پەپکی پەستێنراو دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە
پەپکی پەستێنراو کە دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە (بە ئینگلیزی: Compact Disc Rewritable , CD-RW) کورتکراوەکەی سی دی-ئاڕ دەبلیوە، جۆرێکە لە جۆرەکانی پەپکی پەستێنراو، کە بیرگەیەکی پەپکی بیناییە کە لە ساڵی ١٩٩٧ ناسێندرا لەلایەن کۆمپانیای ڕیکۆهەوە،[١] پەپکی پەستێنراوی RW دەتوانرێت دووبارە بنوسرێ،بخوێنرێتەوە،بسڕدرێتەوە وە دووبارە بنوسرێتەوە.
پەپکی پەستێنراو دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە | |
---|---|
لقی | پەپکی پەستێنراو |
لە دوای | DVD-RW، DVD+RW |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ |
ماددەی بەکارھاتوو | AgInSbTe، polycarbonate |
سی دی ئاڕ-دەبڵیو بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی هەر جۆرە داتایەک وەک میوزیک و نەرمامێر و هەر جۆرە پەڕگەیەکی کۆمپیوتەری، سی دی-ئاڕدەبڵیوەکان بە خوێنەر و نوسەری تایبەت دەخوێنرێنەوە کە ئەو لێزەرەی بۆ سی دی-ئاڕدەبڵیو بەکاردێت جیاوازە لە سی دی و لێزەرێکی هەستیارترە واتا سی دی-ئاڕدەبڵیوە ناتوانرێت لە درایڤێک بەکاربێت کە پێش داهێنانی سی دی-ئاڕدەبڵیوە بەرهەمهاتووە و توانای ئەوەی نییە کە سی دی-ئاڕدەبڵیو بخوێنێتەوە و بنوسێت، سی دی ئاڕ-دەبڵیو بە جیاوازتر لە هەموو میدیاکانی تر توانای دووبارە نوسینەوەی ١٠٠٠ بۆ ١٠٠،٠٠٠ جاری هەیە، کە لەوانەیە بۆ تاقی کردنەوە بەکاربێت یان بۆ هەڵگرتنی داتا بۆ ماوەیەکی کاتی وەک فلاش درایڤەکان.[٢]
پێویستە سی دی ئاڕ-دەبڵیو پێویستە پێش ئەوەی دووبارە بنوسرێتەوە بەتاڵ بکرێتەوە و داتاکانی ناوی بسڕدرێتەوە. سڕینەوەی پەپکی پەستێنراو هەموو شوێنەوارەکان و ئەو شوێنانەی پێشتر بە لێزەر نوسراونەتەوە بسڕنەوە و لەم شوێنە بینوسنەوە و بەتەواوی پشتی سی دی-ئاڕدەبڵیوەکە پشتەکەی سپی دەکرێتەوە و دووبارە دەنوسرێتەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://librarytechnology.org/document/5608/.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Definition of CD-RW». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە.
- ^ «IsoBuster». IsoBuster (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە.