پێکھاتەناسی
لقێکی ژینناسی
پێکھاتەناسی[١] یان مۆرفۆلۆژی لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە شێوە، پێکھاتەی ئۆرگانیزمەکان و تایبەتمەندییە پێکھاتەیییە تایبەتەکانیان دەکات.[٢]
ئەمەش لایەنەکانی دەرکەوتی ڕووکەشی (شێوە، پێکھاتە، ڕەنگ، نوێنەک، قەبارە) دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی دەرەکی (یان ئایدۆنۆمی)، ھەروەھا شێوە و پێکھاتەی بەشەکانی ناوەوەش وەک ئێسک و ئەندامەکان دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی ناوەکی (یان توێکاری). ئەمەش بە پێچەوانەی کارەندامناسییە، کە پتر لێکۆڵینەوە لە ئەرک دەکات.
وشەڕەتناسی
دەستکاریپێکھاتەناسی لە دوو بەش پێک ھاتووە، پێکھاتە، و ناسی، کە بە واتای «زانست» دێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «morphology | Kurdistanica | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Definition of morphology | Dictionary.com». www.dictionary.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکھاتەناسی تێدایە. |