چیای مێلبۆرن

چیایەکی ئەنتارکتیکایە

چیای مێڵبۆرن چیایییەکە کە ٢٬٧٣٣ مەتر بەرزە، چیایەکی بە بەفر داپۆشراوی کیشوەری ئانتارکتیکایە لەبەشی ڤیکتۆریا لاند، لە نێوان کەنداوی ود و کەنداوی ترانۆڤای ھەڵکەوتووە. چیایەکی درێژکۆڵەیە و پێشتر کانێکی گرکانی چاڵاکی ھەبوو. چیای مێلبۆرن نزیکەی ١٨٠ کیلۆمەتر سێجایە و پێکھاتووە لە کۆکراوەکانی تیفرا و لێشاوی لاڤا؛ ھەروەھا کۆکراوە بەردینییەکانی بەکارھێنراون بۆ دەستنیشانکردنی کاتی دوایین تەقینەوەکانی گرکانەکەی کە وا دەخەملێنرێت لە ساڵی ١٨٩٢ کۆتا ساڵی چاڵاکییەکەی بووە. لەکاتی ئێستادا گڕکانەکە بە ناچالاک دادەنرێت.[٣]

Mount Melbourne
Mount Melbourne seen from the ice-covered Ross Sea
بەرزایی٢٧٣٠ م (٨٬٩٥٧ پێ)[١]
بەرزی لە بنکەوە١٦٩٩ م (٥٬٥٧٤ پێ)[١]
ListingUltra
شوێن
Map
پۆتانی شوێن74°21′S 164°42′E / 74.35°S 164.7°E / -74.35; 164.7پۆتانەکان: 74°21′S 164°42′E / 74.35°S 164.7°E / -74.35; 164.7[٢]
Geology
جۆرStratovolcano
Age of rockUnknown
Volcanic beltMcMurdo Volcanic Group
Last eruption١٨٩٢ ± 30 years

گڕکانەکە بەشێکە لە گرووپی گڕکانەکانی مکمۆردۆ و پۆلایدس لە چیاکانی ئۆڤەرلۆرد و ڕیتمان.

لێشاوی گەرمای جیۆتێرمال لەسەر چیای مێڵبۆرن ئیکۆسیسێمێکی ناوازەی دروست کردووە کە لە چەندین کانزای بەبەھا پێک ھاتووە بوونەتە ھۆی دروستبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی ھەندێک ڕوەکی تایبەت کە لە نێوان تاوەرەکان ڕواون. ئەم جۆرە ڕوەکانە لە گڕکانەکانی تری ئەنتەرکتیکا دەدۆزرێنەوە ئەمیش کاتێک گەرمای گڕکان بەفرەکان دەتوێنێتەوە ئاوی سازگار دروست دەکات، بەو شێوەیە ڕێگە بە ڕوەکەکان دەدات لە ژینگەی ساردی ئانتارکتیکادا گەشە بکەن.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Antarctica Ultra-Prominences". Peaklist.org. Retrieved 2012-09-06.
  2. ^ Global Volcanism Program, General Information.
  3. ^ Giordano, Guido; Lucci, Federico; Phillips, David; Cozzupoli, Domenico; Runci, Valentina (2012-11-01). "Stratigraphy, geochronology and evolution of the Mt. Melbourne volcanic field (North Victoria Land, Antarctica)". Bulletin of Volcanology (بە ئینگلیزی). 74 (9): 1985–2005. doi:10.1007/s00445-012-0643-8. ISSN 1432-0819.
  4. ^ Gambino, Salvatore; Privitera, Eugenio (1996-03-01). "Mt. Melbourne volcano, antarctica: Evidence of seismicity related to volcanic activity". pure and applied geophysics (بە ئینگلیزی). 146 (2): 305–318. doi:10.1007/BF00876495. ISSN 1420-9136.