'پەیوەندی کاکێشان (بە ئینگلیزی: milkyway relationship) (بە عەرەبی: رابطة درب التبانه)

ئەو پەیوەندیە لە ڕێکەوتی ٣١کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لەلایەن شەهید تاهیر لە شاری هەولێر دامەزرا.[١]

پەیوەندیەکە لەلایەن ئارزوومەند و زانستخوازانی کورد بەرێوەدبرێت و دەیەوێت بگاتە هەموو ئارەزوومەندێکی زانستخواز و ئارەزوومەندێکی فەلەکناس لە کۆمەڵگای کوردی بە هەموو جۆرە رەگەز و ئاین و بیرو باوەرێکەوە.

کاتی ڕاگەیاندنی پەیوەندی کاکێشان لەلایەن دامەزرێنەری پەیوەندیەکە لەنێو قوتابخانەی نێودەوڵەتی زانست.

ئامانجی دەستکاری

هەموو پەیوەندیەک و ریکخراوێک لە جیهان ئامانجی خۆی هەیە ئامانجەکانی (پەیوەندی کاکێشان)یش چەند ئامانجێکی هەیە ئەوانیش:

  • هەل پێدان و هاتنەوە پێشەوەی هەموو ئەو ئارەزوومەندانەی کە دەیانهەوێ لە بواری زانست و فەلەکناسی کار بکەن.
  • ئاشناکردنی زانست و فەلەکناسی بە هەموو ئارەزوومەندێک.
  • ئاشناکردنی هەموو ئامێرەکانی فەلەکناسی و زانستی بە کۆمەڵگا و خەڵکی ئاسایی.
  • بووژاندنەوەی تەلیسکۆبەکانی ڕوانگەی چیای کۆڕەک .
  • ئەنجامدانی چالاکی و ئاهەنگە جیهانیەکانی زانستی و فەلەکناسی لە کوردستان.

چالاکیەکانی دەستکاری

ئەو پەیوەندیە چەند چالاکیەک رێکدەخا جۆرە چالاکیەکانیشی:

  • چالاکی سەیرکردنی مانگ و هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر
  • چالاکی سیمینار
  • چالاکی کۆڕ
  • چالاکی کۆبوونەوە
  • چالاکی ئاهەنگەکانی زانستی
  • چالاکی گشتی
  • چالاکی گشتی لە بوارەکانی زانست و فەلەکناسی

کاتی ڕاگەیاندنی پەیوەندی کاکێشان لەگەل دیاردەی گەردوونی دەستکاری

پەیوەندی کاکێشان لە ئێوارەی ٣١ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ڕاگەیاندرا و لەگەڵ راگەیاندنی پێشوازی لێکرا بە یاری ئاگرین و لە هەمان کاتدا دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی ڕوویدەدا ئەویش دیاردەی:

  • مانگ گیران و مانگی خوێنی
  • مانگی شین
  • مانگی نایاب

ئەو ٣ دیاردەیە پێکەوە ڕوویاندا لە ئێوارەی ٣١ کانوونی دووەەمی ساڵی ٢٠١٨ و لەگەل ئەو دیاردانەش پەیوەندی کاکێشان ڕاگەیەندرا

یەکەم چالاکی پەیوەندی کاکێشان دەستکاری

پەیوەندی کاکێشان لەگەل کاتی ڕاگەیاندنی یەکەم چالاکی خۆی ڕاگەیاند ئەویش لەژێر ناونیشانی (پێکەوە ڕوانگەی بینینی مانگ گیران و مانگی شین و مانگی نایاب ببینینن) کە دیاردەیەک بوو کۆتا جار کە ڕوویدا لە ساڵی ١٨٦٨ بوو، ئەو چالاکیە لەلایەن (پەیوەندی کاکێشان) لە باڵاخانەی ئامادەیی کوردستانی گەورە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری