پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ژاپۆن

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی قەتەر بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێكەوتی ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا حکومەتی یابانی یەکەمین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی هاوڵاتییەك دا پشتڕاستکردەوە کە لە وهانی وڵاتی چین گەڕابۆوە.

دوابەدوای ئەم تووشبوونە لە نێوان ١١-٢٣ی ئازار چەند تووشبوویەکەی دیکە پشتڕاستکرانەوە کە هەڵگرەکانی ڤایرۆسەکە گەشتیار و کەسانی گەراوە بوون لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. بەپێی (پەیمانگای نەتەوەیی بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان – یابان National Institute of Infectious Diseases (Japan) )  زۆرینەی ڤایرۆسەکانی لە یابان بڵاودەبنەوە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ جۆری ئەوروپییەکان و لە مانگی ئازار بە دواوە ئەو جۆرە ڤایرۆسەی وهان لە کەم بوونەوەدایە. هەتا ٥ی تشرینی یەکەم ژمارەی بارە تووشبووە پشتڕاستکراوەکان لە وڵاتی یابان زیاتر بووە لە ژمارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان لە وڵاتی چین.[١][٢]

حکومەتی یابانی هەستاوە بە گرتنەبەری چەندین ڕێکاری جۆراوجۆر بۆ کەم کردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. لە ٣٠ کانوونی دووەم دا سەرۆك وەزیران (شینزۆ ئابی) هەستا بە دامەزراندنی (یەکەی ئامادەی نەتەوەیی یابانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا - Japan Anti-Coronavirus National Task Force ) کە بەرپرسیاربوون لە تەواوی ڕێكار و کاردانەوەکانی حکومەت دەربارەی پەتا جیهانییەکە. لە ٢٧ی شوبات دا سەرۆك وەزیران داوای داخستنی کاتیی تەواوی قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەییەکانی کرد هەتا سەرەتای مانگی نیسان. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتا جیهانییەکە، ئەنجامدانی ئۆلۆمپی هاوینەی ٢٠٢٠ جێی مەترسی بوو بۆیە حکومەتی یابانی توانی لەڕێی دانوستانەوە لەگەڵ ئەنجومەنی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی بگەنە بڕیاری دواخستنی تا ساڵی ٢٠٢١.[٣]  

ڕێکارە پزیشکییەکان

دەستکاری

یەکە ئامادە پزیشکییەکەی ڕاوێژی دەدا بە حکومەت هەستابوون بە جێبەجێ کردنی سێ رێکار بۆ گەمارۆدان و کەم کردنەوەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ ئەوانیش ئەمانە بوون: (١) زوو دەستنیشانکردن و زوو وەڵامدانەوەی کۆمەڵە تووشبووەکان لەڕێی بەدواداچوونی بەرکەوتەکانەوە، (٢) زوو دەستنیشاکردنی نەخۆشیی نەخۆشەکان و باشترکردنی خزمەتگوزاری چاودێری پزیشکی چڕ و دابینکردنی یارمەتی تەندروستی تایبەت بۆ نەخۆشە سەختەکان، (٣) گۆرینی و باشترکردنی هەڵسوکەتی هاوڵاتیان.

لە ماوەی قۆناغەکانی سەرەتایی بڵاوبوونەوەکەدا شارەزایانی پزیشکی پێشنیارییان دەکرد بۆ حکومەت کە ئەنجامدانی پشکنینی کۆڤید-١٩ تەنها بۆ ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە بەرکەوتەیان هەبوو لەگەڵ کەسی تووشبوو لەگەڵ ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم نیشانانەن، یەکەم: هەبوونی (نیشانەکانی سەرمابوون و هەبوونی تایەك بە لایەنی کەمەوە پلەی ٣٧.٥ پلەی سەدی) بۆ ماوەی چوار رۆژ. دووەم: هیلاکییەکی زۆر و سەختی هەناسەدان. هەروەها (کەسانی بەساڵاچوو، ژنانی دوو گیان و ئەو کەسانی خاوەنی نەخۆشی درێژخایەنن) نیشانەکانی سەرمابوونیان تێدا دەرکەوتووە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەتوانن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت. بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری ( Computed Tomography Scan - CT Scanner ) لە وڵاتەکەدا کە بۆ هەر یەك ملیۆن هاوڵاتی ١١١.٤٩ ئامێر بوونی هەیە کە ڕێخۆشکەر بووە بتوانن ئەو کەسانەی گوومانی هەوکردنی سییەکانیان لێ دەکرێت بەشێوەیەکی خێرا دەستنیشانیان بکەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین بکەن پێش ئەنجامدانی پشکنینی کۆڤید-١٩ بۆیان.

لە ١ی نیسان دا شارەزایانی پزیشکی داوایان لە حکومەت کرد کە هەستێت بە دابین کردنی تەختی خەوی زیاتر لە نەخۆشخانەکان و ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەی کەم یان بێ نیشانەن بگوازرێنەوە بۆ ناوندەکانی دیکە بەمەبەستی زیاتر سەرنج خستنە سەر چارەسەری نەخۆشە سەختەکان.[٤][٥][٦]

لێکەوتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان

دەستکاری

شینزۆ ئابیی سەرۆك وەزیران گووتی "ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەی کردۆتە سەر کەرتی گەشتیاریی، ئابووری و کۆمەڵگە." و یابانی خستۆتە باری پاشەکشەی ئابوورییەوە. لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەمامکی دەموچاو بەرەو نەمان دەڕوات و دەمامکە کۆگاکراوە نوێیەکانیش بەزووی کاردەبن. هەروەها فشارێکی زۆر خراوەتەوە سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەڕێی زیادبوونی داواکاری لەسەر پشکنینە پزیشکییەکان  رۆژ لە دوای رۆژیش هاوڵاتینای چینی ڕووبەڕووی جیاکارییەکی زیاتر دەبنەوە.

بوارەکانی گەشتی هەوایی، کڕین و فرۆشتن و گەشتیاری فرۆشەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و هەندێك لە کۆمپانیاکانی دروستکردن سکاڵاکاربوون دەربارەی پچڕانی کەرەستەی کارگە چینییەکان و هێڵەکانی دابینکردن. بەهۆی ئەوەی لە %٤٠ گەشتیارانی وڵاتەکە هاوڵاتی بەڕەچەڵەك چینین، سەرۆك وەزیران بیری کردۆتەوە لە بەکارهێنانی سەرمایەی فریاگوزاری بەمەبەستی کەم کردنەوەی کاریگەریی بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکە لەسەر کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەی.[٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ExpertMeeting نەدراوە
  2. ^ «Japan has 1st novel coronavirus case; China reports another death». CIDRAP (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «国内のコロナ、武漢ではなく欧州から伝播? 感染研調べ:朝日新聞デジタル» [Domestic corona, propagation from Europe instead of Wuhan? Infectious disease research]. 朝日新聞デジタル (بە ژاپۆنی). The Asahi Shimbun Digital. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ National Institute of Infectious Diseases (١٦ی نیسانی ٢٠٢٠). «Haplotype networks of SARS-CoV-2 infections». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Medina-Pérez، Diana N. (2020-05-04). «The intergenic small non-coding RNA ittA is required for optimal infectivity and tissue tropism in Borrelia burgdorferi». PLOS Pathogens. 16 (5): e1008423. doi:10.1371/journal.ppat.1008423. ISSN 1553-7374.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  6. ^ «Novel Coronavirus Response Headquarters». Prime Minister of Japan and His Cabinet. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Thorn، Andrea (June 2020). «Die Coronavirus Structural Task Force». BIOspektrum. 26 (4): 442–443. doi:10.1007/s12268-020-1408-0. ISSN 0947-0867.