چاکجیی بایکجی
پاشا "چاکجی"ی بایکجی (بە هانگۆل: 책계왕؛ بە ھانجا: 責稽王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٢٩٨ی زایینیدا مردووە، ٩ـەم فەرمانڕەوایی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢٨٦ز بۆ ٢٩٨ز) بوو. گەورەترین کوڕی پاشا گۆی بوو.
چاکجی 책계 | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئیۆرا | |||||
پاشای بایکجی | |||||
فەرمانڕەوایی | ٢٨٦ – ٢٩٨ی زایینی | ||||
تاج لەسەر نان | ٢٨٦ی زایینی | ||||
پێشوو | گۆی | ||||
جێگر | بونسیۆ | ||||
Consort | خاتوون بۆگوا | ||||
منداڵ(ەکان) | بویۆ بونسیۆ | ||||
| |||||
خێزان | بویۆ | ||||
خانەدان | بایکجی | ||||
باوک | گۆی | ||||
دایک | خاتوو بۆگوا | ||||
لەدایکبوون | بویۆ چاکجی ؟ ویریسیۆنگ | ||||
مردن | ٢٩٨ی زایینی ویریسیۆنگ | ||||
پیشە | پاشا |
چاکجیی بایکجی | |
Hangul | 책계왕 |
---|---|
Hanja | 責稽王 |
پوختە
دەستکاریکوڕە گەورەکەی پاشا گۆی بوو.[١] لەگەڵ مردنی گۆی لە ساڵی ٢٨٦ی زایینی بوو بە پاشا کە ٥٣ ساڵەی حوکمڕانی بوو. داستانی سامگووک ساگی تۆماری دەکات کە " باڵا بەرز و گەورە بووە، و ڕۆحی و قارەمان بووە".[٢]
فەرمانڕەوای
دەستکاریهاوسەرەکەی کە ناوی بە بۆگوا (보과؛ 寶菓) تۆمارکراوە، کچی فەرماندەی ناوچەی دایفانگ بووە.[٣] ئەم هاوپەیمانییە هاوسەرگیرییە بەشداری کرد لە خۆلێدان لە نێوان شانشینی باکووری کۆریای گۆگۆریۆ و بایکجی، دوای ئەوەی گۆگوریۆ لە ساڵی ٢٨٦ی زایینیدا هێرشی کردە سەر دایفانگ [٤] و چاکجی سەربازی نارد بۆ یارمەتیدانی دایفانگ. چاکجی قەڵای ویریسیۆنگ و قەڵای شاخی ئاچا و سا-سیۆنگی بەهێز کرد بۆ بەرگریکردن لە دۆڵی ڕووباری هان لە بەرامبەر تۆڵەسەندنەوەی چاوەڕوانکراو.[٥]
لە ساڵی ٢٩٨دا بایکجی لەلایەن مایک ئین (맥인، 貊人، ڕەنگە ئاماژەیە بۆ دۆنگێ) و ناوچەی لیلانگ داگیرکرا و چاکجی کوژرا.[٦][٧][٨]
خێزان
دەستکاری- باوک: گۆیی بایکجی
- دایک: کچی پارێزگاری فەرماندەیی دایفانگ.
- شاژن: خاتوو بۆگوا (보과부인; 寶菓夫人) – کچی فەرماندەی ناوچەی دایفانگ.
- کوڕ: بویۆ بونسیۆ (扶餘汾西، ؟–٣٠٤) – پاشای دەیەمی بایکجی، بونسیۆی بایکجی.
- شاژن: خاتوو بۆگوا (보과부인; 寶菓夫人) – کچی فەرماندەی ناوچەی دایفانگ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Park, Hyun Sook, «백제의중앙과지방»(Central area and regions of Baekje), p. 71, Juryuseong, 2005, ISBN 8987096513
- ^ Samguk Sagi, Scroll 23
- ^ 책계왕 (بە كۆری). Doopedia. لە 2020-09-01 ھێنراوە.
- ^ «King Chaekgye, King Bunseo». KBS World. لە 2020-09-20 ھێنراوە.
- ^ 책계왕 (بە كۆری). Doopedia. لە 2020-09-01 ھێنراوە.
- ^ «King Chaekgye, King Bunseo». KBS World. لە 2020-09-20 ھێنراوە.
- ^ 책계왕 (بە كۆری). Doopedia. لە 2020-09-01 ھێنراوە.
- ^ «책계왕» (بە كۆری). Encyclopedia of Korean Culture. لە 2020-09-20 ھێنراوە.
چاکجیی بایکجی خوێندکاری لقی خێزانی گۆ مردووە: ٢٩٨
| ||
ناونیشانی پاشاکان | ||
---|---|---|
پێشوو گۆی |
پاشای بایکجی ٢٨٦–٢٩٨ |
جێگر بونسیۆ |