پەنگوین (کەسایەتی)
پەنگوین یاخود ئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت شەڕانگێزێکی خەیاڵیە کەلەنێو کۆمیکە ئەمەریکیەکان دەردەکەوێ ، لە بەرهەمی کۆمانیای دیسیە.پەنگوین یەکەم دەرکەوتنی لەنێو کۆمیکەکان دەگەڕێتەوە بۆ (کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤١) کە نووسەران (بۆب کەین و بیڵ فینگەر) درووستیان کرد.
پەنگوین یەکێکە لە سەرسەخترین دوژمنەکان باتمان لە شاری گۆثەمدا.
پەنگوین | |
---|---|
![]() | |
زانیاری ناو-چیرۆک | |
ناوی تەواو | ئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت |
تواناکان |
|
ژیاننامەی ئەم کارەکتەرە خەیاڵییەدەستکاری
دوای لەدایکبوونی ناونراوە بەنێوی ئۆسواڵد کۆبڵپۆت ، پەنگوین لە قوتابخانەدا گاڵتەی پێکراوە بەهۆی کورتی باڵاکەی و هەبوونی کەپوویەکی هاوشێوەی پەنگوین.پەنگوین دوای مردنی باوکی مامەڵەیەکی توندی لەگەڵ کراوە لەلایەن دایکی و هەمیشە دایکی ڕایسپاردووە کەلەکاتی باراندا چەتری بۆ بگرێت ، پەنگوین خۆشەویستیەکی لە رادەبەدەری بۆ باڵندە هەیە و یەکێک لە وەشانەکانی کۆمیکدا ، دوای مردنی دایکی لەڕێگای باڵندەوە دایکی هەندێک ئەرکی پێدەسپێرێت بۆ ئەوەی ئەنجامیان بدات.
دەرکەوتنی تیڤی و فیلمدەستکاری
- دەرکەوتنە بەناوبانگاکەی پەنگوین دەگڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۲ کە ئەکتەر (دانی دێڤیتۆ) ڕۆڵەکەی بینی.
- پەنگوین بەناوبانگترین و باشترین دەرکەوتنی لە زنجیرەی (گۆثەم)ی ساڵی ٢٠١٤ بوو ، کە تیایدا ئەکتەری ئەمەریکی ڕۆبن لۆرد تەیلەر بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش رۆڵە شەڕانگێزەکەی پەنگوین دەگێڕێ.