائل اجتماعی، در ایران به '۹ سال حبس' محکوم شد».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)